چیچان یان چیچانیا ناوچەیەکە کە بەشێکە لە ڕووسیا کەدەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای ھەرێمی قەوقاز چیچان زۆرجار بەکۆماری چیچان دەناسرێت لەبەر ئەوەی خاوەنی فیدڕالیین لە ڕووسیا، چیچان ڕووبەرەکەی ١٧٬٣٠٠ کیلۆمەتر دووجایە، ژمارەی چیچانییەکان کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە ھەرێمی چیچان نیشتەجێن دەگاتە ١٬٣٩٥٬٦٧٨ کەس، ژمارەیەکی کەمیشیان لە ناوچەکانی تری ڕووسیادا دەژین، چیچانییەکان زمانی خۆیان ھەیە کە پێی دەڵێن چیچانی ھاوکات بە زمانی ڕووسیش دەدوێن، شاری گرۆزنی بە پایتەختی چیچان ناودەبرێت، ئایینی ئیسلام لە چیچان ئایینی یەکەمە.
چیچان | |
---|---|
بە ڕووسی: Чеченская Республика | |
بەشێکە لە | North Caucasian Federal District |
دامەزران | ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ |
ناو بە زمانی فەرمی | Нохчийчоь |
کورتەناو | Чечня |
ناسناوی خەڵک | ceceni |
زمانی فەرمی | ڕووسی، زمانی چیچانی |
سروودی نیشتمانی | Shatlak's Song |
وڵات | ڕووسیا |
پایتەخت | گرۆزنی |
دابەشکاریی کارگێڕی | ڕووسیا |
ناوچەی کاتی | Moscow Time، Europe/Moscow |
Territory claimed by | میرنشینی ئیسلامیی قەوقاز |
پۆتانی شوێن | |
نووسینگەی بەڕێوەبردن | Head of the Chechen Republic |
سەرۆک | ڕەمەزان قەدیرۆڤ |
دانیشتووان | ١٬٤٩٢٬٩٩٢ |
خاوەنی | FC Akhmat Grozny |
ھاوسنوورە لەگەڵ | داغستان، Stavropol Krai، ئۆسێتیای باکوور-ئالانیا، ئینگوشیتیا |
ڕووداوە بەرچاوەکان | جەنگی یەکەمی چیچان، جەنگی دووەمی چیچان |
ڕووبەر | ١٦٬١٦٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وێبگە | http://chechnya.gov.ru/ |
وەسفی ئاڵا | flag of Chechnya |
وەسفی نیشان | coat of arms of the Chechen Republic |
Geography of topic | geography of Chechnya |
ئابووری بابەت | economy of Chechen Republic |
دیمۆگرافیای بابەت | Q4313756 |
کۆدی تەلەفۆن | 871 |
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | 20، 95 |
Category for honorary citizens of entity | Q32249388 |
زۆربەی دانیشتووانی چیچان موسڵمانی سوننەن.
شاری گرۆزنی سەرەتا وەک قەڵایەی سەربازی لە ساڵی ١٨١٨ دروست بوو لە ساڵی ١٩٨٩ ژمارەی دانیشتووانی گرۆزنی ٤٠٠ ھەزاری تێپەڕاند و لە ساڵی ٢٠١٠ ژمارەیان گەیشتە ٢٧١ ھەزار.
وشەی گرۆزنی بە زمانی چیچانی واتە (ڕووباری سونج).
چیچان دەکەوێتە باشوور ڕووسیاوە و لە باشوورەوە وڵاتی جۆرجیایە بەرزترین لووتکە شاخی ئەلبرۆس بەرزییەکەی ١٨٬٤٨١ پێیە دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای شیشان.
ڕووبەری چیچان ١٧٬٣٠٠ کیلۆمتر دوجایە.
بترۆل نەوت بە داھاتی سەرەکی چیچان دادەنرێت زۆربەی نەوت لە پایتەختی چیچانە لە ناوەڕاستی وڵات.
کێشەی چیچان مێژوویییەکی درێژی ھەیە، ئەوەش لەوەوە ھات کە لە ساڵی ١٧٢٢ ڕووسیا دەستی گرت بەسەر بەشی باکووری قەفقاسیا گرت، لەوکاتەوە خەباتی چەکداری دژی ڕووسیا سەری ھەڵداوە، سەرباری ئەوەی زۆر جار خەباتی چەکداری چیچانییەکان تێکشاوە بەڵام ھەرگیز دەسەڵاتی ڕووسەکان قبووڵ نەکردووە و نەیانھێشتووە ڕووسەکان بەشەکەیان کۆنتڕۆڵ بکات.
لە ساڵی ١٩٩٤ دا لەوکاتەی ھێزەکانی ڕووسەکان چوونە ناوییەوە، شەڕەکە دوای دوو ساڵ بەردەوام بوو بەڵام دوایی ئاگربەست ڕاگەیەندرا لەگەڵ ئەوەشدا لە پاییزی ساڵی ١٩٩٩ دا جارێکی دیکە شەڕەکە بە قوڕسی دەستی پێکردەوە، بەتێپەڕبوونی کات شەڕەکە خاوبوونەوەی بەخۆوە بینی، لە ئێستادا ھەرێمی چیچان چووەتە کەش و بارێکی تەواو جیاوازەوە بە جۆرێک کە ھیچ شەڕ و مەترسییەک بوونی نەماوە لە ناوچەکەدا و بەڵکو لە زۆر ڕووەوە پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینیووە و دانیشتووانەکەی لە ژیان و گوزەرانێکی زۆر خۆش و ئارامدان بە بەراورد بە زۆربەی ھەرێمەکانی تر لە ڕووسیا.
ئەم ڕووسیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چیچان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article چیچان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.