سۆفییایەتی یا تەسەووف (عەرەبی: ٱلتَّصَوُّف)، وەک «عیرفانی ئیسلامی»، «ڕەهەندی مەعنەویی ئیسلام» یان «دیاردەی عیرفان لە ئیسلامدا» پێناسە دەکرێت و، سروشتی بەھۆی «بایەخ و ڕێوڕەسمی ئایینی و بنەما و دامەزراوەی تایبەتەوە» دیاری دەکرێ.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
سۆفییایەتی زۆر زوو لە مێژووی ئیسلامیدا دەستی پێ کرا و «سەرەکیترین دەرکەوتە و گرنگترین و نێوەندیترین دیاریدان»ی عیرفان لە ئیسلامدا نوێنەرایەتی دەکا. بە شوێنکەوتووانی سۆفییایەتی دەڵێن «سۆفی» (بە عەرەبی: صُوفِيّ).
سۆفییەکان سێ جۆرن:
یەکەم: خۆشویستنی خودا و یادی خودا و نزا کرد و ناسینی خودای گەورە بەدڵ و خاوێنکردن و جوانکردنی دڵ و دەروون لە ھەموو شتێک کە پیسی دەکات و کۆتڕۆڵکردنی ئارەزووەکانی بەھۆی توانا گیانیەکانەوە(ڕوحیەکان).
دووەم: بەشێکی تر کە زۆر لە تەسەوفەوە دوورن و ھۆنراوەی نابەجێ و نادروست دەڵێن و مانایی خوا لە خۆیاندا درووست دەکەن و خۆیان دەکەن بە خودا! بۆ نموونە: من خودام، ئای لە گەورەییم ئای لە گەورەییم چەند گەورەم، چی لە سەگ و بەراز ئیللا خودامانە.
سێیەم: ئەوانەن کە سەما دەکەن و چەقۆ لە خۆیان دەدەن(ئەھلی بیدعەن).
مانای ڕەسەنی سۆفی لەوە دەچێت مەبەست لە «کەسێک کە خووری (صوف) دەپۆشێت» بووبێت، و ئینسایکلۆپیدیای ئیسلام ڕوونکردنەوەکانی تر بە «ناڕاست» دادەنێت. پۆشاکە خوورییەکان لە کۆندا پەیوەندییان بە عیرفانەکانەوە ھەبووە. ھەردوو ئەل قوشەیری و ئیبن خەلدوون ھەموو ئەگەرەکانی تر جگە لە صوفیان ڕەتکردەووەتەوە لە شیکردنەوە زمانەوانییەکاندا.
شیکردنەوەیەکی تر ڕەگەکانی وشەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ صفاء، کە لە عەرەبیدا بە مانای «پاکی» دێت، و لەم دۆخەدا بیرۆکەیەکی ھاوشێوە ھەیە بۆ تەسەووف کە لە ئیسلامدا تەزکییەیە (تزكية، واتە: خۆ پاککردنەوە) کە ئەویش زۆر لە سۆفیگەریدا بەکاردێت. ئەم دوو شیکردنەوەیە لەلایەن سۆفی ئەل رەزوباری (مردووی ٣٢٢ کۆچی) لە یەک دراون، کە ووتوویەتی، «سۆفی ئەوەیە کە خووری لەسەر پاکی دەپۆشێت.»
ئەوانی تر پێشنیاریان کردووە کە وشەکە لە زاراوەی أهل الصفة («خەڵکی سوففە»)، کە کۆمەڵەیەکی لاوازی شوێنکەوتووی محەممەد بوون کە کۆبوونەوەی زیکری ئاساییان ھەبوو، یەکێک لە ناودارترین شوێنکەوتووەکانییان ئەبوو ھورەیرە بوو. ئەم پیاو و ئافرەتانە، کە لە مزگەوتی پێغەمبەردا دادەنیشتن، بە یەکێک لە سەرەتاییترین سۆفییەکان دادەنرێن.
سۆفیایەتی بریتییە لە بزوتنەوەیەکی ئایینی، سەرەتای سەرھەڵدانی دەگەڕێتەوە پێش کۆتایی سەدەی دووەمی کۆچی تا سەدەی سێیەمی کۆچی.
سەرەتا لە تاکەکەسییەوە سەرھەڵدەدات بانگێشەی خۆپاکڕاگرتن لە بێ فەرمانی خوا و بەندایەتیکردنی لە سنوور بەدەر دەکات. واتا زیادەرەوی لە خوا پەرستیدا بەمەبەستی لە خوا نزیک کەوتنەوە. ئەم چۆنیەتییە تیشک دانەوەی (رد فعل)ی کەسانێک بوو کە پشتیان کردبووە خوا پەرست و ڕوویان لە دونیاوە بوو. دواتر ئەم چۆنیەتییە پەرەی سەند و تایبەتمەندییان لە نێو خەڵکەوە دەرکەوت بەناوی سۆفی. ڕۆژ بە دوای ڕۆژ ژمارەیان زیاد دەبوو تا بوون بە دیاردەیەکی بەر چاو.
سۆفی ھەڵدەستێت بە پەروەردەکردنی دڵ و دەروون و لێکۆلینەوەی لە خودای میھرەبان لە ڕێگەی ھەستیارەی دڵەوە (الالھامات القلبیة). نەوەک دۆزینەوە و لێ وردبونەوەی لە خوای پەروەردیگار لە ڕێگەی خواو پێغەمبەری خوا.
سۆفییەکان بۆ چۆنیەتی دۆزینەوەی خوا لەسەر ئەم ھەڵوێستە ھەڵەیەیاندا (الالھامات القلبیة) بەردەوام دەبن تا تێکەڵ بە فەلسەفەی ھیندی و فارسی و یۆنانی و ئیتری دەکەن، ئەگەر تۆزێک لێی ورد ببیتەوە جیاوازیت بۆ دەردەکەوێت لە نێوان (الزھد)و سۆفییەتیدا، (الزھد) ئەمە لە سوننەتی پێغەمبەرە دروودی خوای لەسەر بێت ھەروەھا پێویستە، سۆفیگهری ئامانجی پهرستنی تاكه خوای گهورهیه و نزیكبوونهوهیه له خوا تا دهگهنه پلهی فهنابوون.
بزووتنەوەی تەسەوف لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا لە جیهانی ئیسلامیدا بڵاوبووەوە وەک مەیلی تاکەکەسی کە داوای (الزهد) و عیبادەتی چڕیان دەکرد(شدە العباده) و دواتر ئەم مەیلانە دوای ئەوە پەرەیان سەند تا بوون بە ڕێگای جۆراوجۆری جیاواز کە بە ڕێڕەوی سۆفیگەری ناسراون. مێژووی ئیسلام پڕە لە زانایانی موسڵمان کە چوونەتە پاڵ ئایینی تەسەوفەوە وەک:الجنيد البغدادي، وأحمد الرفاعي، وعبد القادر الجيلاني، أحمد البدوي، إبراهيم الدسوقي وأبو الحسن الشاذلي، وأبو مدين الغوث، ومحي الدين بن عربي، وشمس التبريزي، وجلال الدين الرومي، والنووي، والغزالي، والعز بن عبد السلام و سەرکردەکان وەک: صلاح الدين الأيوبي، ومحمد الفاتح، والأمير عبد القادر، وعمر المختار، وعز الدين القسام.
سەرەتا نەلەکاتی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت وە نەلەکاتی (خلفاء الراشدین) تا وەفاتکردنی شێخ (حسن البصری)یش ١١٠ ک سۆفی ناسراو نەبوون دیاردەیەک نەبوون نە بەناو نە بەشێوە نە بەڕەفتار، بەڵکوو ئەوەی کە باو بوو بۆ نمونە (موسوڵمان، ئیماندار) یان ناوی تایبەت وەک (الصحابی، البدری، اصحاب البیعـة، التابعی). ئەو سەردەمانە ئەوجۆرە زیادەرەویە لە خوا پەرستیدا و لە عەقیدەدا نەدەناسران، بەڵکوو بوونیان نەبوو، تەنھا کەسانێک نەبێت وەک تاکەکەس کە ئازاری خۆیان دەدا و زیادەرەو بوون لە خوا پەرستی، وەک ئەوانەی کە پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت بەربەستی داونەتەوە لە زۆر شوێندا، بۆ نموونە ئەو سێ ھاوەڵانەی ھاتن پرسیاری چۆنیەتی خوا پەرستی پێغەمبەریان کرد دروودی خوای لەسەر لە خێزانەکانی پێغەمبەر، بۆ ئەوەی لە پێغەمبەری خوا زیاتر خوا بپەرستن، بۆیە وتیان ئەمە پێغەمبەری خوا وا بەندایەتی خوا دەکات کە پێغەمبەرە ئەی ئێمە؟ دەبێت لەو زیاتر بەندایەتی خوا بکەین. بۆیە یەکەکیان وتی من ھەموو تەمەنم بەڕۆژو دەبم ئەوەی تریان وتی ھەموو شەوێک شەوو نوێژ دەکەم ناخەوم، ئەوەیتریان وتی تاتەمەنم ھەیە ژن ناھێنم، ئینجا کە پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت ھەواڵی ئەو سێ ھەواڵانەی بیست ناردی بەدوایان و ووتی ئێوەن واتان وتووە؟ وتیان بەڵی پێغەمبەری خوا، پێغەمبەر لە وەڵامدا فەرمووی(اما واللە انی لاخشاکم للە واتقاکم لە لکنی أصوم وأفطر ، وأقوم وأنام ، وأتزوج النساء ، فمن رغب عن سنتی فلیس منی) متفق علیە واتا: واللە من لە ئێوە لەخوا ترستر و تەقوادارترم لەگەڵ ئەمەشدا بەڕۆژو دەبم و ڕۆژووش دەشکێنم، شەونوێژ دەکەم و دەشخەوم، ھەروەھا ژن دێنم ئینجا ئەوەی لەگەڵ رەفتارمان نەبێت ئەوە لە ئێمە نیە . بەڵام ئاگاداربە لە ئێمە نییە واتا لە ئیمانداری کامڵ نییە مانای وانییە کافرە و لە ئیسلام دەرچووە.
یان ڕووداوەکەی زەینەبە لە مزگەوتا، گوریسێکی گرێدابوو لەنێوان دوو ئەستوندەی مزگەوت بۆ ئەوەی کە توانای خۆراگرتنی ھەبێت بۆ شەو نوێژ کردن لە بەر خەوا ئەوا پالی پێوە بنێت و خۆی پێوە رابگرێت لە نوێژ کردندا بەردەوام بێت، کە پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت گوریسەکەی بینی فەرمووی [ما ھذا الحبل؟ قالوا لزینب, فأذا فترت تعلقت بە فقال النبی صلی اللە علیە وسملم حلوە لیصلیَ أحدکم نشاطە فاذا فتر فلیرقد ] متفق علیە واتا: ئەو گوریسە چیە؟؟ وتیان ئەمە گوریسی زەینەبەیە ئەگەر ماندوو بوو خۆی پێوە رادەگرێت تا لە شەونوێژا بەردەوام بێت، پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرمووی گوریسەکە بکەنەوە و لایبەرن با ھەریەک لە ئێوە توانای ھەبوو با نوێژ بکات ئەگەر توانای نەما با پاڵ بکەوێت. بەوشێوەیە سەردەمی (صحابـة و تابعین و تابع التابعین) لەسەر ئەم بەرنامەیەی کە پێغەمبەر بۆیانی دەستنیشان کردبوو بەردەوام بوون. ئەو بەرنامەیە پەیداکردنی زانست و زانیاری و کار پێکردنی لە ھەمان کاتدا، وە بەندایەتی خوا کردن و ڕەنج و کۆششکردن بۆ بەخێوکردنی خاووخێزان لە یەک کاتدا، وە بەندایەتی و پەرستنی خواو کۆشش (الجھاد) کردن.
خوا پەرستی و ڕێگری لە داھێنراوی نوێ و (البدع) دژایەتی کردنیان و بەرپەچ دانەوەیەان،
ھاوشێوەی (ابن مسعود) خوا لێی ڕازی بێت چۆن بوو بە ڕێگرێک لە زیکری بەکۆمەڵ لە مزگەوتی کوفەو کۆڕو کۆمەڵەکانی پێداخستن،
وە بەرپەچ دانەوەی بۆ {معضد بن یزید العجلی}و وە جەماعەتەکەی، چۆن شوێنێکیان دەست نیشان کردبوو لە شاخ بۆ زیکرو وێردی خوا . کەواتە: سۆفی نە بەناو نەبە چۆنیەتی نەوەکو ئێستا کەھەیە لەو سەردەمانەی سەرەتای ئیسلام بوو نەبوون بەڵکوو ئەوەی کە باو بوو بۆ نمونە (موسوڵمان، ئیماندار) یان ناوی تایبەت وەک (الصحابی، البدری، اصحاب البیعـة، التابعی). تەواوی بابەتی سەرھەڵدان و چۆنیەتی و شوێنەکەی و بڵاوبوونەوەی بە جیھانی ئیسلامیدا بۆ بابەتی تر.
دەرکەوتنی ووشەی {العباد} واتا خواپەرستان، ھەڵگری ئەو نازناوە لە سەدەی دووەمی کۆچی بوو خەڵکانی ئەوسەردەمە پێیاندەوترا { التابعی } ئەوانەن کە بەدوای ھەوالانی پێغەمبەردا ھاتن واتا ھەوالانی پێغەمبەریان بینی بوو بەڵام پێغەمبەریان نەبینی بوو، وە چەندێک لە یاوەرانی پێغەمبەر مابوون، کە کۆمەلێک خەڵکی خوا پەرست پەیدا بوون و سەریان ھەڵدا، ئەم خەڵکانە گۆشەگیری و تێکەڵ نەبونیان بەخەڵکی بە چاک دەزانی و زیادەڕەویێکی زۆریان ھەڵبژارد لە خواپەرستیدا کە لە سەردەمی { الصحابة و التابعی }دا ئەو جۆرە خواپەرستیە نەبوو . پێشتر ئاماژەمان بۆی کرد چۆن پێغەمبەر لەگەل یاوەرەکانی ڕێگری ئەو جۆرە خوا پەرستیە بونەو بەرپەچیان داوەتەوە، ھۆکاری دەرکەوتنی ئەم جۆرە خواپەرستیە لە ئەنجامی چەند روداوێکی ناوەخۆوە بوو، کە لە ئەنجامی خوێن رشتنی بێتاوانەوە بوو، واتا براکوژی نێوان موسوڵمانان، ئەو کەسانە کە نازناوی { العباد }یان ھەڵگرت گۆشەگیری و دوور لە تێکەڵیان بریاردا، بۆ ئەوەی خۆ پارێزکەن لە ھەرچی تاوان و تاوانباریدا واتا دەستیان نەبێت لە ھەرچی فتنەیەکەوە .
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سۆفییایەتی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سۆفییایەتی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.