٢٠٢٢ ڕووداوی کوشتن لە زانکۆی سەڵاحەدین

ڕۆژی سێشەمە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ قوتابیەکی پێشووی زانکۆی سۆران بەهۆی ڕاینەکردنی مامەڵی گواستنەوەی لە زانکۆی سۆران بۆ زانکۆی سەڵاحەددین بوونی کێشەی کۆمەڵایەیت ،بەچەک هێرشی کردە سەر دوو مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین و، لەئەنجامدا هەردووکیان کوژران و کەسێکی دیکەشی بریندارکرد ، هەمان ڕۆژ تاوانبار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیر کرا.

ڕووداوی کوشتن لە زانکۆی سەڵاحەدین
کات٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
شوێنھەولێر
ناوچە
  • ماڵی د.ئیدریس حەمەدخان
  • ئۆفیسی د.کاروان ئیسماعیل
جۆرکوشتن
ھۆکار
  • کێشەی یاسای
  • نەگواستنەوەی تاوانبار لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی دیکە

پێشینە

تاوانباری ڕووداوەکە ناوی ئاراس مەهدییە دانیشتووی ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێرە،و قوتابیەکی زانکۆی سۆران بووە لە شاری سۆران لە باشووری کوردستان. زانکۆیەکە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ بنیادنراوە. لە پێنج کۆلێژ پێکدێت یەکێک لە کۆلێژەکانی بەشی یاسایە زیاتر لە ١٢ خولی دەرچوونی ئەنجامداوە ،تاوانبار لە قۆناغی یەکەمی زانکۆی تەواوکردووە لە قۆناغی دووە بەهۆی گیزکردن بە کەوتوو هەژمارکرا ، تاوانبار بەهۆی ئەوەی مامۆستاکەی کەناوی نیشتیمان بووە گزیەکەی لێ گرتووە کێشەی لەگەڵ دروستکردووە و هەڕەشەی لێ کردووە بەو هۆیەوە هاوسەری نیشیتمان کە ناوی ئیدریس حەمدخان بووە سکاڵەی یاسایی لەسەر تۆمارکردووە ،بەهۆی چارەنەبوونی کێشەکەی تاوانبار داوای گواستنەوەی لە زانکۆی سۆران بۆ زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر کردبوو بەڵام ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەددین ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەکە دەرنەبڕی .تاوانبار هەڕەشە لەمامۆستاکانی خۆی کردبوو.پێشتریش بەم هۆکارە بۆ ماوەی حەفتەیەک دەستگیرکرابوو.

ڕووداوەکە

کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی ڕۆژی سێشەمە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ،تاوانبار دەچێتە کۆلێژی یاسا بەسەر دیواری پشتەوەی کۆلێژکە دەچێتە ناو بەشەکەوە لەوێ دەچێتە ئۆفیسی دکتۆر کامەران ئیسماعیل ڕاگری کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەلاحەددین و پێنج گوولەی لێدەدات و بە سەختی بریندار دەبێت بەڵام پاش ئەوەی دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات و پارێزکای هەولێر هەواڵی مردنی لەکاتی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ڕووداوەکە ڕاگەیاند.دواتر تاوانبار ڕوودەکاتە ماڵی نیشتیمان عوسمان کە ١٠٠ مەترێک لە کۆلێژی یاسا دوورە ، بەڵام نەخۆی و نەمنداڵەکانی لەوێ نابێت و تەنیا دکتۆر ئیدریس حەمدخانی هاوسەری لە ماڵ دەبێت ،بەهۆی ئەوەی نیشتیمان عوسمان لە شاری هەولێرە بەرێ دەکەوێت بۆ شاری سۆران بۆ دەوام بەهۆی ئەنجامدانی خوولی دووەمی قوتابیانی زانکۆی سۆران ،دکتۆر ئیدریس پاش ئەوەی دەرگای ماڵەکەی بۆ دەکاتەوە و دەزانێ تاوانبار مەبەستی کوشتنیەتی بەرەو سەربانی ماڵەکە ڕادەکات ، ئەو لەوێ تا سەربانی ماڵی دراوسێکەیان ڕادەکات بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ ڕێگایەکی دەربازبوونی نابێت هەوڵدەدات لەگەڵ ئاراس قسەبکات بەڵام هەر دوای ئەوەی تاوانبار دەگاتە سەری چەند فیشەکێک بەئاراستەی دەتەقێنێت و دەستەبەجێ دکتۆر لە شوێنی ڕووداواکە دەمرێت ،ئاراس پاش ئەنجامدانی تاوانەکەی ڕادەکات بەڵام هێزەکانی ئاسایشی هەولێر خوێندکارەکەیان لە نزیک گوندی کانی بزرە و مورتکە دەستگیرکرد کە هەوڵیداوە لەسنوری هەولێر بچیتە دەرەوە. براکەی ئاراس بە میدیاکانی ڕاکەیاندووە براکەی کێشەی دەروونی هەیە.

پاڵنەرەکانی ئەنجامدانی تاوانەکە

پاڵنەرەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە تا ئێستا لەلایەن پۆلیسی هەرێم بڵاونەکراوەتەوە بەڵام بەشێکی میدیاکان و کەس و کاری تاوانبار بۆ کێشەیەکی سێ ساڵ پێشی نێوان ئاراس مەهدی ، نیشتیمان عوسمانی مامۆستای دەگەڕێننەوە ، ئەمەش دوای ئەوەی ئاراس لە وانەی نیشتیمان لە کاتی تاقیکردنەوەکان هەوڵی گزیکردن (قۆپیە)دەدات ٬ئەمەش وا دەکات وەرەقەی تاقیگردنەوەی لێ وەربگیرێتەوە و ئەو ساڵەی بە کەوتوو بۆ هەژماربکرێت دواتر تاوانبار لە ڕێگای ئامێرەکانی پەیوەندی هەڕەشە لە نیشتیمان عوسمان و بەرپرسانی دیکەی زانکۆ دەکات ، بۆیە بڕیاری دەرکردنی لە زانکۆی سۆران دەدرێت .بنەماڵەی تاوانبار هەوڵدەدەن لەڕێگای دوور لەیاسا کێشەکە چارەسەر بکەن بەڵام نەیانتوانی . داوای گواستنەوەی دەکەن بۆ کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەددین بەڵام بەهۆی کێشەی یاسای لە دۆسیەکەی ڕێکاری وەرگرتنی قورس دەبێت کاروان ئیسماعیل ڕاگری کۆلێژەکە ڕازمەند نابێت لەسەری داوادەکات بەهۆی ئەوەی ئەم کەسە دووساڵە لە خوێندن دابڕاوە دەبێت یاسایەک یان ڕێنماییەک بۆ کۆلێژ بێت ئەو قوتابییە وەربگیرێت ، یاداشتەکەی بۆ خوێندنی باڵا ناردووەتەوە خوێندنی باڵا نوسراوێک دەردەکات بۆ ئەوەی بکوژ ڵەهەمان زانکۆی خۆی یاخود زانکۆی سەلاحەددین درێژە بەخوێندن بدات ئەمەش بەپێی سەرچاوەکان ئاراسی ڕەزامەند نەکردووە و نەچووەتەوە بۆ خوێندن . بەپێی قسەی قاسم مەهدی برای تاوانبار ئارس بەهۆی ئەم کیسەوە تووشی نەخۆشی خەمۆکی بووە .ئەمەش بە پاڵنەرێکی سەرەکی ڕووداوەکە دادەنێن .

.

قوربانیەکان

قوربانییەکان هەردووکیان نازناوی دکتۆرایان هەبوو لە زانکۆی سەڵاحەدین مامۆستابوو ، دکتۆر کاروان ئیسماعیل ڕاگری کۆلێژی یاسابووە ، دکتۆر ئیدریس حەمدخان مامۆستابووە لە کۆلێژی ئەندازیاری خاوەنی دووکچە و هاوژینی نیشتیمان عوسمانە ، ئەم دوو مامۆستایە پەیوەندی کۆمەڵایەتیان لەگەڵ یەکدا هەبووە هاوڕێی یەکتر بوون .لەکاتی ڕووداوەکە یەکێک لە کارگوزارانی کۆلێژی یاسا لەلایەن تاوانبار بریندار دەکرێت بەڵام دۆخی تەندروستی جێگیرە .تەرمی دکتۆر کاوان لە هەولێر و تەرمی ئیدریس حەمەخانیش لە سلێمانی بەخاک سپێردران.

کاردانەوەکان

کووشتنی دوومامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەددین جارێکی دیکە پرسی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و خراپ بەکارهێنانی لەلایەن کەسانێکەوە بووە باسی توڕەکۆمەڵایەتیەکان .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە هێزەئەمنیەکان کرد " رێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت و رووبەڕووبوونەوەی تاوانباران و خراپەکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن." زانکۆی سەلاحەددین لە پەیامێکدا هاخەمی خۆی بۆ لەدەستداتی ئەو دوومامۆستایەی دەربڕی و ڕایانگەیاند "روداوه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی پێشینه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوه‌، ئه‌مڕۆ هه‌مان خوێندكار هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر ‌ ئۆفیسی پڕۆفیسۆر د.كاوان ئیسماعیل ڕاگری كۆلێژی یاسا و ماڵی پ.ی.د. ئیدریس حه‌مه‌ خان مامۆستا له‌ كۆلێژی ئه‌ندازیاری، له‌ ئه‌نجامدا هه‌ردوكیان شه‌هید ده‌كات و له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا كارگوزارێكی كۆلێژی یاسا بریندار ده‌كات". هەروەها زانکۆی سەلاحەددین ئاماژەی بەوەدا پڕۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت و گیانی مامۆستایانمان پارێزراوه‌ .ئەم ڕووداوا کاردانەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، لێکەوتەوە ، ڕایگەیاند " به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م جۆره‌ ده‌ست درێژیانه‌ ده‌كه‌ین، له‌پێناو سه‌روه‌ری یاساو پاراستنی حه‌ره‌می زانكۆكان هه‌موو ڕێكارێكی یاسایی ده‌گرینه‌ به‌ر."داوایانکرد هەموان هاوکار بن بۆئەوەی ڕووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.زانکۆی سۆران لە ماڵپەری تایبەتی خۆی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە پرسە و سەرەخۆشی لە دکتۆر نیشتیمان عوسمان کرد هەروەها بنەماڵەی قوربانیان کرد ، هەروەها ئاماژەیان بەوەدا " ئامادەین لەپێناو دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ کەسوکاری قوربانیان، هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکەین. بە هەمان شێوەش داواکارین دادگاکان لە جێبەجێکردنی یاساکاندا ڕێچکەی خۆیان خێراتر بگرنەبەر". وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی دەرکرد کە سەرجەم چالاکیە زانستی و ئاهەنگەکانی دەرچوون لە زانکۆکانی هەرێم بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕابگرێت .نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیگەرانی لە ڕووداوەکە دەربڕی ڕایگەیاند "ئەوپەڕی نیگەرانی و خەمباریی قووڵم بە شەهیدبوون و لەدەستدانی د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان دەردەبڕم کە ئه‌مڕۆ بوونە قوربانیی تاوانێکی دڕندانەی دڵته‌زێن ".ڕووداوەکە لەسەر ئاستی ڕای گشتی کاردانەوەی جۆراوجۆری لێکەوتەوە بەشێک داوای سزای لە سێدارەدانی تاوانبار دەکەن.

سەرچاوەکان

Tags:

٢٠٢٢ ڕووداوی کوشتن لە زانکۆی سەڵاحەدین پێشینە٢٠٢٢ ڕووداوی کوشتن لە زانکۆی سەڵاحەدین ڕووداوەکە٢٠٢٢ ڕووداوی کوشتن لە زانکۆی سەڵاحەدین پاڵنەرەکانی ئەنجامدانی تاوانەکە٢٠٢٢ ڕووداوی کوشتن لە زانکۆی سەڵاحەدین قوربانیەکان٢٠٢٢ ڕووداوی کوشتن لە زانکۆی سەڵاحەدین کاردانەوەکان٢٠٢٢ ڕووداوی کوشتن لە زانکۆی سەڵاحەدین سەرچاوەکان٢٠٢٢ ڕووداوی کوشتن لە زانکۆی سەڵاحەدینزانکۆی سۆرانزانکۆی سەڵاحەدین

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مافی مەدەنی و سیاسیناسیۆنالیزمسێکسڕێککاری کۆمەڵایەتیدەمارگیرییاساسۆمەرتوندوتیژی خێزانیپێڕستی ویکیپیدیاکانقەزای کۆیەفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێرفۆلکلۆرکوردیی باکووریمەنگۆلیالوڕوەرزشئازادیلینوس تۆرڤاڵدسستیڤن ھۆکینگناوە پلازمە تۆڕحوسێن کوڕی عەلیحەسەن خەیری بەگجاک نیکڵسنئیسرائیلکەعبەمالیک کوڕی ئەنەسشێخ سەلام عازەبانیڤەنزوێلاخەڵاتی گۆڵدن گڵۆبشیزۆفرێنیازستانکانزاشێخ سەعیدژاپۆنفەتحعەلی شاڕیشپۆرن ھابجوگرافیاترێیاسین (سوورەت)ویکیپیدیای کوردیشەڕی براکوژیھۆزە کوردەکانسوننەئاڵای کوردستانڕێواسبۆلیڤیامیرنشینی مەروانیمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریمەلا کرێکارئایەتەلکورسیسیاسەتئورشەلیممێژووی ئیسلامپلەی گەرمیعەبدولڕەحمان قاسملووڕۆژژمێری زایینییووسف لە ئیسلامداسیاسەتوانبیابانڕۆژژمێری ئێرانیسێگۆشەکاردووفەلسەفەئاوێنەئیبراھیم لە ئیسلامدائیبن عەرەبیشەکرەگەنمئیسحاقئەندەلوس🡆 More