خۆڵ یان گڵ (بە ئینگلیزی: Soil) تەنێکە کارلێکردنی خۆیی تێدایە کە لە نوێبوونەوە و بەرەو پێش چووندایە.
ئەو دەنکۆڵانەی لێشی ھاتوون قەبارە و شێوەیان جیاوازە، کە پێیان دەوترێت (قوڕ، لم، لیتە).
بریتییە لە تەنێکی زنیدوو کە لە تێکەڵەی مادەی ئەندامی و کانزایی و ئاو و ھەوا پێکدێت و بریتییە لە چینێکی فشەڵی ورد کە زۆربەی وشکانی سەر ڕووی زەوی دادەپۆشن و ئەستوری لە چەند سانتیمەترێکەوە دەست پێدەکات تا چەندین مەتر. ھەروەھا خاک تەنێکە بە ھۆی کارلێکی بەرگی بەردین و بەرگی گازی و بەرگی ژیان و بەرگی ئاوەوە بەردەوام لە پێشکەوتن و گەشە کردن دایە. خاک سەرچاوەی ژیانە بۆ ھەموو بوونەوەرە زیندووەکان و لە ماوەی دروست بوونیدا بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت، کە دەست پێدەکات بە وردبوونی بەردەکان و شیبوونەوەی مادە ئەندامییەکان و تێکەڵ بوونی ئاو و ھەوا، و چواردە ڕەگەز لە دروست بوونی خاکدا بەشداری دەکەن، ئەمە جگە لە ڕەگەزەکانی دیکە، ئەوانیش بریتین لە: ئۆکسیجن، کاربۆن، نایترۆجین، سلیکۆن، ئەلەمنیۆم، ئاسن، کالسیۆم، مەگنیسیۆم، سۆدیپم، پۆتاسیۆم و ھەتد.
خۆڵەکان بەپێی گەورەیی دەنکەکانیان دەکرێن بە چەند بەشەوە: وردەبەرد، چەو، ڕیخ یا زیخ، سیلت (silt) و کلەی (Clay).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خۆڵ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خۆڵ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.