لیبێریا

لیبێریا، بە فەرمی کۆماری لیبێریا (بە ئینگلیزی: Liberia) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا.

پایتەختی ئەم وڵاتە شاری مۆنرۆڤیایە.

Republic of Liberia
لیبێریا لیبێریا
دروشم: "The Love of Liberty Brought Us Here"
سروود: All Hail, Liberia, Hail!
ھەڵکەوتەی  لیبێریا  (dark green)
ھەڵکەوتەی  لیبێریا  (dark green)
ھەڵکەوتەی  لیبێریا  (dark green)
پایتەخت
و گەورەترین شار
Monrovia
زمانە فەرمییەکان English
Spoken and national languages
  • Liberian English
گرووپە ڕەگەزییەکان (2008)
  • 20.3% Kpelle
  • 13.4% Bassa
  • 10% Grebo
  • 8% Gio
  • 7.9% Mano
  • 6% Kru
  • 5.1% Lorma
  • 4.8% Kissi
  • 4.4% Gola
  • 4% Krahn
  • 4% Vai
  • 3.2% Mandinka
  • 3% Gbandi
  • 1.3% Mende
  • 1.2% Sapo
  • 0.8% Belle
  • 0.3% Dey
  • 0.6% other Liberian
  • 1.4% other African
  • 0.1% non-African
ناوی هاووڵاتی Liberian
دەوڵەت Unitary presidential constitutional republic
 -  President George Weah
 -  Vice President Jewel Taylor
 -  Speaker of the House Bhofal Chambers
 -  Chief Justice Francis Korkpor
یاسادانەر Legislature of Liberia
 -  ئەنجومەنی باڵا Senate
 -  ئەنجومەنی خواروو House of Representatives
Formation and Independence from American Colonization Society
 -  Settlement by the American Colonization Society January 7, 1822 
 -  Liberian Declaration of Independence July 26, 1847 
 -  Annexation of Republic of Maryland March 18, 1857 
 -  Recognition by the United States February 5, 1862 
 -  Admitted to the United Nations November 2, 1945 
 -  Current constitution January 6, 1986 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ١١١,٣٦٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (102nd)
٤٣٬٠٠٠ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) 13.514
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی 2015 5,073,296 (126th)
 -  سەرژمێریی 2008 3,476,608 
 -  چڕی 40.43 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (180th)
٩٢٫٠کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی 2019
 -  سەرجەم $6.468 billion 
 -  سەرانە $1,413 
GDP (nominal) بەراوردی 2019
 -  سەرجەم $3.221 billion 
 -  سەرانە $704 
Gini (2016) ٣٥٫٣ 
HDI (٢٠١٩) ٠٫٤٨٠ (١٧٥th)
دراو Liberian dollar (LRD)
ناوچەی کاتی GMT (UTC )
لای لێخوڕین right
پاوانی ئینتەرنێت .lr
کۆدی تەلەفۆن +231

10°48′W / 6.317°N 10.800°W / 6.317; -10.800

لە سەرەتادا لیبریا وەک نیشینگەیەک لەلایەن (کۆمەڵگای داگیرکردنی ئەمریکی) یەوە دامەزراوە کە باوەڕیان وابوو کەسانی ڕەشپێست دەرفەتی باشتری ئازادی و گەشەکردنیان ھەیە لە ئەفریقادا بە بەراورد بە ویلایەتە یەکگرتووەکان. وڵاتەکە لە ڕێکەوتی ٢٦ی تەممووزی ١٨٦٢دا سەربەخۆی خۆی ڕاگەیاند بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکان دانی نەدەنا پێدا ھەیا ڕێکەوتی ٥ی شوباتی ١٨٦٢ لە سەردەمی جەنگی ناوخۆیی ئەمریکادا. لە نێوان ساڵی ١٨٢٢ دا ھەتا دەستپێکی جەنگی ناوخۆیی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٦١ دا، زیاد لە ١٥ ھەزار کەسی ڕەشپێستی ئازاد لە دووچاری ستەم و چەوساندنەوەی کۆمەڵایەتی و یاسایی دەبوونەوە لە ویلایەتە یەکگرتوەەکان دا ڕوویان کردە لیبریا لەگەڵ ٣٬١٩٨ کاریبیی ئەفریقی. دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی وڵاتەکە لە ڕێکەوتی ٣ی کانوونی دووەمی ١٨٤٨ دا (جۆزیف جێکینز ڕۆبێرتس) کە پیاوێکی ئازادی سەرمایەداری ئەفریقی ئەمریکی خەڵکی ویلایەتی ڤێرجینا بوو لە لیبریا نیشتەجێ ببوو وەک یەکەمین سەرۆکی وڵاتەکە ھەڵبژێردرا.

لیبریا بە یەکەمین وڵاتی ئەفریقی دادەنرێت کە ھەستابێت بە ڕاگەیاندنی ئازادییەکەی و ھەروەھا بە یەکەمین و کۆنترین وڵاتی کۆماریی دادەنرێت لە ئەفریقادا. توانی لە جەنگی جیھانی دووەم دا سەربەخۆیییەکەی خۆی بپارێزێت. لە کاتی جەنگی جیھانی دووەم دا لیبریا پاڵپشتی ھەوڵە جەنگییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی دەکرد لە دژی ئەڵمانیای نازی و لە بەرامبەریش دا ویلایەتە یەکگرتووەکان ھەڵدەستا بە ئەنجامدانی وەبەرھێنانێکی بەرچاو لە ژێرخانی وڵاتەکەدا کە بووە ھۆی نوێکردنەوە و بەرەوپێشبردنی ناوەندی گواستنەوە ھەوایییەکانی. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لیبریا بە یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەری (کۆمەڵەی نەتەوەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی یەکگرتوویی ئەفریقا) دادەنرێت.

کۆچکەرە ئەمریکییە لیبریایییەکان پەیوەندییەکی باشیان نەبوو لەگەڵ دانیشتووانە ڕەسەنەکەی ناوچەکە و بە تایبەتی لەگەڵ ئەوانەی لە کۆمەڵگە داخراو و دوورەکانی دارستانەکان دا دەژیان. خەڵکانی ئەمریکی- لیبریایییەکان وەک کۆمەڵەیەکی بچووکی باڵادەست پەرەیانسەند کە خاوەنی تەواوی ھێزی سیاسی وڵاتەکە بوون و ھەتا ساڵی ١٩٠٤کەسانی ڕەسەنی ھۆز و خێڵەکانیش لەسەر خاکەکەی خۆیان بەدەرخرابوون لە بەدەستھێنانی مافی ھاوڵاتی بوون. ئەمریکییە لیبریایییەکان ھانی ڕێکخراو و دامەزراوە ئاینییەکانیان دەدا بە دروستکردن و ھێنانەکایەی بەرنامە و قوتابخانە بۆ پەروەردەکردنی دانیشتووانە ڕەسەنەکانی وڵاتەکە.

لە ساڵی ١٩٨٠ دا لە ئەنجامی گرژی سیاسی لەسەر فەرمانڕەوایی سەرۆکی وڵات (ویڵیام ڕ. تۆلبێرت) کۆدەتایەکی سەربازی ڕوویدا کە تێیدا ویڵیام تۆلبێرت کوژرا و کۆتایی ھات بە فەرمانڕەوایی ئەمریکی لیبریایییەکان لە وڵاتەکە و بۆ ماوەی چەندین ساڵ وڵاتەکە دووچاری ناسەقامگیری سیاسیی بۆوە. دوای پێنج ساڵ لە فەرمانڕەوایی سەربازیی (دەستەی ڕزگارکردنی خەڵکی) و پێنج ساڵ فەرمانڕەوایی (حیزبی دیموکراتی لیبریا)، یەکەم و دووەم جەنگی ناوخۆیی لیبریا دەستی پێکرد. ئەم دوو جەنگە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ١٥٠ ھەزار کەس کە دەکاتە ٨٪ دانیشتووانی وڵاتەکە لەگەڵ ڕاگوێزرانی چەندینی دیکە و کەم بوونەوەی چالاکی ئابووری بە ڕێژەی لە ٩٠. ٪ بەھۆی ناکۆکییەکانەوە ژێرخانی نەتەوەیی و خزمەتگوزارییە گشتییە سەرەتایییەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیانیان پێگەیشتبوو کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا ٨٣٪ ڕێژەی دانیشتووان لە خوار ھێڵی ھەژاری نێودەوڵەتییەوە دەژیان. لە ساڵی ٢٠٠٣دا ڕێکەوتنامەی ئاشتی بووە ھۆی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی دیموکراتی لە ساڵی ٢٠٠٥ و (ئێلین جۆنسن سیرلێف) بە سەرۆکی وڵات ھەڵبژێردرا و بووە یەکەمین سەرۆکی ژن لە تەواوی کیشوەرەکەدا.

ئایین

ئایینەکان لە لیبێریا
ئایینەکان ڕێژە
مەسیحی
  
٨٠٫٠٪
سوننە
  
٢٠٫٠٪

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

ئەفریقازمانی ئینگلیزیمۆنرۆڤیا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

موکریانگۆرانیمۆسیقامافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریپیسبوونی ژینگەنەوتخشتەی خولیئامەدبەلۆچیی ڕۆژاوائانتارکتیکاجەنگی ئوحودئیسپانیادەریای مردووفیرعەونشێرپەنجەمیرنشینی سۆرانئێزیدی (ئایین)دەوڵەتی ئەمەویئەیووبمەولەویسلۆڤاکیاکفریپێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوەڕانیەتۆپی سەبەتەپاپاسیسرۆحافزشیعربەنداوی دووکان٢٠١٠سوننەمۆرفیمجەنگی جیھانیی دووەمبرایانی کارامازۆڤزانستی کۆمپیوتەرمەم و زینگونبۆسنیا و ھەرزەگۆڤینائیبراھیمشەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)پێشڕەو دزەییتەفسیری نامیدەوڵەتی ئەییووبیشەڕی ساردمحەممەدی چوارەمپارەمارویکیدەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ھەوکردنی پەردەکانی مێشکئەڵمانیاکارەباکیمیامایەسیریڕوەکسەبری بۆتانیشارستان سیروانئەدۆڵف ھیتلەرنوێژی عەسرزیگمۆند فرۆیدپارتی کرێکارانی کوردستانپەندەکانی پیرەمێردباراک ئۆبامائارین مەسروور بارزانیکوردیی باشووریدەردەسەری (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)سەلما ھایێکسەرمایەداریڕۆژژمێری کۆچی🡆 More