دێ، گوند یان لادێ کۆمەڵێک ماڵە کە لە نزیکی یەک دەژین.
دانیشتووانیان لەنێوان سەد بۆ ھەزار کەسدایە، و بەزۆری سەر بە یەک تیرە یان ھۆزن یان یەک بەرەبابن، یان لە چەند بەرەباب و ھۆزێکی جیاواز پێکھاتوون. لەڕووی کارگێڕییەوە لەلایەن ئەنجومەنی دێ (موختار) بەڕێوە دەبرێت. لە کۆندا لەلایەن ئاغا و کوێخاوە بەڕێوەبراوە.
کاتێک مرۆڤ لە سەرەتاکاندا بەرەو شارستانیەتی و کشتوکاڵ پێشکەوتووە یەکەم یەکەی نشتەجێبوونی بە گوند دەستی پێکردووە و پاشان بەرەو شارۆچکە و شار، زیاتر خەڵکی گوند بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکن؛ و کلتور و ڕەفتار لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی تر جیاوازە یان زۆر لەیەکترەوە نزیکن.
بەشێوەیەکی سەرەکی پێکھاتوون لە دوو جۆر:
ھیند
مەھاتما گاندی دەڵێت (گیانی ڕاستەقینەی ھیندەکان لە دیھاتدایە)، لە ٧٤٪ دانیشتووانی ھیند لە گوندەکاندەکاندا دەژین، ژمارەی گوندەکانی ھیند دەکاتە (٦٣٨٣٦٥) گوند لە سەرژمێری ساڵی (٢٠٠١) وڵاتی ھیند، بەجیاوازی گەورە و بچووکی گوندەکان. لە گوندەکانی ھیندا بەھۆی جیاوازی ئاینییەوە چەند شوێنێکی ئاینی ھەیە لە مزگەوت و دێڕ و کەنیسە.
کۆماری گەلی چین لە وڵاتی چین گوندەکان بەیەکەیەکی بنەڕەتی ڕێکخراوە بۆدانیشتوانی، کە بەنزیکەی دوو ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشەی خاکی چینی گرتوەتەوە دەکاتە ٢٠٪ی خاکی ئەم وڵاتە، ژمارەی دانیشتووانی گوندەکانی ئەم وڵاتە دەکاتە پێنج سەد ملیۆن کەس بەپێی سەرژمێری ساڵی (٢٠٠٤)ی چین.
ھەرێمی کوردستان گوندەکان لەم ھەرێمەدا بەرەو چۆڵ بوون و بچووک بوونەوە دەچن، ئەویش بە گوێنەدانی حکوومەتی ھەرێم بە پێشخستنی بواری کشتوکاڵ و ساخ نەبوونەوەی بەرھەمی خۆماڵی، لە حەفتا و ھەشتاکانی سەدەی ڕابووردودا حکوومەتی بەعس نزیکەی چوار ھەزار گوندی ئەم ھەرێمەی وێرانکرد و سەدەھا گوندی بە عەرەب کرد، ئەم ھۆکارانە وەھای کرد کە بارودۆخی گوندەکان نەچنەوە باری ئاسایی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گوند تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گوند, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.