کۆندۆم، کاندۆم یان کاپوت (بە ئینگلیزی: Condom) پۆشەنێکی ناسکی پلاستیکییە، کاتی سێکسی ژن و پیاو، بۆ پێشگری لە سکپڕی نەخوازیاو یان نەخۆشی جنسی، کۆندۆم یەکێکە لە چەندین کەرەسەی بەرگری کردن لە سکپڕی کە ناھێڵێت ئەندامی زایەندی نێرینە لەگەڵ تەڕایی ناو ئەندامی زاوزێی مێینەدا لێک بدرێن.
ڕووبەری ھەندێک لە کۆندۆمەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی متمانە لەبەر بەرگریکردن لە سکپڕی بە شلاوێکی تۆو کووژ دادەپۆشن. کۆندۆمەکان دوو جۆری پیاوانە و ژنانەن. بۆ ئافرەتان، ئەچێتە ناوەوەی ئەندامی زاوزێی مێینە و ، بۆ پیاوان ئەندامی زاوزێی نێرینه دادەپۆشێت.
کۆندۆمی پیاوانە پێویستە پێش لە نزیکی کردن (سێکس کردن) بەکار بێت لەبەر ئەوەی ئەو پێشاوەی پێش لە ھاتنەوەی ئاو دەری ئەدەن لەوانەیە ھەڵگری ڤیرووس گەلێک وەک ئێج ئای ڤی بێت و ببێتە ھۆی گواستنەوەی نەخۆشی. ھەروەھا ئەو پێشاوە ھەڵگری ھەندێک تۆوە کە توانایی زگپر کردنی کەسی بەرامبەری ھەیە.
ئەبێ کۆندۆمەکە بەسەر چووکی رەپ بوو دا بکێشرێ و بە شێوازێک بەکار بێت کە بۆشاییەکی بچووک لە سەری کۆندۆمەکەدا بمێنێتەوە تا کاتی ئاوھاتنەوە تۆوەکە لەو بۆشاییەدا کۆ ببێتەوە. پێویستە کۆندۆم ھەموو درێژایی چووکی پیاو لە سەرەوە تا خوارەوە دابپۆشێ. دەسبەچێ دوای ئاو ھاتنەوە کاتێک کە ھێشتا چووک حاڵەتی رەپ بوونی ماوە ئەبێ لە سێکس کردن دەست ھەڵبگیرێ و کۆندۆمەکە دەربھێندرێ. پێویستە کاتی دەرھێنانی کۆندۆم، لێواری کۆندۆمەکە بگیرێ تا ئاوەکە نەیێتە دەرەوە.
ھەر کۆندۆمێک پێویستە یەکجار کەڵکی لێوەربگیرێت و دوای بەکارھێنان فڕێ بدرێت. لە کاتی بەکارھێناندا سەرنج بدرێ کە کۆندۆمەکە کون نەبێت یان بە نینۆک و کەرەسەی تر نەدڕێ.ھەروەھا پێش لە بەکارھێنانی کۆندۆم ئەبێ ڕێکەوتی بەسەرچوونی کاتەکەی (ئێکسپایەر) سەیر بکرێت. ئەبێ کۆندۆم دوور رابگیرێت لە گەرمای زۆر و تیشکی تاو و شێ چونکە ئەم ھۆکارانە ئەگەری دڕان و کونبوونی کۆندۆمەکە زیاتر ئەکەن. ئەگەر کۆندۆم لە کاتی نزیکی کردن دا بدڕێ واتە کاتێک کە چووکی پیاو لە ناو لەشی ژندایە ئەبێ خێرا نزیکی کردن راگیرێت و کۆندۆمێکی نوێ بەکاربێت.
نابێت کۆندۆمی پیاوانە بە ماددە چەورەکان (وەک وازڵین) چەور بکرێت لەبەر ئەوەی ئەم ماددانە ئەبنە ھۆی زیان گەیشتن بە کۆندۆمەکە و لەدەسچوونی تایبەتمەندی بەرگریکەری لە زگپڕی. بۆ چەور کردن و خز کردنی کۆندۆم باشتر وایە لە ژێل گەلێکی رەوانکەر و خزکەر وەک (لۆبریکانت)، کە لە سەر بنەمای ئاوی سروشتی درووست کراوە کەڵک وەربگیرێت، ئەم ژێلە لە دەرمانخانەکان دەس دەکەوێ.
لە ساڵی ٢٠١٢دا لایەنگران لە ڕێگەی دەستپێشخەرییەکی هاوڵاتیانەوە لە ناوچەی لۆس ئەنجلۆس ٣٧٢ هەزار واژۆی دەنگدەریان کۆکردەوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی بخەنە سەر دەنگدانی ساڵی ٢٠١٢. لە ئەنجامدا ڕێوشوێنی دەرچوو کە یاسایەک کە پێویستە کۆندۆم لە بەرهەمهێنانی فیلمی پۆرنۆگرافیدا بەکاربهێنرێت. ئەم مەرجە ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە و لەلایەن هەندێکەوە دەوترێت دژە بەرهەمە، تەنها ناچار دەکات ئەو کۆمپانیایانە کە فیلمی پۆرنۆگرافی دروست دەکەن بەبێ ئەم مەرجە بگوازنەوە بۆ شوێنەکانی تر.
لەبەر مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە جنسیەکان، خانەکانی لەشفرۆشی و لەشفرۆشەکان بەکارھێنەرە سەرەکیەکانی کۆندۆمن. لە وڵاتی چین لەو شارانە کە رادەی لەشفرۆشی لە ئاستێکی بەرزدایە، دەزگایەکی خۆکار و ئۆتۆماتیکی فرۆشتنی کۆندۆم لە شەقامەکان داندراوە بۆ ئەو کەسانەی وا ھەڵسوکەوتی مەترسیداریان ھەیە (لەشفرۆشەکان یان ھەر کەسێکی تر کە پێوەندی سێکسی لەگەڵ کەسی غەوارەدا ھەیە).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆندۆم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆندۆم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.