ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات.
ھەنووکە ٥٤٬٩٦٥ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. | پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
جامی کیشوەرەکان یان جامی کۆنفیدراسیۆنەکان (بە ئینگلیزی: FIFA Confederations Cup) پاڵەوانێتییەکی نێونەتەوەییی تۆپی پێ بوو کە لەلایەن فیفا سەرپەرشتی دەکرا. سەرەتا دووساڵ جارێک بەرێوە دەچوو بەڵام لە دوایی جامی کیشوەرەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ کرا بە چوار ساڵ جارێک. پاڵەوانییەتییەکە لە نێوان پاڵەوانانی (جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، کۆپا ئەمریکا، جامی نەتەوەکانی ئاسیا، جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، جامی کۆنکاکاف و جامی ئۆقیانوسیا) جگە لە پاڵەوانی جامی جیھانیی فیفا و میوانداری جامی داھاتوو ئەنجام دەدرا.
پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ١٩٩٢ لەژێر ناوی جامی "شا فەھد" بوو بەناوی وەزیری وەرزشی عەرەبستانی سعوودی ئەمیر فەیسەڵ کوڕی فەھد دەستی پێکرد، یەکێتی تۆپی پێی عەرەبستانی سعوودی دووجار ئەم پاڵەوانییەتییەی لەسەر یەک ڕێکحست، لە ساڵی ١٩٩٧ فیفا بە فەرمی وەک پاڵەوانییەتییەکی نێودەوڵەتی ناساندی و ئەرکی ڕێکخستن و سەرپەرشتی کردنی لە ئەستۆ گرت لەژێر ناوی جامی کیشوەرەکان ساڵی ٢٠٠٥ بڕیاردرا سالێک پێش جامی جیھانیی فیفا، لە وڵاتی میواندار ئەنجام بدرێت وەک ئامادەکارییەک بۆ جامی جیھانی. ئەم پاڵەوانێتییە بە دووەم گرنگترین پاڵەوانێتی لە دوای مۆندیال دادەنرا، بە شێوەیەک خەریک بوو سەرنجی بینەرانی جیھانی زیاتری بۆخۆی ڕاکێشا، بەو پێیەی لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣ بینەرانی یارییەکانی بۆ ٧٠ ملیۆن کەس لە ١٠ وڵات بەرزبووەوە، لەکاتێکدا ژمارەکە ئامادەبوانی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە گەیشتە ٨٠٤ ھەزار و ٦٥٩ کەس.
ھەڵبژاردەی بەڕازیل چوارجار ئەم نازناوەی بەدەست ھێناوە لە ساڵەکانی ١٩٩٧، ٢٠٠٥، ٢٠٠٩ و ٢٠١٣ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا دووجار (٢٠٠١ – ٢٠٠٣) و ھەریەکە لە ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین (١٩٩٢)، ھەڵبژاردەی دانیمارک (١٩٩٥)، ھەڵبژاردەی مەکسیک (١٩٩٩)، ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا (٢٠١٧)یەکی یەک جار ئەم نازناوەیان بەدەست ھێناوە. کواوتێمۆک بلانکۆ یاریزانی پێشووی مەکسیک و ڕۆناڵدینھۆ یاریزانی پێشووی بەڕازیل بە تۆمارکردنی ٩ گۆڵ بە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە دادەنرێن. نێڵسۆن دیدا گۆڵپارێزی بەڕازیل ٢٢جار لە یارییەکان بەشداری کردووە.لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ فیفا ڕاگرتنی ئەم پاڵەوانێتییە و گۆڕینی بە فراوانکردنی جامی جیھانی یانەکان بۆ ٢٤ یانە ڕاگەیاند.
خوێندنەوەی زیاتر...
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەستپێک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.