نوێژی تەراویح (بە عەرەبی: صلاة التراویح) شەونوێژێکە لە مانگی ڕەمەزان دەکرێت.
لە ١١ ڕکات پێکھاتووە. لەدوای نوێژی خەوتنانەوە دەست پێ دەکات تا بانگی بەیانی. نوێژی تەڕاویح ٨ ڕکات دوو دوو دەکرێت، سێ ڕکاتیش نوێژی ویتر لە کۆتاییدا دەکرێت.
حوکمی ئەم نوێژە سوننەتە و لە ڕەمەزاندا دەکرێت.
نوێژی سوننەتی تەراویح لە داب و نەریتدا ھاتووە و ناوچە بەناوچە ئەم سوننەتە بڵاوەیکردوە و بە قیام الیل واتا وەستان لە شەوی ڕەمەزاندا دەناسرێت، ھەندێک لە موسڵمانانی سوننە نوێژی تەراویح بە سوننەت دەزانن و پێیان وایە تەراویح نوێژێکی ئارەزوومەندانەیە و ھەرکەس ئازادە لەکردن و نەکردنی و دەشتوانرێت لە ماڵەوە ئەنجام بدرێت یاخود لە شوێنی کۆبوونەوەی موسوڵمانان (مزگەوت)، بەپێی ئەم نەریتە پێغەمبەر محەممەد پەیامبەری ئیسلام، سەرەتا و بە کورتی لە مانگی ڕەمەزاندا نوێژی تەراویحی دەکرد، بەڵام ئەو کارەی لە خەمی خۆی دوورخستەوە و ھەرگیز بەکەسی تری نەوتووە کە ئەو نوێژە بکرێت یان نەکرێت، بەڵام دوای ھاتنی عومەری کوڕی خەتتاب خەلیفەی موسوڵمانان، نوێژی تەراویحی بە کۆمەڵی ھێنایەوە مزگەوتەکان و بە سوننەت لە پێنووس درا.
تەراویح بە داھێنراو (بیدعە) دەزانرێت و بە پێویستی نازانن، لەدوای مردنی پێغەمبەر محەممەد لەلایەن عومەری کوڕی خەتتابەوە بەپێی قسەی خۆیان بڵاوبووەتەوە کە بیدعەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نوێژی تەراویح تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نوێژی تەراویح, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.