ڕۆژژمێری کۆچی یان ڕۆژژمێری کۆچیی هەیڤی (بە عەرەبی: التقويم الهجري) بەشێکە لە ڕۆژژمێری ئیسلامی ئەویش ڕۆژژمێری هەیڤییە، و بەشێوەیەکی باو بە ڕۆژژمێری کۆچی ناسراوە، پشت بە خولی مانگ دەبەستێت بۆ دیاریکردنی مانگەکان، و موسڵمانان لە هەموو شوێنێک بە کاری دەهێنن بەتایبەت بۆ دیاریکردنی بۆنە ئایینییەکان؛ ئەم ڕۆژژمێرە لەلایەن خەلیفە عومەری کوڕی خەتابەوە دانراوە و کۆچی پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد) لە مەککەوە بۆ مەدینە لە ی ١٢ی ڕەبیعولئەوەل بەرامبەر ٢٤ی ئەیلولی ٦٢٢ز کراوەتە یەکەم ساڵی ڕۆژژمێرەکە، لەبەر ئەوە ناونراوە بە کۆچی مانگی.
لەگەڵ ئەوەی ڕۆژژمێرەکە لە سەردەمی موسڵماناندا دروستکرا بەڵام ناوی مانگەکان و ڕۆژژمێری مانگی لە سەردەمی نەزانیەوە بەکارهاتبوون، و یەکەم ڕۆژی ڕۆژی ئەم ڕۆژژمێرە هەینی ١ی موحەڕەمی ساڵی ١ی کۆچی هەیڤی بوو بەرامبەر ١٩ی تەمموزی ٦٢٢ی زایینی.
و شانشینی سعودیەی عەرەبی تاکە دەوڵەتە لە جیهاندا کە ئەم ڕۆژژمێرە بە فەڕمی بەکار دەهێنێت هەروەها لەسەر ئاستی خەڵکیدا بە هەمان شێوە ناسراوە و بە کاردەهێنرێت، بەڵام بە گشتی نەتەوە ئیسلامەکانی تر ڕۆژژمێری زایینی بەکاردەهێنن.
ڕۆژژمێری کۆچی لە ١٢ مانگ (خولی مانگ) پێک دێت، یان ساڵی کۆچی دەکاتە نزیکەی ٣٥٤ ڕۆژ، بە تەواوەتی (354.367056 ڕۆژ)، و مانگ لە ڕۆژژمێری کۆچیدا ٢٩ یان ٣٠ ڕۆژە (لەبەر ئەوەی خولی مانگ ئەکاتە 29.530588 ڕۆژ)، و بەمەش ١١.٢ ڕۆژ جیاوازی هەیە لەگەڵ ڕۆژژمێری زایینیدا، و هاوکات نەبوونی ئەم دوو ڕۆژژمێرە، ئاڵوگۆڕی لە نێوانیاندا قورس کردوە.
لە قورئاندا لە سورەتی کەهفدا هاتووە وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِئَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا (کەھف:٢٥) واتە؛ لە تەفسیری ئەمدا زانایان ئەڵێن ئەوان ٣٠٠ ساڵی هەتاوی مانەتەوە بەڵام لێرەدا ئاماژەی پێکراوە بە کۆچی مانگی و جیاوازی نێوان کۆچی مانگی و هەتاوی لە هەر سەد ساڵێکدا سێ ساڵە لەبەرئەوە لە ٣٠٠ ساڵدا ٩ ساڵی زیادی ئەچێتە سەر.
لەگەڵ ئەوەی تەفسیری تر هەیە بۆ ئەم ئایەتە بەو مانایەی ئەڵێن مەبەست لێی ٣٠٩ ساڵە یان ٣٠٠ ساڵ و نۆ ڕۆژ یان نۆ سەعات یان نۆ مانگە،... بەڵام بەگشتی جیاوازی نێوان ساڵی هەتاوی و مانگی ساڵێکە لە ٣٣.٣ ساڵدا یان نۆ ساڵە لە سێ سەد ساڵدا.
ئەم ڕۆژژمێرە هەیڤییەو پشت بە خولی مانگ ئەبەستێت بۆ دیاریکردنی مانگەکان و بەشێکی ڕۆژژمێری هەتاوییە بۆ دیاریکردنی وەرزەکانی ساڵ، ئەمەش ڕۆژژمێری فەڕمی عەرەبستانی سەعوودییە کە لەسەر ئاستی فەڕمی و جەماوەری لەو وڵاتە بەکار دێت، دوورییەکانی (هێلی پانی و هێڵی درێژی) کەعبەی پیرۆزی لە مەککە وەک بنەڕەتی ڕۆژژمێری ئوەم لقوڕا بەکاردێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆژژمێری کۆچی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕۆژژمێری کۆچی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.