زانستپەروەرانی کورد گرووپێکی زانستییە، لە ڕێکەوتی ١٥/٠٣/٢٠٠٣ پێک ھاتووە بۆ ئەوەی لەسەر تۆڕی جیھانیی ئینتەرنێت، ڕاژەی زمانی کوردی بکات.
بە دیدێکی زانستانەوە لە زمانی کوردی ورد دەبێتەوە و دژی قەتیسبوونیەتی و پێی وایە زانستی پێ دەنووسرێتەوە. بایەخ بە ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی دەدات بۆ دژوەستانی ئاڵۆزیی شێوەنووسینەکان.
لە ھەوڵی دانانی فەرھەنگی جۆربەجۆر، بەتایبەت فەرھەنگێکی ئایتییە کە بەرھەمی گرووپێکە. لە ھەر کوێش پێویست بووبێ، بە لەبەرچاوگرتنی یاسا و ڕێساکانی وشەسازی، زاراوەی نوێی ڕۆ ناوە و زانستییانە دایڕشتووە و پێناسی بۆ داناوە و، نەیھێشتووە زمانی کوردی لەو بوارەدا پەکی کەوێت.
پرۆژە و پرۆگرام و بەرھەمی بەسوود و فێرگە و لێکۆڵینەوە و وتاری زانستی و بابەتی فێرکاری و تاقیکاری و ھتدی ئاراستە کردووە. لە داھاتووشدا لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوام دەبێت و پێی وایە ھێشتا لە سەرەتای ڕێگایە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زانستپەروەرانی کورد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.