تەممووز یان تەممووز (بە عەرەبی: تموز) ناوی سووریانیی مانگی حەوتەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣١ ڕۆژی ھەیە.
بە ئینگلیزی «جوولای» (July (خوێندنەوە) یارمەتی·زانیاری) و بە فەڕەنسی «ژووییێ» (Juillet) دەوترێ. بە گشتی ئەم مانگە گەرمترین مانگی زۆربەی ناوچەکانی نیوگۆی باکوورە (لەم ناوچانە دووەمین مانگی ھاوینە) و بە پێچەوانەوە لە نیوگۆی باشووری زەوی لە زۆربەی ناوچەکانی ساردترین مانگە. نیوەی دووەمی ساڵی زایینی لە مانگی جوولایییەوە دەست پێ دەکات. لە وڵاتانی شام و عێراقدا پێی دەوترێت تەممووز بەڵام لە میسر یوولییە بە کاردێنن، لە توونس و مەغریب و جەزائیر یولیوز دەڵێن. لە زانستی ئەستێرەناسیدا مانگی تەممووز لەکاتێکدا دەست پێ دەکات کە خۆر لە بورجی قرژانگ [قرژاڵ] دایە و لە بورجی [شێر]دا کۆتایی دێ بەڵام لە گەردوون ناسیدا لە بورجی دووپشک دەست پێدەکات و لە بورجی قرژاڵدا کۆتاییی دێ. لە سەردەمی ڕۆمانییەکاندا کوینتیلیز[quintiliz] بەم مانگە وتراوە بەڵام دوایی دەگۆڕێ بۆ یۆلیۆ بەھۆی دانەپاڵی ناوی یۆلیۆس قەیسەر کە لەو مانگەدا لە دایک بووە لەکاتێکدا ئەم مانگە لای ڕۆمانییەکان پێنجەم مانگ بووە چونکە مانگەکانی ساڵ دوازدەیە لە ڕۆژمێری ڕۆمانی دا.
گوڵی نیشانەی ئەم مانگە سوورەیاقوتە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەممووز تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تەممووز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.