مێژووی جامی جیھانی فیفا

مێژووی جامی جیھانی فیفا جامی جیھانی فیفا گرینگترین ڕووداوی وەرزشییە کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

لە ساڵَی ١٩٣٠یەوە ھەر چوار ساڵێک بەڕێوەچووە. جگە لە ساڵاکانی ١٩٤٢، ١٩٤٦ ھەڵوەشایەوە بەھۆی جەنگی دووەمی جیھانەوە. لە ساڵی ١٩٩٨ ژمارەی وڵاتە بەشداربووەکان بۆ ٣٢ ھەڵبژاردە بەرزکرایەوە لە ھەشت کۆمەَڵەدا جێگردەکرێن، بۆماوەی یەک مانگ لە یاریگاکانی وڵاتی خانەخوێ ڕکابەری دەکەن لە پێناو بەدەست ھێنانی ئەم نازناوە، ھەڵبژاردەکان لە ڕێگایسیستەمی پالاوتنەوە لە ماوەی سێ ساڵدا سەردەکەون بۆ بەشدایکردن لە جامی جیھانی فیفا. لە بیست خولی پێشووی ئەم پالاوانێتییە ھەشت ھەڵبژاردەی جیاواز نازناوی جامی جیھانی فیفایان بردووەتەوە. ھەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداری لە سەرجەم خولەکان کردووە. ھیچ خوڵیکی لەدەست نەداوە، لەھەمان کاتدا زۆرترین جار نازناوەکەی بەدەست ھێناوە لە سالەکانی: ١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤، ٢٠٢٠. ھەروەھا ھەڵبژاردەی ئیتالیا لە ساڵەکانی: ١٩٣٤، ١٩٣٨، ١٩٨٢، ٢٠٠٦. لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ساڵەکانی :١٩٥٤، ١٩٧٤، ١٩٩٠، ٢٠١٤ چوارجار نازناوەکەیان بەدەست ھێناوە و ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی ئەرژەنتین، فەرەنسا، ئۆرگوای دووجار بوونە پاڵاوان و ھەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا، ئیسپانیا یەک جار بوونەتە پاڵاوانی ئەم جامە. ھەڵبژاردەی ئیتاَلیا یەکەم ھەڵبژاردەبوو کە توانی دووجار لەسەر یەک ئەم نازناوە بباتەوە لە ساڵەکانی ١٩٣٤، ١٩٣٨، دوای ئەو ھەڵبژاردەی بەڕازیل دێت ١٩٥٨، ١٩٦٢. جامی جیھانی فیفا یەکێکە لە گەورەترین ڕووداوی وەرزشیی جیھانییە، لە یاری کۆتایی جامی جیھانی فیفای ٢٠٠٦ کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بە نزیکەی ٧١٥ میلۆن کەس سەیری کۆتایی یارییەکەیان کردووە. پاڵاوانی ئێستا ھەڵبژاردەی فەڕەنسایە کە لە دوایین خولی ئەم پالاوانێتییە لە ٢٠١٨ کە لە ڕووسیا بەڕێوەچوو نازناوەکەی بەدەست ھێنا، پالاوانێتی داھاتوو لە ساڵی ٢٠٢٠ لە وڵاتی قەتەر بەڕێوەدەچێت.

بیرۆکە

مێژووی جامی جیھانی فیفا 

بیرۆکەی ئەنجامدانی پالاوانیتی جامی جیھانی فیفا دەگەڕێتەوە بۆ یەکەم کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی جیھان لە ساڵی ١٩٠٤ بەشداری ٧ ولات کە ھەریەکە لە: سویسرا، بەلجیکا، دانیمارک، فەڕەنسا، ھۆڵەندا، ئیسپانیا و سوێد بوون. لەو کۆبوونەوەیە گفتوگۆی لەسەرکرا بەڵام کاتێکی زۆری ویست تا ئەوەی ڕێکەوتنی لەسەر بکرێت بەھۆی ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی لە بەردەمیاندا بوو بە تایبەت ڕازینەبوونی لیژنەی ئۆڵۆمپیاتی جیھانی بەھۆی ترسیان لە کاریگەری دانان لەسەر یارییەکانی ئۆڵمپیاد و کۆنتڕۆڵکردنی یارییە بەناوبانگەکان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیھانییەوە. جارێکی دیکە لە ساڵَی ١٩٢١ بیرۆکەی ئەنجامدانی پالاوانێتی جامی جیھانی فیفا لەلایەن پارێزەری فەرەنسی ژۆل ڕیمێی یان جوولی ڕیمی باسکرایەوە، کەدواتربووە سەرۆکی فیفا بۆ ئەو مەبەستە ھەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی ئەم پالاوانێتییە ئەنجام بدرێت، دواجار دوای حەوت ساڵ لە سەرۆکایەتی فیفا لە کۆبوونەوەیەکی مێژوویدا لە ٢٥ی ئایاری ١٩٢٨ ڕەزامەندی لەسەر ئەم ئەنجامدامی ئەم پاڵەوانێتییە درا و ناونرا جامی سەرکەوتن. شەش ولات داوای مافی میوانداریکردنی یەکەم جامی جیھانیان کرد، لەناویاندا داواکاری ولاتی ئۆرگوای پالاوانی دوو خولی ئۆڵمپیاد پەسەندکرا، ئاسانکاری بۆ ھەڵبژاردە بەشداربووەکان کرد، فیفا خەرجی ھاتوچۆی ھەڵَبژاردەکان لە ئەستۆ گرت. دووساڵ پێش ئەنجامدانی پالاوانێتییەکە ڕێنمایی دەرکا کە دەبێت خەلاتی شایستە بۆ ھەڵبژاردەی براوەی جامەکە دابین بکرێت ھەر ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی جامی سەرکەوتن (ژۆل ڕیمێی). یەکەم پالاوانێتی لە ساڵی ١٩٣٠ دەستی پێکرد، ھەتا ئێستاش ھەرچوار ساڵێک جارێک ئەنجام دەدرێت.

خولەکان

جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٠

مێژووی جامی جیھانی فیفا 

جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٠ لە ساڵی ١٩٣٠ یەکەم پاڵەوانێتی تۆپی پێی جیھانی لەژێر ناوی جامی سەرکەوتن (جامی جیھانی) بە خانەخوێی ئۆرگوای لە ١٣ی تەممووز - ٣٠ی تەممووز بەرێوەچوو. لەھەمانکاتدا یەکەم پاڵەوانێتی جامی جیھانی بوو کە ھەڵبژاردەکان بەبێ قۆناغی پالاوتن بەشداریانتێداکرد. لەلایەن فیفاوە بانگێشت کران. ١٣ ولات لە یەکەم خولی جامەکە بەشداریان کرد، حەوت وڵات لە کیشوەری ئەمریکای باشوور، چوار لە کیشوەری ئەورووپا، و دوو ھەڵبژاردە لە ئەمریکای باکوور. ھۆکاری کەمی ھەڵبژاردە بەشداربووەکان بۆ شوێنی ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەکە دەگەرێتەوە کە ئۆرگوای بوو، چونکە ماوە و تێووی گەشتەکە بەسەر ئۆقیانووسی ئاتلانتیک بۆ ولاتە ئەورووپییەکان زۆر دژوار بوو، ھەربۆیە بەکرداریش تا دوومانگ پێش یارییەکان ھیچ ولاتێکی ئەورووپی ھەڵبژاردەکەی خۆی نەناردبوو، تا ئەوەی لە کۆتایدا ژۆڵ ڕیمیێ توانی بەلجیکا، فەڕەنسا، ڕۆمانیا، یوگسلاڤیا ڕازی بکات بۆ ئەنجامدانی گەشتەکە و بەشداریکردن لە جامەکە.

مێژووی جامی جیھانی فیفا 

ئیتالیا، سوید، ھەنگاریا، ئیسپانیا، ھۆلندا، مەجەرستان، ئۆرگوای دواکاری و ئامادەی خۆیان بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانی فیفای ١٩٣٠ پێشکەش کرد. دواجار فیفا لە کۆنفراسیچک لە ساڵی ١٩٢٩ داواکاری ئۆرگوای پەسەند کرد. بەھۆی یادی سەد ساڵەی سەربەخۆی ئەو ولاتە، بوونی بە پاڵاوانی دووخوولی لەسەر یەکی ئۆڵمپیادی ھاوینەی. ھەروەھا ڕازیبوون حکوومەتی ئۆرگوای بە لە ئەستۆگرتنی خەرجی شاندی ھەڵبژاردە بەشداربووەکان. یەکەم یاری ئەم پاڵەوانێتییە لە ١٣ی تەممووزی ١٩٣٠ لە یاریگای پوسیتۆس، شاری مۆنتیڤیدیۆی لە نێوان ھەڵبژاردی فەرەنسا و ھەڵبژاردەی مەکسیک بەڕێوەچوو لە ئەنجامدا فەرەسنا بە ٤–١ یارییەکەی بردەوە. لوسین لۆرێنت یاریزانی فەرەنسی لە خولەکی "١٩" یەکەم گۆڵی جامی جیھانی تۆمارکرد. یاری کۆتایی پاڵاوانێتییەکە لە یاریگای سینتیناریۆ بە ئامادە بوونی زیاتر لە ٩٣ ھەزار ھاندەر لە نێوان ھەڵبژاردەی ئۆرگوای و ھەڵبژاردەی فەڕەنسا ئەنجامدرا. ھەڵبژاردەی ئۆرگوای بە ئەنجامی ٤–٢ یارییەکەی بردەوە و بووە یەکەم ولات نازناوی جامی جیھانی فیفا بەدەست بھێنێت . فرانسیسکۆ ڤارالۆ یاریزانی ئەرژەنتینی وەک دوایین یاریزانی بەشدرابووی یاری کۆتایی جامەکە دەستنیشانکرا کە مردبێت دوای ئەوەی لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٠ لە تەمەنی ١٠٠ ساڵی کۆچی دوای کرد.

جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٤

وتاری سەرەکی: جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٤

مێژووی جامی جیھانی فیفا 

لەجامی جیھانی فیفای ١٩٣٤ ئیتایا وەک وڵاتی میواندار دەستنیشانکرا دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمی ١٩٣٢لە بەرلین لەلایەن فیفاوە کاندیدکرا. دوای ھەشت جار کۆبوونەوەی لێژنەی جێبەجێکاری فیفا. لەدواین کۆبوونەوە کە لە ستۆکۆلمی پایتەختی سوید لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٢ بەرێوەچوو ئیتالیا وەک میوانداری پالاوانێتییەکە دەستنیشانکرا دوای ئەوەی ولاتی سوید لە بەرژەوەندی ئیتالیا لە داواکەیی پاشەکشەی کرد. حکوومەتی ئیتالیا بریاریدا ٣٫٥ ملیۆن لیرەی ئیتاڵی تەرخان بکات بۆ ئەو پاڵەوانێتییە. یەکەم خولی ئەم بۆنەیە بوو کە بڕیاردرا سیتەمی پالاوتن بەکاربێن دوای ئەوەی ٣٢ ھەڵبژاردە ئامادەی خۆیان نیشاندا بۆ بەشداریکردن. لە کۆتاییدا ١٦ ھەڵبژاردە سەرکەوتن بۆ یارییەکانی پاڵاوانێتییەکە. لەگەڵ ئەوەشدا چەنیدن ھەَڵبژاردەی گرینگ لە ناویاندا ھەڵبژاردەی ئۆرگوای بەشداریان نەکرد. وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر بایکۆتی چەند ھەڵبژاردەیەکی کیشوەری ئەورووپا بۆ بەشداریکردن لە یەکەم خولی پالاوانێتییەکە کە چوار ساڵ پێشتر لە ئۆرگوای بەڕێوەچوو. بۆیە ئەمە تاکە پاڵەوانێتی جامی جیھانییە کە ھەڵگری نازناوەکە بەشداری نەکرد.

مێژووی جامی جیھانی فیفا 

ئینگلتەرا، سکۆتلەندا، ئێرلەندای باکوور و وێلز. بایکۆتی ئەم خولەیان کرد چونکە پێشتر بایکۆتی چاڵاکییەکانی فیفایان کردبوو. چارڵز سووکتلف ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا وتی ئەو پالاوانیتییەی چوارھەڵبژاردەکە کۆدەکاتە باشترە لەم پالاوانێتییە جیھانییە. ژمارەی ھەڵبژاردەکان بووە لە ١٦ بووە ١٢ جێگای ئەو ھەڵبژاردانە پڕنەکرایەوە. سیستەمی یارییەکان دەرچوون بوو بە یەک دۆڕان. ماوەی پاڵەوانێتییەکە لە ٢٧ی ئایار –١٠ی حوزەیرانی ١٩٣٤ بوو، تەنھا ١٧ یاری کرا. ھەڵبژاردەکان بەسەر چوارکۆمەڵە دابەشکران. لەم پاڵەوانێتییەدا بۆیەکەم جار لە مێژوودا یاری نێوان دوو ھەڵبژاردە دووبارە کرایەوە ئەویش یاری نێوان ئیتالیا و ئیسپانیا بوو، دوای ئەوەی یارییەکە لە کاتی ئاسایدا ١–١ تەواو بوو. یارییەک کە تووندوتیژی زۆری لێکەوتەوە بەھۆیەوە گۆڵپارێزی ئیسپانیا ڕیکاردۆ زامۆرا برینداربوو نەیتوانی لە یاری دووەم بەشداری بکات. لە دووەم یاری نێوانیان بە سەرکەوتنی ئیتالیا تەواو بوو دوای ئەوەی توانیان گۆڵێک تۆمار بکەن. لەم خولەی پاڵەوانێتییەکە وڵاتی خانەخوێ واتا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا بووە پاڵەوانی جامەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٢–١ لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی چیکۆسلۆڤاکیا «ئەوکات وڵاتی چیک و سلۆڤاکیا یەک بوون» ھەرچەندە چیکۆسلۆڤاکیا یەکەم جار گۆڵی کرد بەڵام ئیتالیا دواتر دوو گۆڵی کرد و ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی خۆی تەواوکرد، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی میسر بووە یەکەم ھەڵبژاردەی عەرەبی بەشداری جامی جیھانی بکات. یاریکەری چیکۆسلۆڤاکی ئۆلدریخ نیجدلی بووە گۆڵکاری خولەکە بە تۆمارکردنی ٥ گۆڵ.

جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٨

وتاری سەرەکی: جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٨

مێژووی جامی جیھانی فیفا 

جامی جیھانی فیفای ١٩٣٨ بڕیاردرا خولی سێیەمی ئەم جامە لەلایەن ولاتی فەرەنساوە میوانداری بکرێت کە ماوەی پاڵەوانییەتییەکە ٤ی حوزەیران تاکوو ١٩ی حوزەیرانی ١٩٣٨ی خایاند، ئەم بڕیاری فیفا بووە ھۆی ناڕەزایەتی دەڕبرینی کیشوەری ئەمریکای لاتینی، ئۆرگوای و ئەرژەنتین بەشداریان نەکرد. ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لە کۆتایدا کشایەوە بەھۆی شەری ناوخۆی ئیسپانیا. لەم خولەدا بۆیەکەم جار وڵاتی خانەخوێ و ھەڵگری نازناوەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری یارییەکانیان کرد. ھەروەھا وەک خولی پیشوو بەسیتەمی دەرچوون بە یەک دۆران ئەنجامدرا. لە سەرتادا وابڕیاربوو کە ١٦ ھەڵبژاردە بەشداری بکەن بەلام دوای ئەوەی نەمسا بەھۆی ئۆپراسیۆنی ئەنشلۆس خرایە سەر ئەڵمانیا بۆیە لەم خولە پاشەکشەی کرد، بۆیە تەنھا ١٥ ھەڵبژاردە مایەوە، فیفا ڕێگای بە تیمی لاتیڤیانەدا کە وەک جێگرەوەی نەمسا بەشداری بکات. ھەربۆیە ھەڵبژاردەی سوید کە بریاربوو یاری خۆی لەگەڵ نەمسا ئەنجامبدات بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی دواتر. لەم خولەدا سێ یاری دووبارەکرایەوە دوای ئەوەی بە یەکسان بوون کۆتاییان پێ ھات ئەوانیش یاری نێوان بەرازیل -چیکۆسلۆڤاکیا (لە یاری دووەم بەڕازی بردییەوەبە ٢–١) ئەڵمانیا - سویسرا (لەیاری دووەم سوسیرا بردییەوە بە ٢–٤) کوبا - ڕۆمانیا دوای ئەوەی یەکسان بوون بە ٣–٣ لە یاری دووەمدا کوبا ١–٢ یارییەکەی بردەوە. یاری کۆتای جامی جیھانی فیفای ١٩٣٨ لە یاریگای ئۆڵمپیک لە شاری پاریس بە ئامادەبوونی ٤٥ ھەزار ھاندەر لە نێوان ھەڵبژاردەی ئیتالیا و ھەڵبژاردەی مەجەرستان بەڕێوەچوو ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٤–٢.

مێژووی جامی جیھانی فیفا 

بووە یەکەم ھەڵبژاردە لە مێوودا دووجار لەسەر یەک جامی جیھانی فیفا بەدەست بھێنێت . ھەڵبژاردەی بەڕازیلیش پلەی سێیەمی بەدەست ھێنا دوای بردنەوەی لە ھەڵبژاردەی سوید بە ٤–٢. لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ١٨ یاری ٨٤ جار گۆڵ ھەژێنراوە و یاریکەری بەڕازیلی لیۆنیداس بووە گۆڵکاری خولەکە بە تۆمارکردنی حەوت گۆڵ. ھەڵبژاردەی بەڕازیل تاکە نوێنەری کیشوەری ئەمریکای باشوور بوو. دوای ئەمە بەھۆی جەنگی جیھانیی دووەمە بۆ ماوەی ١٢ ساڵ پاڵەوانیتییەکە ئەنجام نەدار تا ساڵی ١٩٥٠. ھەڵبژاردەی ئیتالیا بۆماوەی ١٦ ساڵ وەک پاڵەوان و ھەڵگری نازناوە جیھانییەکە بوو (١٩٣٤–١٩٥٠) ئەمەش درێژترین ماوە بوو. بەھۆی جەنگەوە نیگەرانی لەسەر ئەو جامە بەنرخە پەیدا بوو ھەربۆیە سەرۆکی ئەوکاتەی فیفا و یەکێتی تۆپی پێی ئیتالیا دکتۆر ئۆتۆرینۆ پاراسی لەناو سندوقی پێلاوەکانی لەژێر جێگاکەی بە درێژای جەنگەکە پاراستی لە کەوتنە دەست ھێزە داگیرکەرەکان.

جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٠

وتاری سەرەکی: جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٠

مێژووی جامی جیھانی فیفا 

پاش ئەوەی پاڵەوانێتییەکە بۆماوەی ١٢ ساڵ بەھۆی جەنگی جیھانی دووەم ئەنجامدانی یارییەکانی ڕاگیرا، فیفا بەدوای ولاتێکدا دەگەڕا بۆ قەرەبووکردنەوەی جامی جیھانی ١٩٤٢–١٩٤٦ بەلام ھیچ ولاتێک ئامادەی خۆی نیشان نەدا میوانداری بکات تا ئەوەی ولاتی بەرازیل بە مەرجی ئەوەی پالاوانێتییەکە لە ساڵی ١٩٥٠ ئەنجام بدرێت (کە بریاردرابوو ١٩٤٩ بەڕێوەبچێت) ئامادەی خۆی نیشاندا ئەم خولە میوانداری بکات. پێشتر ھەردوو ولاتی بەڕازیل و ئەڵمانیای نازی ئامادەی خۆیان نیشاندا بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانی ١٩٤٢. دوای ئەوە فیفا دەستی کرد بەھەوڵەکانی لەگەڵ ولاتەکان بۆ ناردنی ھەڵبژاردەکانیان. ھەڵبژاردەی ئیتالیا کە ھەلگری نازناوەکە بوو لەو بڕوایەدا نەبوو بتوانێت بەشداری بکات بەھۆی ھەلومەرجی جەنگەوە بەلام دوای ئەوەی فیفا ڕازی کرد بە بەشداریکردن خەرجی ھەڵبژاردەکەی لە ئەستۆگرت بۆ گەشتکردن بۆ بەرزایل و مانەوەیان؛ و ھەروەھا یەکێتی تۆپی پێی جیھانی بڕیاریدا ھەڵگری نازناوەکە بەبی پالاوتن سەرکەوێت بۆ پاڵاوانییەتەکە. ماوەی پاڵەوانییەتییەکە لە ٢٤ی حوزەیران تاکوو ١٦ی تەممووزی ١٩٥٠ی خایاند، تێیدا ١٦ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو لەنێو سێ کیشوەری جیھان، بەڵام بەھۆی کشانەوەی چەند ھەڵبژاردەیەک مانەوە ١٣ وڵات. لەناو چوارکۆمەڵە جێگیرکران.

یاری کۆتایی لە یاریگای مەراکانا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی پێوانەی لە ھاندەر کە نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەس دەبوون لە نێوان ھەڵبژاردەی بەرازیلی خانەخوێ و ھەڵبژاردەی ئۆرگوای ھەڵگری یەکەم نازناوی ئەم پاڵەوانێتییە بەرێوەچوو. بە شێکی زۆری جیھان چاو لەسەر ئەوەبوو کە بەڕازیل نازناوەکە بەدەست بھێنێت بەھۆی ئەوەی یەک ساڵ پێشتر جامی کوپا ئەمریکا بەدەست ھێنابوو و ھەروەھا توانیبووی ئاستێکی باش پێشکەش بکات. لە سەرتادا بەرزایل لە خولەکی ٤٧ی تایمی دووەم گۆلی تۆمارکرد بەڵام ھەڵبژاردەی ئۆرگوای بەتۆمارکردنی ٢ گۆڵی یەک بەدوای یەک ئەنجامێکی چاوەروانەکراوی بەدەست ھێنا بۆ دووەمجار نازناوەکەی بردەوە. لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٢٢ یاری ٨٨ جار گۆڵ ھەژێنراوە و یاریکەری بەڕازیلی ئەردمێر بووە گۆڵکاری خولەکە بە تۆمارکردنی ھەشت گۆڵ.

جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤

مێژووی جامی جیھانی فیفا 

ولاتی سویس وەک تاکە وڵات ئامادەی خۆی نیشاندا بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانی فیفای ١٩٥٤ خولی پێنجەمی ئەم پاڵەوانێتییە. یەکێتی تۆپی پێی جیھانی لە ھەمان ئەو ڕۆژەی کە بەڕازیل وەک ولاتی خانەخوێی جامی جیھانی فیفای ١٩٥٠ ڕاگەیاند سویسی وەک ولاتی میوانادار ناساند. ١٦ وڵات لە چەند کیشوەرێکی جیاواز بەشداریان کرد، بەسەر چوار کۆمەڵە دابەشکران. لەم خولە سیتەمی یارییەکانی گۆرانکاریان تێداکرا، کار بەسیستەمی خاڵ کرا یەکەم و دووەمی ھەر گرووپێک دەچووە قۆناغی دواتر. ماوەی پاڵەوانییەتییەکە ١٥ی حوزەیران تاکوو ٤ی تەممووزی ١٩٥٤ی خایاند یەکەم یاری لە نێوان ھەڵبژاردەی بەڕازیل و ھەڵبژاردەی مەکسیک بەڕێوەچوو لەم یارییەدا ھەڵبژاردەی بەڕازیل توانی بە ٥–٠ یارییەکە بباتەوە. دوای تەواوبوونی قۆناغی کۆمەڵەکان و قۆناغی ھەشت و یاری پێشکۆتایی، ھەردوو ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا، ھەڵبژاردەی ھەنگاریا بەیەکگەیشتن. زۆربەی خەڵک لەو بڕوایەدا بوون ھەنگاریا نازناوەکە دەباتەوە بەھۆی ئەوەی لە قۆناغی کۆمەڵەکان ھەنگارییە ٨–٣ لە ئەڵمانیای ڕۆئاوای بردبووەوە، جگە لەوەی یاریزانانی ھەنگاریا ئاستێکی باشیان لە یارییەکان پیشاندابوو. بۆیە زۆربەی پێشبینییەکان لە بەرژەوەندی ھەنگاریا بوو بەڵام لە یاری کۆتایی کە لە یاریگای وانکدۆرف، بێرن بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٦٢ ھەزار کەس بەڕێوەچوو. ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیای ڕۆژاوا بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٣–٢ لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھەنگاریا. ئامادەبوان و ئەو کەسانەی بینەری یارییەکان بوون بەو ئەنجامە شۆک بوون، بەمەش بۆیەکەم جار لە مێژووی خۆیدا ئەڵمانیا نازناوەکەی بردەوە. ئەڵمانییەکان لە ڕێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە یارییەکەیان بە نازناوی موعجیزەی بێرن (بە ئەڵمانی: Das Wunder von Bern) ناوزەدکرد وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ڕووداوە مێژوویییە. لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ١٦ یاری ١٤٠ جار گۆڵ ھەژێنراوە بەڕێژەی بۆ ھەریارییەک زۆرتر لە ٥ گۆڵ کراوە و یاریکەری ھانگاری ساندڕۆ کۆشیتش بووە گۆڵکاری خولەکە بە تۆمارکردنی یازدە گۆڵ.

جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٨

مێژووی جامی جیھانی فیفا 

جامی جیھانی فیفای ١٩٥٨ خولی شەشەمی پاڵەوانێتییەکە لەلایەن وڵاتی سویدەوە میوانداریکرا، ئەمەش دوای ئەوەی لە کۆنفراسی فیفا لە ڕیۆدی ژانیرۆی بەڕازیل لە ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٥٠ ئەو مافە بە سوید درا. پێشتر دووجار سوید ئامادەی خۆی نیشاندا بوو بۆ بەرێوەبردنی جامی جیھانی فیفا لە ساڵەکانی (١٩٣٠، ١٩٣٤) بەڵام لە ھەردوو خولدا لە بەرژەوەندی ئیتالیا لە داواکەی خۆی کشاندەوە. پێشتریش ئەرژەنتین، مەکسیک، وێلز ئامادەی خۆیان نیشاندابوو بۆ میواندارکردنی جامەکە. ماوەی پاڵەوانییەتییەکە٨ تا ٢٩ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٥٨ی خایاند، تێیدا ١٦ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو. بەسەر ٤ کۆمەڵەدا دابەشکران.

مێژووی جامی جیھانی فیفا 

بۆیەکەم جار لەمێژووی ئەم پاڵەوانێتییە لە تەلەڤیزیۆنەوە یارییەکانی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەخشکرا تەنھا لە ئەورووپای ڕۆژھەلات نەبێت کە ھیچ ولاتێک مافی پەخشەکەی وەرنەگرت. لەم خولەدا بۆیەکەم جار و کۆتاجار ھەڵبژاردە وێلز، ئینگلتەرا، ئیرلەندای باکوور، سکۆتلەندا کە پێکھێنەری بەریتانیای گەورەبوون بەشداریان کرد. ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەھۆی لەدەستدانی بەشێکی یاریزانەکانی لە کارەساتی ھەواوی میونخ کاریگەری لەسەر ھەڵبژاردەکە دانا. یەکەم یاری پاڵەوانێتییەکە لە نێوان ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا ھەڵگری نازناوی خولی پێشووبوو یارییەکە بە ئەنجامی ٣–١ لە بەرژەوەندی ئەڵمانیان تەواو بوو؛ و یاری نێوان (چیکۆسلۆڤاکیا - ئێرلندای باکوور)، (وێلز -ھەنگاریا) دووبارەکرانەوە بەھۆی یەکسان بوونیان. یاری کۆتایی لە نێوان ھەڵبژاردەی سوید وڵاتی خانەخوێ و ھەڵبژاردەی بەڕازیل لە یاریگای ڕاسوندا بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٤٩ ھەزار کەس بەرێوەچوو لە ئەنجامدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بۆیەکەمینجار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٥–٢ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٣٥ یاری ١٢٦ جار گۆڵ ھەژێنراوە بەڕێژەی بۆ ھەریارییەک زۆرتر لە ٥ گۆڵ کراوە و یاریکەری ھانگاری جەست فۆنتین بووە گۆڵکاری خولەکە بە تۆمارکردنی سێزدە گۆڵ. یاریزانی بەرازیلی پێلێ بۆیەکەم جار بەشداری جامی جیھانی کرد کە ھێشتا تەمەنی نەببووە ١٨ ساڵ توانی ٨ گۆڵ تۆماربکات و ھەروەھا دوایین گۆڵی پاڵەوانێتییەکەی کرد لە خولەکی "٩٠" بەمەش بووە لاوترین یاریزان کە نازناوی جامی جیھانی لەگەڵ ھەڵبژاردەی ولاتەکەی بەدەست بھێنێت و ھەروەھا لاوترین یاریزان کە ئەو ژمارە گۆڵە لە جامی جیھانی تۆماربکات. لەم پالاوانییەتەدا ھیچک کام لە ولاتەکانی کیشوەری ئاسیا، کیشوەری ئەفریقا بەشداریان نەکرد.

جامی جیھانیی فیفای ١٩٦٢

مێژووی جامی جیھانی فیفا 

جامی جیھانیی فیفای ١٩٦٢ پاڵەوانییەتی ژمارە حەوتەمە لەجامی جیھانیی فیفایە کە لەوڵاتی چیلی بەڕێوەچوو، ھۆکاری ھەڵبژاردنی چیلی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی فیفا ئەوەبوو کە دوو پاڵەوانێتی پێشو (١٩٥٤–١٩٥٨) لە کیشوەری ئەووروپا بەرێوەچوو ئەمەش ترسی لای یەکێتییەکە دروست کرد کە ولاتانی ئەمریکای لاتینی بایکۆتی بەشداریکردن بکەن؛ و بەتایبەت لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ میوانداریکردنی جامەکە لەلاینە چیلییەوە کە لە ھەمانکاتدا ولاتی ئەرژەنتینیش پاڵوراوی سەرەکی بوو سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی چیلی وتی " ئێمە ھیچ شتێکمان نییە، بۆیە دەبێت جامی جیھانیمان ھەبێت " دووساڵ پێش پاڵەوانیتییەکە بوومەلەرزەیەکی بەھێزە کە بە بوومەلەرزەی ڤالدیڤا یان بوومەلەرزە بەھێزەکەی چیلی ناسراوە لە ڕۆژی یەکشەمە ٢٢ی ئایاری ١٩٦٠ ڕوویدا (بەھێزترین بوومەلەرزەی جیھانە کەتائێستا تۆمارکرابێت کە بە ٩٫٥ پلەی ڕێختەر) بەھۆی ئەم وێرانکارییەوە یارییەکان لە چوار یاریگا بەرێوەچوو لە جێگای ١٠ یاریگا ئەمەش ڕووبەرووی ڕەخنەیەکی زۆری کردەوە بە تایبەت لەلایەن ڕاگەیاندکارانی ئیتالیاوە گومانی خۆیان لە توانای ولاتی چیلی کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم پاڵەوانێتییە.

مێژووی جامی جیھانی فیفا 

ھێرشی زۆریان کردە سەر ولاتی چیلی. ئەم ڕەخنە و ھێرشانە ڕەنگدانەوەی ھەبوو لە یاری نێوان ھەڵبژاردەی چیلی و ھەلبژاردەی ئیتالیا لەیاری قۆناغی کۆمەلەکان لە سانتیاگۆ بە شێوەیەک توندوتیژی بەخۆوە بینی کە ناوبژیوان ناچاربوو زیاتر لە سێ جار یارییەکە ڕابگرێت، پۆلیس بەمەبەستی لێکجیاکردنەوەی یاریزانان ھاتنە ناو یاریگا، چەندین یاریزان لە ھەردوو لا برینداربوون و لە ھەمانکاتدا کارتی سووریان وەرگرت بەلام لە ئەنجامدا چیلی بە ٠–٢ یارییەکەی بردەوە. ئەم ڕووداوە بە یەکێک لە شەرە بەناوبانگەکانی مێژووی جامی جیھانی فیفا دادەنرێت بە شەری سانتیاگۆ لە مێژوودا تۆمارکراوە. ماوەی پاڵەوانییەتییەکە٣٠ی ئایار تاکوو ١٧ی حوزەیرانی ١٩٦٢ی خایاند، تێیدا ١٦ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو لەنێو سێ کیشوەری جیاواز، تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٣–١ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی چیکۆسلۆڤاکیا، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٣٢ یاری ٨٩ جار گۆڵ ھەژێنراوەوە ھەریەکە لە درازین یۆکۆفیچ، گارینشیا، فافا، لیونێل سانشێز، ئیڤانۆڤ، فلۆران بوونە گۆڵکاری خولەکە بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ بۆ ھەریەکێکییان. ھەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ دووەم جار لەسەریەک نازناوەکەی بەدەست ھێنا.

جامی جیھانیی فیفای ١٩٦٦

مێژووی جامی جیھانی فیفا 
ئێلیزابێتی دووەم، لەکاتی پێدانی جامی ژۆل ڕێمی (کە ئەوکات ناوی جامەکەبوو) بە بۆپی مۆر کاپتنی ھەڵبژاردەی ئینگلترا دوای بردنەوەیان بە ئەنجامی ٤–٢ لە ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا

جامی جیھانیی فیفای ١٩٦٦ پاڵەوانییەتی ژمارە ھەشتەمە لەجامی جیھانیی فیفایە، ئینگلتەرا، ئیسپانیا، و ئەڵمانیای ڕۆژاوا ئامادەی خۆیان نیشاندا بۆ میوانداریکردنی ئەم خولەی جامەکە بەڵام دواتر ئیسپانیا لە داوەکەی کشایەوە. کێبڕکێکە لە نێوان ئەڵمانیای ڕۆژاوا و ئینگلەتەرا بوو سەرئەنجام لە ٢٢ی ئابی ١٩٦٠ لە کۆنفرانسی فیفا لە ڕۆمای ئیتالیا، ولاتی ئینگلەترا بە ٣٤ دەنگ مافی میوانداریکردنی جامی جیھانی ١٩٦٦ی وەرگتر. ماوەی پاڵەوانییەتییەکە ١١ تاکوو ٣٠ی تەممووزی ١٩٦٦ی خایاند، تێیدا ١٦ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو. بێ جگە لە ھەڵبژاردەی کۆریایی باکوور سەرجەم وڵاتەکانی ئاسیا و ئەفریقا بایکۆتی بەشداریکردنیان لە پالاوتنەکان بۆ گەیشتن بە پاڵەوانێتییەکە کرد، بەھۆیکاری نادادپەروەری فیفا لە دابەشکردنی کورسییەکان بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکە کە یەک کورسی بۆ ئەو دوو کیشوەرە دابین کرابوو لەکاتێکدا ئەورووپا ٩ کورسی و ئەمریکای باشوور ٤ کورسی ھەبوو.

مێژووی جامی جیھانی فیفا 
دیمەنێک لە یاری نێوان ئەڵمانیا و ئەرژەنتین

دزینی جامامەکە: یەکێتی تۆپی پێی بەریتانیا بڕیاریدا جامەکە لە یەکێک لە پێشانگاکانی لەندەن دابنێت بەمەبەستی لە نزیکەوە بینین جامەکە لەلایەن سەردانیکەران و ھەوادارانی تۆپی پێ. بەھۆی ئەمەوە لەلایەن کەسێکەوە جامەکە دەدزرێت و تەنھا سێ مانگیش مابوو بۆ بەرێوەچوونی یارییەکان، ئەم کارەش کاردانەوەی ناوخۆی و جیھانی لێکەوتەوە. پۆلیس و ھێزەکانی بەریتانیا بە ھەموو شێوەیەک کەوتە گەران و پشکنین بەمەبەستی دۆرزینەوەی جامەکە بەڵام بێ سود بوو تا ئەو کاتەی سەگێگی ڕەنگ سپی و ڕەش کە ناوی پیکلز لەکاتی پیاسەکردن لەگەڵ خاوەنەکەی لە باشووری لەندەن جامەکە دەدۆزێتەوە. دواتر خاوەنی سەگەکە جامەکە ڕادەستی یەکێک لە بنکە نزیکەکانی خۆیان دەکەن. بەھۆی ئەمە لەلایەن خەڵکەوە ستایشێکی زۆری سەگەکە و خاوەنەکەی کرا.

مێژووی جامی جیھانی فیفا 
پەیکەری ھەریەکە لە یاریزانی ئینگلتەرا بۆبی مۆر، جیۆف ھۆرست، ڕای ویلسۆن، مارتین پیترەز

ئەم پاڵەوانێتییە چەندین ڕووداوی سەرنج ڕاکێشی تێدا تۆمار کرا لەوانە ھەڵبژاردەی بەڕازیل ھەڵگری نازناوی پێشوو لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە پاڵەوانێتییەکە چووە دەر لەگەڵ ئەوەی لە یەکەم یاریی خۆیدا بە ئەنجامی ٢–٠ لە بولگاریای بردەوە بەڵام لە دوو یاری دیکەیدا شکستی ھێنا بەرامبەر ھەڵبژاردەی پورتوگال و ھەڵبژاردەی مەجەرستان بە ئەنجامی ٣–١. لە ئەنجامێکی چاوەڕوانەکراوی دیکەدا ھەڵبژاردەی کۆریای باکوور تاکە ولاتی بەشداربووی ئاسیا گەیشتە قۆناغی ھەشتەم دوای ئەوەی لە یاریی کۆمەڵەکان بە گۆلێکی بێ بەرامبەر لە ھەڵبژاردەی ئیتالیای بردەوە. لە بەرامبەر چیلی بە ئەنجامی ١–١ یەکسان بوو. سەڕەرای ئەوەی لە یەکەم یاریی خۆیدا بەرامبەر ھەڵبژاردەی یەکێتی سۆڤیەت بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر. لە یاری نێوان ھەڵبژاردەی ئۆرگوای و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا ناوبژیوانی یارییەکە گۆلیچکی دروستی بۆ ئۆرگوای ھەژمار نەکرد سەرەرای ئەوەی تۆپەکە لە بەینی دوو تیرەکە تێپەر بوو. ئەمەش بوە ھۆی تورە بوونی یاریزانانی ئۆرگوای و بەشێوەیەکی خراپ کاریگەری لەسەر دانان تا ئەوەی یارییەکەیان بە ئەنجامی ٤–٠ دۆراند. یاری کۆتای جامی جیھانی ١٩٦٦ لە یاریگای وێمبلی شاری لەندەن بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٩٦ ھەزارکەس لە نێوان ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای ولاتی خانەخوێ و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا پالاوانی جامی جیھانی فیفای ١٩٥٨ لە ئەنجامدا، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا بووە بۆیەکەم جار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٤–٢ لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیای ڕۆژاوا، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٣٢ یاری ٨٩ جار گۆڵ ھەژێنراوە و یاریکەری پۆرتوگالی ئۆزیبیۆ بووە گۆڵکاری خولەکە بە تۆمارکردنی نۆ گۆڵ. بۆیەکەم جار لە مێژوویدا کاتی زیادکراو بەکار ھات بۆ یاری کۆتایی دوای یەکسان بوونی ھەردوو ھەڵبژاردە لە کاتی ئاسایدا.

جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٠

مێژووی جامی جیھانی فیفا 
یاریزانانی ھەڵبژاردەی بەڕازیل براوەی جامی جیھانی فیفای ١٩٧٠

جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٠ پاڵەوانییەتی ژمارە نۆیەمە لەجامی جیھانیی فیفایە کە لەوڵاتی مەکسیک بەڕێوەچوو، ئەمەش دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی فیفا لە ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٤ لە تۆکۆیۆی پایتەختی ژاپۆن بەرێوەبرد بەمەبەستی دەستنیشانکردنی ولاتی میوانداری جامەکە لەلایەن مەکسیک یان ئەرژەنتین دزاجار ولاتی مەکسیک بە ٥٦ دەنگ مافی میوانداریکردنی جامەکەی پێ بەخشرا. ئەمەش بۆیەکەم جاربوو لە مێژووی پاڵەوانێتییەکە لە کیشوەری ئەمریکای باکووری بەرێەبچێت، ھاوکات یەکەم جاریش بوو پاڵەوانییەتییەکە لە دەرەوەی کیشوەری ئەورووپا، ئەمریکا باشووری بەڕێوەچوو. ماوەی پاڵەوانییەتییەکە ٣١ی ئایار تاکوو ٢١ی حوزەیرانی ی ١٩٧٠ ی خایاند، تێیدا ١٦ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو. ھەڵبژاردەی مەکسیک وەک ولاتی خانەخوێ و ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا وەک ولاتی ھەڵگری نازناوی پێشوو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سەرخران بۆ پاڵەوانیتییەکە، لەکاتێکدا ٧٤ وڵات بە سیستەمی پاڵاواتن کێبڕکێیان کرد لە پێناو بەدەست ھێنانی ١٤ بلیتی کۆتایی. فیفا وەڵامی داواکارییەکانی ولاتانی ئاسیا و ئەفریقای دایەوە کە پێشتر بایکۆتی بەشداریکردنیان لە جامی جیھانی ١٩٦٦ دابوو. ھەڵبژاردەی مەغریب بووە دووەم ھەڵبژاردەی عەرەبی کە بەشداری جامی جیھانی بکات، دوای ئەوەی ھەڵبژاردەی میسر بۆیەکەم جار لە جامی جیھانی فیفای ١٩٣٤ بەشداری کردبوو. ئەم خولە بێ بەش نەبوو لە ڕووداوی سەرنج ڕاکێش چەندین ھەڵبژاردەی گەورە لەوانە ئەرژەنتین، ئیسپانیا، پورتوگال، فەڕەنسا نەیانتوانی لە قۆناغی پاڵاوتن سەرکەوتن بەدەست بھێنن بۆ گەیشتن بە پاڵەوانییەنییەکە.

مێژووی جامی جیھانی فیفا 
گێرد مۆلەر گۆڵکاری جامی جیھانی فیفای ١٩٧٠بە تۆمارکردنی دە گۆڵ
مێژووی جامی جیھانی فیفا 
تابلۆی بیرەوەری یاری سەدەی نێوان ھەڵبژاردەی ئیتالیا و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا لە یاریگای ئەزتێکا لە شاری مەکسیۆکی ستی

لەم خولەدا بۆیەکەم جار ڕێگەدرا بە ھەڵبژاردەکان دوو گۆرانکاری (تەبدیل) لە نێوان یاریزانەکان ئەنجام بدەن لە کاتی یارییەکان، ھەروەھا بۆیەکەم جار کارتی سوور و زەرد خرایە بەردەست ناوبژیوان، کە پێشتر ھەر بەزارەکی بوو. لەگەڵ ئەوەشدا ھیچ کارتێکی سوور بەکار نەھێنرا. جگەلەوەی بەھۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و مانگە دەستکرەکان توانرا یارییەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە تەلەڤیزیۆنی ڕەنگاو ڕەنگ پیشان بدرێت و ژمارەیەکی پێوانەی لە بینەرانی ئەم پاڵەوانییەتییە تۆمارکرا.

پاڵەوانییەتییەکە دوویاری مێژووی بەخۆیەوە بینی، لە ڕیزبەندی ١٠ باشترین یارییەکانی جامی جیھانی فیفایە، ئەوانیش یاری نێوان ئەڵمانیای ڕۆژاوا و ئیتالیا لە یاری قۆناغی پێش کۆتایی کە ھاوکات بە یاری سەدەش ناسراوە. ھەروەھا بەرازیل و ئیتالیا لە یاری کۆتایی. لە یاریی یەکەم دا ئیتالیای و ئەڵمانیای ڕۆژاوا بە ١–١- لە کاتی ئاسایی یەکەسان بوون بۆیە پەنابرایە بەرکاتی زیاد کراو، لەو ماوەیەدا پێنج گۆلی دیکە کرا. کە سەرئەنجام بە بردنەوەی ئیتالیا بە ٣–٤ تەواوبوو. لە یاریی دووەمدا کە ھاوکات یاری قۆناغی کۆتایی جامەکە بوو ھەردوو ھەڵبژاردەی بەڕازیل و ئیتالیا لە یاریگای ئەزاتیکا، بە ئامادەبوونی زیاتر لە ١٠٧ ھەزار کەس لە شاری مەکسیکۆ سیتی بەیەکگەیشتن، ھەردوو ھەڵبژاردەکە مەبەستیان بوو نازناوەکە بۆ سێیەم جار لە مێژووی خۆیاندا بەدەست بھێنن. ھەر بۆیە ڕکابەرییەکی دژوار لە نێوان ھەردوو تیم بینرا. لە تایمی یەکەم بەڕزایل بە گۆلی پێلێ لە خولەکی "١٩" پێشکەوت بەلام ڕۆبێرتۆ بۆنینسگای ئیتالی ئەنجامەکەی لە خولەکی " ٣٩ " یەکسان کردەوە تایمی یەکەم تەواوبوو. لە تایمی دووەم بەرازیل لە ڕیبَگای یاریزانان جێرسۆن، جەیرزنھۆ، کارلۆس ئەلبێرتۆ تۆرێس سێ گۆڵی یەکبەدوای یەکی کرد ئەنجامەکەی کرد بە ٤–١. بەم شێوەیە یارییەکەی بردەوە و بووە یەکەم ھەڵبژاردە سێ جار پاڵەوانییەتییەکە بەدەست بھێنێت دوای ئەوەی لە ساڵەکانی ١٩٥٨–١٩٦٢ ببوە پاڵەوان، بەپێی یاسای فیفاش ھەر وڵاتێک سێ جار نازناوەکە بباتەوە جامەکە وەک خەلات پێ دەبەخشێت. دواجار جامی ژۆل ڕیمێ (ئەو کات ناوی پاڵەوانییەتییەکە بوو) بە شێوەیەکی ڕەسمی درا بە بەرازیل .(ھەرچەندە ئەم جامە بۆ جارێکی دیکە لە ساڵی ١٩٨٣ دزرا و نەتوانرا بدۆزرێتەوە. لەو بڕوایەدایە جامەکە توانرابێتەوە ) لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٣٢ یاریدا ٩٥ جار گۆڵ ھەژێنراوە و یاریکەری ئاڵمانی (ئاڵمانیای ڕۆژاوا) گێرد مۆلەر بووە گۆڵکاری خولەکە بە تۆمارکردنی دە گۆڵ. ماریۆ زگالۆ بووە یەکەم کەس کە وەک یاریزان (١٩٥٨–١٩٦٢) وەک ڕاھێنەر (١٩٧٠) جامی جیھانی فیفا بەدەست بھێنێت . ھاوکات یاریزان پێلی بە باشترین یاریزانی جامەکە دەستنیشانکرا.

جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٤

مێژووی جامی جیھانی فیفا 
کڕۆیف لەگەڵ ھۆڵەندا بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەجامی جیھانی ١٩٧٤ز

جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٤ پاڵەوانیەتی ژمارە دەیەمە لەجامی جیھانیی فیفا کە لە وڵاتی ئاڵمانیای ڕۆژاوا بەڕێوەچوو، ئەمەش دوای ئەوەی ئەڵمانیا و ئیسپانیا کە هەردووکیان پێکەوە داواکارییەکەیان کردووبوو لە ناوخۆیان ڕێکەوتن بۆ ئەوەی ئیسپانیا لە داواکردنی میوانداری جامی جیهانی فیفای ١٩٧٤ بکێشێتەوە ، لە بەرامبەردا ئەڵمانیا لە بەرژەوەندی ئیسپانیا دەکشێتەوە بۆ بەرێوەبردنی جامی جیهانی فیفای ١٩٨٢ . ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ١٣ی حوزەیران تاکوو ٧ی تەمموز ی ١٩٧٤ ی خایاند، تێیدا ١٦ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو .

مێژووی جامی جیھانی فیفا 
دیمەنێک لە یاری نێوان هەڵبژاردەی بەڕازیل و هەڵبژاردەی هۆڵندا
پەڕگە:Franz Beckenbauer Levantando La Copa Del Mundo.jpg
بەرزکردنەوەی جامی جیهانی فیفای ١٩٧٤ لەلایەن فرانتس بێکنباوەر یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

ئەم پاڵەوانێتیە چەندین گۆرانکاری تێیدا ڕوویدا لەوانە پێشکەش کردنی جامێکی نوێ بۆ پاڵەوانیەتیەکە دوای ئەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بووە خاوەنی جامی ژۆل ڕیمێ لە خولی پێشوو ، یەکێتی تۆپی پێی فیفا بەمەبەستی دروستکردنی جامێکی نوێ هونەرمەندی ئیتاڵی سیلڤیۆ گەزانیگا ڕاسپیارد کە ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت . ئەم جامە لە ئاڵتونی عەیارە ١٨ دروستکرا . هەروەها بۆیەکەم جار دوای ساڵی ١٩٠٤ کەسێکی نا ئەورووپی دەبێتە سەرۆکی فیفا ئەویش جۆو هاڤیلان ی بەڕازیلی بوو بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لەو پۆستە مایەوە . یەکێکی دیکە لە گۆڕانکارییەکانی ئەم پاڵەوانییەتیە بریتیبوو لەوەی هەڵبژاردە بەشداربووەکان بەسەر چوار کۆمەڵە دابەشکران . لە هەر کۆمەڵەیەک دوو هەڵبژاردە بەسەر دەکەون بۆ قۆناغی دواتر . لە قۆناغی دواتر هەڵبژاردەکان بەسەر دوو کۆمەڵەی دیکە دابەشکران . یەکەمی کۆمەلەکە راستەوخۆ دەگەیشتە یاریی کۆتایی و دووەمی کۆمەلەکە یاری لەسەر پلەی سێیەم دەکرد کە لە نێوان هەڵبژاردەی بەڕازیل و هەڵبژاردەی پۆلندا کرا لە ئەنجامدا پۆڵندا پلەی سێیەمی بەدەست هێنا هەروەها یاری کۆتایی لە نێوان هەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا و هەڵبژاردەی هۆڵندا لە یاریگای ئۆڵمپی شاری میونخ بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٧٥ هەزارکەس . تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیای ڕۆژاوا بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٢-١ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی هۆڵەندا،بۆجاری دووەم دوای جامی جیهانی ١٩٥٤ نازناوەکەی بەدەست هێنا .لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی٣٢ یاری ٩٧ جار گۆڵ ھەژێنراوە وە یاریکەری پۆڵەندی گریزگۆرس لاتۆ بووە گۆڵکاری خوولەکە بە تۆمارکردنی حەوت گۆڵ ، وەهەروەها یاریکەری هۆڵاندی یۆهان کڕۆیف بووە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە .کارلۆس کاسلی یاریزانی هەڵبژاردەی شیلی وەک یەکەم یاریزان لە مێژوودا کارتی سوری لە بەرامبەر بەرزکرایەوە لە یاری نێوان ولاتەکەی و هەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا . هەروەها یەکەم جاربوو یارییەکانی قۆناغی دووەم هەڵبژاردە سەرکەووتوەکان کران بە دوو کۆمەڵەوە . جگە لەوەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بۆ یەکەم جار کە ڕووبەرووی یەکبوونەوە لە جامی جیهانی لەم خولەی پاڵەوانییەتیەکەبوو کە ٢-١ لە بەرژەوەندی بەڕازیل کۆتایی هات .

جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٤

جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٨

جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٢

جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦

جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠

جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤

جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦

جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠

جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤

جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢

سیتەمی پالاوانێتییەکە لە سەرەتایی پێکھێنانییەوە

Year Host Entrants / Played (Qualifying) Teams Matches Round 1 Round 2 Final stages
١٩٣٠ مێژووی جامی جیھانی فیفا  ئوروگوای No Qualification (Invitational Only) 13 18 4 groups of 3 or 4 teams knockout of 4 teams
(round 1 group winners)
١٩٣٤ مێژووی جامی جیھانی فیفا  ئیتاڵیا ٣٢ / ٢٧ 16 17 knockout
١٩٣٨ مێژووی جامی جیھانی فیفا  فەڕەنسا ٣٧ / ٢١ 16 18 knockout
Tournaments of 1942 and 1946 cancelled due to World War II
١٩٥٠ مێژووی جامی جیھانی فیفا  بەڕازیل ٣٤ / ١٩ 16 22 4 groups of 4 teams group of 4 teams
(round 1 group winners)
١٩٥٤ مێژووی جامی جیھانی فیفا  سویس ٤٥ / ٣٣ 16 26 4 groups of 4 teams knockout of 8 teams
(round 1 group winners and runners-up)
١٩٥٨ مێژووی جامی جیھانی فیفا  سوێد ٥٥ / ٤٦ 16 35 4 groups of 4 teams
١٩٦٢ مێژووی جامی جیھانی فیفا  چیلی ٥٦ / ٤٩ 16 32 4 groups of 4 teams
١٩٦٦ مێژووی جامی جیھانی فیفا  ئینگلتەرا ٧٤ / ٥١
١٩٧٠ مێژووی جامی جیھانی فیفا  مەکسیک ٧٥ / ٦٨
١٩٧٤ مێژووی جامی جیھانی فیفا  ئاڵمانیای ڕۆژاوا ٩٩ / ٩٠ 16 38 2 groups of 4 teams
(round 1 group winners and runners-up)
final
(round 2 group winners)
١٩٧٨ مێژووی جامی جیھانی فیفا  ئەرژەنتین ١٠٧ / ٩٥
١٩٨٢ مێژووی جامی جیھانی فیفا  ئیسپانیا ١٠٩ / ١٠٣ 24 52 6 groups of 4 teams 4 groups of 3 teams
(round 1 group winners and runners-up)
knockout of 4 teams
(round 2 group winners)
١٩٨٦ مێژووی جامی جیھانی فیفا  مەکسیک ١٢١ / ١١٠ 24 52 knockout of 16 teams
(round 1 group winners and runners-up, plus 4 best 3rd-placed teams)
١٩٩٠ مێژووی جامی جیھانی فیفا  ئیتاڵیا ١١٦ / ١٠٣
١٩٩٤ مێژووی جامی جیھانی فیفا  ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٤٧ / ١٣٠
١٩٩٨ مێژووی جامی جیھانی فیفا  فەڕەنسا ١٧٤ / ١٦٨ 32 64 8 groups of 4 teams knockout of 16 teams
(round 1 group winners and runners-up)
٢٠٠٢ مێژووی جامی جیھانی فیفا  کۆریای باشوور


مێژووی جامی جیھانی فیفا  ژاپۆن

١٩٩ / ١٩٣
٢٠٠٦ مێژووی جامی جیھانی فیفا  ئەڵمانیا ١٩٨ / ١٩٤
٢٠١٠ مێژووی جامی جیھانی فیفا  ئەفریقای باشوور ٢٠٥ / ٢٠٠
٢٠١٤ مێژووی جامی جیھانی فیفا  بەڕازیل ٢٠٤ / ٢٠٣
٢٠١٨ مێژووی جامی جیھانی فیفا  ڕووسیا ٢١٠ / ٢٠٨
٢٠٢٢ مێژووی جامی جیھانی فیفا  قەتەر
٢٠٢٦ مێژووی جامی جیھانی فیفا  کەنەدا


مێژووی جامی جیھانی فیفا  مەکسیک
مێژووی جامی جیھانی فیفا  ویلایەتە یەکگرتووەکان

48 80 16 groups of 3 teams knockout of 32 teams
(round 1 group winners and runners-up)

تۆماری پاڵەوانان

  • ڕیزبەندی: ١) پاڵەوان بوون ٢) دووەم بوون ٣) سێیەم بوون
ھەڵبژاردە پاڵەوان دووەم بوون سێیەم بوون چوارەم بوون
بەرازیل ٥ (١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤، ٢٠٠٢) ٢ (١٩٥٠*، ١٩٩٨) ٢ (١٩٣٨، ١٩٧٨) ٢ (١٩٧٤، ٢٠١٤*)
ئەڵمانیا ٤ (١٩٥٤، ١٩٧٤*، ١٩٩٠، ٢٠١٤) ٤ (١٩٦٦، ١٩٨٢، ١٩٨٦، ٢٠٠٢) ٤ (١٩٣٤، ١٩٧٠، ٢٠٠٦*، ٢٠١٠) ١ (١٩٥٨)
ئیتاڵیا ٤ (١٩٣٤*، ١٩٣٨، ١٩٨٢، ٢٠٠٦) ٢ (١٩٧٠، ١٩٩٤) ١ (١٩٩٠*) ١ (١٩٧٨)
ئەڕجەنتێن ٢ (١٩٧٨*، ١٩٨٦) ٣ (١٩٣٠، ١٩٩٠، ٢٠١٤)
ئۆرۆگۆیی ٢ (١٩٣٠*، ١٩٥٠) ٣ (١٩٥٤، ١٩٧٠، ٢٠١٠)
فەرەنسا ٢ (١٩٩٨*، ٢٠١٨) ١ (٢٠٠٦) ٢ (١٩٥٨، ١٩٨٦) ١ (١٩٨٢)
ئینگلتەرە ١ (١٩٦٦*) ٢ (١٩٩٠، ٢٠١٨)
ئیسپانیا ١ (٢٠١٠) ١ (١٩٥٠)
ھۆڵەندا ٣ (١٩٧٤، ١٩٧٨، ٢٠١٠) ١ (٢٠١٤) ١ (١٩٩٨)
سلۆڤاکیا ٢ (١٩٣٤، ١٩٦٢)
ھەنگاریا ٢ (١٩٣٨، ١٩٥٤)
سوید ١ (١٩٥٨*) ٢ (١٩٥٠، ١٩٩٤) ١ (١٩٣٨)
کرواتیا ١ (٢٠١٨) ١ (١٩٩٨)
پۆڵەندا ٢ (١٩٧٤، ١٩٨٢)
نەمسا ١ (١٩٥٤) ١ (١٩٣٤)
پورتوگاڵ ١ (١٩٦٦) ١ (٢٠٠٦)
بەلجیکا ١ (٢٠١٨) ١ (١٩٨٦)
ئەمریکا ١ (١٩٣٠)
چیلی ١ (١٩٦٢*)
تورکیا ١ (٢٠٠٢)
یوگسگلافیا ٢ (١٩٣٠، ١٩٦٢)
یەکێتی سۆڤیات ١ (١٩٦٦)
پولگارییە ١ (١٩٩٤)
کۆریای باشوور ١ (٢٠٠٢*)

پێرستی ولاتانی خانەخوێ

پێرێستی ئەو وڵاتانەی داواکاریان پێشکەش کردووە بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانییەتی جامی جیھانی فیفا

وڵات داواکردن سال وەرگرتنی ماف
مێژووی جامی جیھانی فیفا  ئەڵمانیا ٨ 1938, 1962, 1966, 1974, 1982, 1990, ١٩٩٨, ٢٠٠٦ ٢
مێژووی جامی جیھانی فیفا  ئەرژەنتین ٥ ١٩٣٨, ١٩٦٢, ١٩٧٠, ١٩٧٨, ٢٠١٤ ١
مێژووی جامی جیھانی فیفا  ئینگلتەرا ١٩٦٦, ١٩٩٠, ١٩٩٨, ٢٠٠٦, ٢٠١٨ ١
مێژووی جامی جیھانی فیفا  ئیتالیا ١٩٣٠, ١٩٣٤, ١٩٧٤, ١٩٨٢, ١٩٩٠ ٢
مێژووی جامی جیھانی فیفا  مەکسیک 1970, 1978, 1986, 2002, 2026 ٣
مێژووی جامی جیھانی فیفا  مەغریب ١٩٩٤, ١٩٩٨, ٢٠٠٦, ٢٠١٠, ٢٠٢٦ ٠
مێژووی جامی جیھانی فیفا  ئیسپانیا 1930, 1966, 1974, 1982, 2018 ١
مێژووی جامی جیھانی فیفا  بەڕازیل ٤ ١٩٥٠, ١٩٩٤, ٢٠٠٦, ٢٠١٤ ٢
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Colombia 1970, 1978, 1986, ٢٠١٤ ٠
مێژووی جامی جیھانی فیفا  United States 1986, 1994, 2022, 2026 ٢
مێژووی جامی جیھانی فیفا  France ٣ ١٩٣٨, ١٩٩٠, ١٩٩٨ ٢
مێژووی جامی جیھانی فیفا  ژاپۆن 1970, 2002, ٢٠٢٢ ١
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Netherlands 1930, 1974, 2018 ٠
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Sweden ١٩٣٠, ١٩٣٤, ١٩٥٨ ١
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Australia ٢ ١٩٧٠, ٢٠٢٢ ٠
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Canada 1986, 2026 ١
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Chile ١٩٦٢, ١٩٩٤ ١
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Russia 1990, ٢٠١٨ ١
مێژووی جامی جیھانی فیفا  South Africa ٢٠٠٦, ٢٠١٠ ١
مێژووی جامی جیھانی فیفا  South Korea 2002, ٢٠٢٢ ١
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Switzerland ١٩٥٤, ١٩٩٨ ١
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Austria ١ ١٩٩٠ ٠
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Belgium 2018 ٠
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Egypt ٢٠١٠ ٠
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Greece ١٩٩٠ ٠
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Hungary ١٩٣٠ ٠
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Iran ١٩٩٠ ٠
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Libya 2010 ٠
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Nigeria ٢٠١٠ ٠
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Peru ١٩٧٠ ٠
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Portugal 2018 ٠
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Qatar ٢٠٢٢ ١
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Soviet Union ١٩٩٠ ٠
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Tunisia 2010 ٠
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Uruguay ١٩٣٠ ١
مێژووی جامی جیھانی فیفا  Yugoslavia ١٩٩٠ ٠

سەرچاوەکان

}}

Tags:

مێژووی جامی جیھانی فیفا بیرۆکەمێژووی جامی جیھانی فیفا خولەکانمێژووی جامی جیھانی فیفا سیتەمی پالاوانێتییەکە لە سەرەتایی پێکھێنانییەوەمێژووی جامی جیھانی فیفا تۆماری پاڵەوانانمێژووی جامی جیھانی فیفا پێرستی ولاتانی خانەخوێمێژووی جامی جیھانی فیفا سەرچاوەکانمێژووی جامی جیھانی فیفا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کێری مرۆڤحوزەیرانپاوانی گشتیگۆرانیپەیکەری ئازادیڕەگی دووجابەیتۆجانوەرزشپێشڕەو دزەییتۆپی سەبەتەکالیفۆڕنیاکەنگرئازادیڕۆژژمێرمیرنشینی ئومولقیوەینفۆبیاڕێژەجاک نیکڵسنڕۆمانناسیۆنالیزمشەڕی بەدریاساکانی جووڵەی نیوتنسەروەریی یاسانەورۆزمۆداڵیتەقەد (ڕووەک)خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێرانماددەقەڵای ھەولێرخشتەی خولیتایکواندۆئیلۆن مەسکخەلیفان، ھەولێرمایتۆکۆندریاکوردماکسموحەڕڕەمقانعجینۆسایدفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیئیپ مان ٤ئەڵمانیاکوردیی باشووریحیزبی توودەی ئێرانپانپانۆکێیاسین (سوورەت)پارتی دیموکراتی کوردستانھەرەمە میسرییەکانڕۆمانتیزمئینگلیزیئارجەنتینمینمانگنەتەوە یەکگرتووەکانئالینا ڕۆمانۆڤسکیپارێزگاکانی کوردستانئەسپمانگە کوردییەکانیارسانئازادیی دەربڕینموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانبەھاریووسف لە ئیسلامداعەلی وەردیکۆندۆمپارەپاراگوایپلەی سەربازیسیاسەتئەی ڕەقیبجلی کوردیتەزووی کارەبایی🡆 More