پارکی نەتەوەیی یان پارکی نیشتمانی (بە ئینگلیزی: National park) پارکێکە بە شێوەیەکی فەرمی ناسێنراوە لەلایەن حکوومەتی وڵاتێکەوە، پارکە نەتەوەیییەکان بە مەبەستی پاراستنی ئاژەڵانی ناویان یان خاکەکانیان درووستدەکرێن.
لە جیھاندا ژمارەیەکی زۆری پارکی نەتەوەیی ھەن. یەکەمین پارکی نەتەوەیی لە ١٨٧٢ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دامەزراوە، بەناوی پارکی نەتەوەییی یەلۆستۆن.
یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگاریی سروشت (IUCN) (The International Union for Conservation of Nature) پارکە نەتەوەیییەکانی پێناسەکردووە وەکوو جۆری دووەمی لە پاراستنی ناوچەکان. گەورەترین پارکی نەتەوەیی لە جیھاندا کە لەلایەن (IUCN) ناسێنراوە پارکی نەتەوەییی باکووری ڕۆژھەڵاتی گرینلەندە، کە لە ١٩٧٤ دامەزراوە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٠ی (IUCN) نزیکەی ٧٠٠٠ پارکی نەتەوەیی لە جیھان ھەن.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارکی نەتەوەیی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پارکی نەتەوەیی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.