ناتۆ

4°25′19.24″E / 50.8761556°N 4.4220111°E / 50.8761556; 4.4220111

ناتۆ یان ڕێکخراوەی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (بە ئینگلیزی: North Atlantic Treaty Organisation) لە ٤ی نیسانی ١٩٤٩ بە ئامانجی بەرگری ھەرێمی لە واشینگتۆن دی سی دامەزرا. ناتۆ سیستەمی بەرگری بەکۆمەڵ پێک دەھێنێت بەھۆیەوەی دەوڵەتانی سەربەخۆی ئەندام ڕێک دەکەوێت دەبن بۆ بەرگری دوولایەنە لە وەڵامیی ھێرش لەلایەن ھەر لایەنی دەرەوەیی.

ڕێکخراوەی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور

North Atlantic Treaty Organization
Organization du traité de l'Atlantique nord

ناتۆ
بنکەی سەرەکی بروکسێل، بەلجیکا
زمانەکانی فەرمی ئینگلیزی و فەڕەنسی
ژمارەی ئەندامەکان ۳۰ وڵات

ناتۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان

ناتۆ ئەڵمانیا

ناتۆ فەڕەنسا

ناتۆ ئالبانیا

ناتۆ بولگاریا

ناتۆ کەنەدا

ناتۆ کرواتیا

ناتۆ کۆماری چیک

ناتۆ دانمارک

ناتۆ ئیستۆنیا

ناتۆ یۆنان

ناتۆ مەجارستان

ناتۆ لاتڤیا

ناتۆ لوکسەمبورگ

ناتۆ ھۆلەند

ناتۆ نەرویژ

ناتۆ پۆڵەندا

ناتۆ پورتوگال

ناتۆ ڕۆمانیا

ناتۆ سلۆڤاکیا

ناتۆ سلۆڤێنیا

ناتۆ ئیسپانیا

ناتۆ تورکیا

ناتۆ شانشینی یەکگرتوو

سکرتێری گشتی ئەندرس فۆگ ڕاسمۆسەن
دامەزران ٤ی نیسان ١٩٤٩
ماڵپەڕ nato.int

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ھاوپەیمانێتی ناتۆ

ھاوپەیمانێتی ناتۆ ھیچ ئۆپەراسیۆنێکی بەرچاوی نەبوو تا داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە، لە ساڵی ١٩٩٠ ھەستا بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک بە ناوی (پاسەوانی لەنگەر - Anchor Guard) و ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩١ دا ئۆپەراسیۆنی ئەیس گارد Ace Guard) ئەنجامدا بۆ ڕزگارکردنی کوەیت لە ھێرشەکانی عێراق.

پێکھاتە و ھەیکەلی ناتۆ

ئەم ھاوپەیمانێتییە دابەشکراوە بە چەند بەش و ڕێکخراوێکەوە و ھەموو ڕێکخراوەکانی سەر بە ناتۆ بە شێوەی جیا جیا بەشدارن لە ھەریەک لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و چالاکییە سیڤڵەکان بەڵام گرنگترین ئەرکیان پاراستنی ئاسایشی ھەموو ئەندامانی ھاوپەیمانێتییەکەیە، و ھەر بەشە تایبەتمەندکراوە بە بەڕێوەبردنی ئەرکێک بەم شێوەیە:

  • ئەنجومەنی ئاتلانتیکی باکوور (North Atlantic Council) سەرەکیترین بەشی ھاوپەیمانێتییەکەیە. ھەموو دەسەڵاتەکانی بڕیاردان لەژێر دەسەڵاتی ئەم ئەنجومەنەدایە و ھەموو بڕیارەکان بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی ناتۆ دەدرێت بە جۆرێک کە مەرجە ئەندامی ھەر وڵاتە بەشداربێت لە کۆبونەوەکاندا.
  • بارەگای سەرەکی ناتۆ دەکەوێتە شاری بروسڵ لە بەلجیکا. بارەگاکە ھەریەک لە نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام بە سەربازی و سیڤیڵەوە، دیپلۆماتەکانی ھەر یەک لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، ستافی بەڕێوەبەری سەربازی و سیڤیڵی بارەگاکە و ھەروەھا ئەندامی گرووپە سیڤڵەکان لەخۆ دەگرێت.
  • لیژنەی سەربازی ھاوپەیمانێتی ناتۆ: بەرزترین دەسەڵاتی سەربازیی ھەیە پێکھاتووە لە نوێنەری سەربازیی ھەر یەک لە ئەندامانی ھاوپەیمانێتییەکە. بەرێوەبەری ئەم لیژنەیە دەسەڵاتی دەرکردنی ھەر بڕیارێکی سەربازیی ھەیە.
  • لیژنەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان: ئەم لیژنەیە ئەرکی بەڕێوەبردنی ھەموو ئۆپەراسیؤنە سەربازییەکانی ھاوپەیمانێتی ناتۆیە.
  • لیژنەی پێگەیاندن و ڕاھێنان: ئەم لیژنەیە ئەرکی پێگەیاندن و ڕاھێنانی ھێزەکانی ژێر دەسەڵاتی ناتۆیە.
  • ئاژانسی پشتیوانی ناتۆ: ئەم بەشە لێپرسراوە لە پشتیوانیکردن و جێ بە جێ کردنی بڕیارەکانی ناتۆ.
  • ئاژانسی پەیوەندی و زانیارییەکانی ناتۆ: ئەم بەشە چەند ئەندامێکی کەمی ھەیە و ئەرکی داڕشتنەوەی یاساکانی ھاوپەیمانێتی ناتۆیە.
  • ڕێکخراوەی زانست و تەکنۆلۆژیای ناتۆ: ئەم بەشە لە ساڵی ٢٠١٢ دا دروست کراوە پێکھاتووە لە چەند ئەندامێک کە زانایەک بەڕێوەبەری گشتی بەشەکەیە و کاریان دانانی چەندەھا پڕۆگرامە بۆ بەڕێوەبردنی سیستمی کارکردنی ناتۆ.
  • ئەنجومەنی پەرلەمانی ھاوپەیمانێتی ناتۆ: ئەم بەشە ئەرکی دیاریکردن و بڕیاردانە لەسەر ئامانجەکانی ھاوپەیمانێتی ناتۆ، کە ساڵانە ئەندامانی ئەم بەشە دوو جار کۆدەبنەوە. پەرلەمانی ناتۆ لەگەڵ ھەریەک لە حکوومەتی ئەو وڵاتانە کۆدەبێتەوە کە ئەندامن لە ھاوپەیمانێتی ناتۆ بۆ بڕیاردان لەسەر ھەڵبژاردنی نوێنەری ھەریەک لە وڵاتانی ئەندام بۆ ئەم ئەنجومەنە. ئەم لیژنەیە پێکھاتووە لە ئەندامانی ھەموو وڵاتە بەشداربووەکانی ھاوپەیمانێتی ناتۆ و ئەندامی ٣٠ وڵاتیتر بەڵام بە فەرمی ئەم لیژنەیە بە بەشێکی ھاوپەیمانێتی ناتۆ دانانرێت و بڕیارە لە داھاتوودا لەگەڵ ھاوپەیمانێتی ناتۆدا یەکبگرن.

مێژووی ناتۆ

لە ٤ی ئازاری ١٩٤٧ ڕێکەوتننامەی دەنکیرک لەنێوان فەڕەنسا و شانشینە یەکگرتووەکانی بەریتانیا واژوو کرا تا ببێتە ڕێکەوتننامەیەکی ھاوپەیمانی و یارمەتیدانی یەکتر لە سەروبەندی ھەر ھێرشێکی وڵاتی ئەڵمانیا یاخود یەکێتیی سۆڤیەت. لە کاتەکانی دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانیی دووەم، لە ساڵی ١٩٤٨ ھاوپەیمانێتییەکە گەورەتر بوو بە لەخۆگرتنی وڵاتانی بێنێلوکس کە ئەمانیش پێکھاتبوون لە بەلجیکا، ھۆڵەندا، و لوکسەمبۆرگ کە دراوسێی یەکترن، لەشێوەی (وێسترن یونیەن) کە ئەمەش ھاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان وڵاتانی فەرەنسا و بەریتانیا و ھەرسێ وڵاتی بەلجیکا وھۆڵەندا ولۆکسەمبۆرگ. کە ئەمە بە ڕێکەوتننامەی برۆکسلیش ناو دەبرێت. لەم کاتەدا گفتوگۆکان زیاتر لەسەر زیادکردنی بەشداریکردنی سەربازیی وڵاتانی تر بوو کە ئەمریکا یەکێک بوو لەو وڵاتانە، کە ئەمەش بە دروستکردنی ھاوپەیمانێتی باکووری ئەتڵەسی کۆتایی ھات لە ساڵی ١٩٤٩ بە بەشداری وڵاتانی (وێسترن یونیەن) و ھەروەھا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا، پورتوگال، ئیتالیا، نەرویج، دانیمارک و ئایسلەند.

ڕێکەوتننامەی باکووری ئەتلەسی بەشێوەیەکی گشتی چالاک نەبوو تا ھەلگیرسانی شەڕی کۆریا کە وای لە دامەزراوەی ناتۆ کرد کە دەست بکەن بە جێبەجێ کردنی ھەیکەلییەتی سەبازی ھاوبەش و تێکەڵ کە لە نێوانیاندا دروستکردنی سەرۆکایەتی بنکەی سەرەکی ھێزی ھاوپەیمانی ئەورووپا کەئەمەش بریتی بوو لە بنکەی سەرەکی-فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ھاوپەیمانێتی ناتۆ لە ئەورووپا کە دەکەوێتە ناوچەیەک کە ناوی (کاستێو) باکووری شاری (مۆنس) لە بەلجیکا.

لە ساڵی ١٩٥٢ پۆستی سکرتێری گشتی ناتۆ دەستنیشان کرا کە پۆستێک بوو لەلایەن کەسی سیڤیل واتە سەربازی نەبێت بەڕێوە دەبرێت ھەر لەو سالەدا بۆ یەکەم جار مانۆڕ و ڕاھێنانی سەربازی وشکانی و دەریایی وڵاتانی بەشداربووی ناتۆ بەڕێوە چوو و ھەروەھا بوونی تورکیا و یۆنان بە ئەندامی ناتۆ ھار لەو ساڵەدا بوو.

ئەرکی ڕاھێنان لە عێراق

لە دوای مێژوویەکی دوورودرێژ و بەشداریکردنی ھێزەکانی پەیمانی ناتۆ لە دروستکردنی کاریگەری و یەکلا کردنەوەی ئالۆزییەکان لە چەند ناوچەیەکی جیھاندا وەک ئەورووپا و ھەرەوھا وڵاتانی پیکھێنەری یەکێتی سۆڤیەت، لە ساڵی ٢٠٠٤ دا لەلایەن حکوومەتی کار بەڕێکەری ئەو کاتەی عیراق داوا لە پەیمانی ناتۆ کرا کە ڕاھێنان بەو ھێزە عیراقییانە بکەن کە بەسەرپەرشتی ھیزەکانی ھاوپەیمانان و ئەمریکا کار دەکەن بەمەبەستی بەرەوپێش بردنی توانا ئەمنییەکانی ھیزە عیراقییەکان بە جۆرێک کە بگونجێت لەگەل داواکاری و پێویستییەکانی ئەو کاتەی گەلی عیراق، ئەمە ئەرکی شەڕکردن نەبوو ئەرکێکی جیاواز بوو بەشێک بوو لە سیاسەتی پەیمانی ناتۆ، ئەم ئەرکە با زۆری خۆی لەوەدا دەبینییەوە کە زیاتر سەرنج بخاتە سەر ئەنجامدانی ڕاھێنان و ھەلسەنگاندنی توانای ھێزە عراقییەکان ئەنجامدانی ئەم ئەرکەش بە ڕێکەوتن بوو لەگەل حکوومەتی کار بەڕێکەری ئەو کاتی عیراق. بیجگە عیراقیش ڕۆلیان لە ئەفغانستان و چەند وڵاتێکی تریشدا ھەبووە.

ھەیکەلییەتی پەیمانی ناتۆ

سەرجەم ئاژانس و ڕێکخراوەکانی پەیمانی ناتۆ بە گشتی لە دوو جۆر ڕۆلدا کۆدەکرێنەوە یان ئەوەتا بابەتی بەڕێوەبردن و کاری سیڤیل یان کار و ڕۆڵی سەربازی

سەرچاوەکان

ویکیپیدیای ئینگلیسی

Tags:

ناتۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ھاوپەیمانێتی ناتۆ پێکھاتە و ھەیکەلی ناتۆ سەرچاوەکانناتۆسیستمی پۆتانە جوگرافیەکان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

دیواری چینعەباس کەمەندیزانستمەلای گەورەکلۆرشەکرەقەیسیناڵەی جوداییجوھەیمان عوتەیبیئایینی بەھاییمەندۆکئیسماعیل بێشکچیکۆمەڵی دادگەریی کوردستانوەفاییجەزائیرعەربەتبیابانخۆشناوەتیبەرزنجەقازی محەممەددەربەندیخانڕینێسانسمافی مەدەنی و سیاسیعەلائەدین سەججادیتۆپ (یاری)قەزای سۆرانعائیشەتەلاسیمیاکۆچبانگی کوردستانبەختیار عەلیکاتئەحمەدی خانیمیلانمرۆڤگۆرانیئیمپراتۆریەتیی ساسانیپەیمانی سیڤەرفڕۆکەشنگالدادگای نێونەتەوەییی دادکەلارتورکیائینگلتەراتارانکوردستانئابوورئەلبەرت ئاینشتاینسەردەشتقەزای ڕانیەئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشیپەیوەند جافھیندستانسیکس ناینڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆمەزھەر خالقیمەخموورمێژووی عێراقپەپوولەجێژنی قوربانتەکنۆلۆژیاھۆمەر دزەییکۆڕەوی کوردانی باشووری کوردستان (١٩٩١)مووساکارەباکوردی (شاعیر)نیکۆلا تێسلاکەمال جەلال غەریبکەمالیکاغەزی داراییشەڕی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیانەی وەرزشیی ھەولێر🡆 More