٢٠٢٢ ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر

ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر لە ٢٠٢٢ یەکی نیوەشەوی ١٣ی ئازار ڕوویدا کە ١٢ مووشەک لەلایەن ئێرانەوە بەرەو ھەولێر، ھەرێمی کوردستان ڕەوانە کران.

لەو ھێرشەدا مووشەکەکانی فاتیح-١١٠ی سەر بە سوپای پاسداران لە ئێرانەوە ڕەوانەی ھەولێر کران.

ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر (٢٠٢٢)
شوێنھەولێر، ھەرێمی کوردستان
ڕێکەوت١٣ی ئازاری ٢٠٢٢
١ی شەو (کاتژمێر ٢٢ی کگھ)
ئامانج
  • ھێرشکردن بۆ سەر کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەولێر (بە وتەی ھەرێمی کوردستان)
  • ھێرشکردن بۆ سەر بنکەی نھێنیی ئیسرائیل لە ھەولێر (بە وتەی ئێران)
جۆری ھێرشھێرشی مووشەکی
چەکوچۆڵ(ەکان)١٢ مووشەکی فاتیح-١١٠
بریندارەکان٢
تاوانبارئێران ئێران

لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئێرانە گوترا کە ئامانجی ئەو ھێرشە، تۆڵەسەندنەوەی کوژراوەکانی ھێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا و لەناوبردنی ناوەندی سیخوڕیی ئیسرائیل لە ھەولێر بووە. ئەو وتانە لەلایەن پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو ڕەتکرایەوە و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە ھیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە ھەرێمی کوردستاندا بوونی نییە. میدیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێی ڕاگەیەندراوی سپای پاسداران، ھەواڵەکانی ھێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی ئیسرائیلیان بڵاو کردەوە، کە ئەو ھەواڵانە لەلایەن ھەندێک لایەنەوە بە «پرۆپاگەندە» ناوی لێبردرا.

زیانەکان

بەھۆی ئەو ھێرشەوە زیان بەر باڵەخانەی کوردستان ٢٤ و چەند شوێنێکی تر کەوت. بە وتەی پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو، باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا ئامانجی ھێرشەکە بووە.

کاردانەوەکان

مەسعوود بارزانی، مەسروور بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، بەرھەم ساڵح، مستەفا کازمی، موقتەدا سەدر، وەزارەتی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکان و ھەروەھا چەندین لایەنی دیکە سەرکۆنەی ئەو ھێرشەیان کرد.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

٢٠٢٢ ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر زیانەکان٢٠٢٢ ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر کاردانەوەکان٢٠٢٢ ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر ئەمانەش ببینە٢٠٢٢ ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر سەرچاوەکان٢٠٢٢ ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێرھەرێمی کوردستانھەولێر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

پارێزگاکانی کوردستانسی ئێس ئێسپەیمانی سێڤرپەیمانی لۆزانسوورێژەزۆمبیزمانی کۆریفیزیکناحیەی خدرانیۆنان٢ی نیسانمارکسیزمئاکرێکێری مرۆڤکەنەدایاساکانی حامۆرابیمەلا عەبدولکەریم مودەریسسیسرۆئورشەلیمبرنجمیسربەلۆچیی ڕۆژاواجامی نەتەوەکانی ئاسیائینتەرنێتتۆپی سەبەتەدەردەسەری (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)شێرکۆ بێکەسخاکەلێوەئەڵمانیاکۆندۆمتاجیکستاننەکەرۆزکوردماکسپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانھەژارڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩٢٦)ڕەمەزانمەولەویکاوەی ئاسنگەرمحەممەدئەحمەدی خانیکانزاپارێزگای دھۆککەرتبوونی ناوکیمزگەوتی ئەقساکۆماری کوردستانتیمساحکفریمەلا کرێکارنیسان مۆتۆرزخەمۆکیویکیڕۆژھەڵاتی کوردستانموحەڕڕەمشای ئەنگوستیلەکانشێرپەنجەی خوێن٣٠ی تشرینی دووەمقەبارەکاردوومحەممەد ئەمین زەکی بەگڕۆژژمێری ئێرانیکەنداوکیشوەرحکوومەتی ھەرێمی کوردستانڕێکەوتننامەی ١١ی ئازاریاقووتی ڕۆمانمایکرۆسۆفت ئۆفیسڕێبازە ئەدەبییەکانمیرنشینی سۆرانفەیسبووکسمکۆ🡆 More