تیرۆرکردنی شینزۆ ئابێ

لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢، شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێکی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن لە نزیک وێستگەی یاماتۆ-سایداجی لە پارێزگای نارا، نزیکەی کاتژمێر ١١:٣٠ بەیانی (بەکاتی جیھانی+٠٩:٠٠)تەقەی لێکرا و شینزۆ بە سەختی بریندار بوو، و ھیچ نیشانەیەکی ژیانی پێوە دیار نەبوو دڵی لە لێدانی وەستا.

میدیاکانی وڵاتی ژاپۆن دوای نزیکەی ٥ کاتژمێر بڵاویان کردەوە کە ئابێ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

تیرۆرکردنی شینزۆ ئابێ
تیرۆرکردنی شینزۆ ئابێ
بابەتی لاوەکیشینزۆ ئابێ
وڵاتژاپۆن
دابەشکاریی کارگێڕیNara
ناوچەی کاتیJapan Standard Time
جێYamato-Saidaiji Station
پۆتانی شوێن
لەدوای ئەوstate funeral of Shinzō Abe
کاتی ڕوودان٨ی تەممووزی ٢٠٢٢
ھۆکارresentment
چەک و تەقەمەنیدەمانچە
Targetشینزۆ ئابێ
Medical evacuation toNara Medical University Hospital
تاوانبارTetsuya Yamagami
قوربانیشینزۆ ئابێ

ڕووداوەکە

لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢دا، ئابێ بەناوی ئەندامی ئەنجومەن کی ساتۆ، لە پارتی لیبراڵ دیموکرات کە کاندید بوو بۆ دووبارە ھەڵبژاردنەوە، وتارێکی پێشکەش دەکرد، پێش ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجومەنی باڵا کە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ بەڕێوە بچێت. لە نزیکەی کاتژمێر ١١:٣٠ بەیانی (بەکاتی جیھانی+٠٩:٠٠)، لەلایەن چەکدارێکەوە لە پشتەوە دووجار تەقەی لێکرا بە دەمانچەیەکی دەستی دروستکراو کە بەشێوەی دوو لوولە. گولەکان تا دڵی ڕۆیشتبوون.

ئابێ سەرەتا دوای بەرکەوتنی گوولەکان ھۆشی ھەبوو دواتر بە کۆپتەرێکی فریاگوزاری گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ناوخۆیی ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن پێش گەیشتە نەخۆشخانەی زانکۆی پزیشکی نارا لە کاشیھارا، ئابێ گیانی لەدەستدابوو کە ھۆکارەکەی بۆ وەستانی دڵی گەڕێندرایەوە.کاتژمێر ٢:٤٥خولەکی پاشنیوەڕۆ، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەلایەن سەرۆکوەزیران فومیۆ کیشیدابەڕێوەچوو، ڕای گەیاند کە ئابێ باری تەندروستی ناجێگیرە و "پزیشکان ھەموو شتێک دەکەن بۆ ڕزگارکردنی.

ئابێ کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد، نزیکەی پێنج کاتژمێر و نیو دوای مردنی، دکتۆر ھیدەتادا فۆکوشیما، ڕوونیکردەوە کە ھۆکاری مردنەکە لەدەستدانی خوێنی زۆر بووە.ئابێ یەکەم سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆنە کە لە دوای سایتۆ ماکۆتۆ و تاکاھاشی کۆریکیۆ تیرۆر کراوە، کاتێک لە ڕووداوی ٢٦ی شوباتی ساڵی ١٩٣٦دا کوژرانو ھەروەھا یەکەم کۆنگرێسمانی ژاپۆنییە کە دوای کوژرانی کۆکی ئیشی لەلایەن یاکوزایەکەوە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢ تیرۆرکراوە.

تاوانبار

بکوژەکە ناوی تێتسۆیا یاماگامی تەمەن ٤١ ساڵە، سەربازێکی پێشوو ئەو وڵاتە بووە و لە ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٥ لە ھێزی بەرگری دەریایی ژاپۆن کاری کردووە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە ھەر لە شوێنی ڕووداوەکە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراوە و گواسترایەوە بۆ بنکەی پۆلیسی نارا ڕۆژاوا.دوای تیرۆرکردنەکە پۆلیس چەندین ئامێری تەقینەوەی دۆزییەوە لەکاتی گەڕان بە ماڵەکەی یاماگاتادا دوای ئەوەی دانی بە تەقەکردنەکەدا ناوە و دەمانچەیەکی دەستی بەکارھێناوە.

کاردانەوەکان

دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی ڕووداوەکە سەرکردەی وڵاتەکان پەیامی سەرەحۆشی خۆیان بۆ وڵاتی ژاپۆن و بنەماڵەی شینزۆ نێردران، لەوانە سەرکردەکانی ئەرژەنتین، ئوسترالیا، ئوکراینا، بەنگلادیش، فەرەنسا، پورتوگال، کۆریای باشوور، مالیزیا ،سینگاپور، تایوان، و ئیندۆنیزیا، عێراق

سەرچاوەکان

Tags:

تیرۆرکردنی شینزۆ ئابێ ڕووداوەکەتیرۆرکردنی شینزۆ ئابێ تاوانبارتیرۆرکردنی شینزۆ ئابێ کاردانەوەکانتیرۆرکردنی شینزۆ ئابێ سەرچاوەکانتیرۆرکردنی شینزۆ ئابێشینزۆ ئابێوەستانی دڵژاپۆن

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

گرێبەستمێژووی ئیسرائیلشەووالدیناری عێراقیئاوات بۆکانیماتماتیکشاعیرچیای جودیئایینی زەردەشتیسووتەمەنیدەنیز ئونداڤئادەمحوسێن حوزنی موکریانیئیسلامسەرچنارژان ژاک ڕوسۆپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانفەرھاد زیرەکشانشینی یەکگرتوودەستپەڕڕۆمای کۆنمیرنشینی بابانباکووری کوردستانڕەنگی پان-ئێرانیدەستووری عێراقپروسیامامە ڕیشەمەحویپێشەکی (لۆژیک)سەروەریی یاسالیۆناردۆ دا ڤینچیئەحمەدی خانیموحسین لوڕستانیھێمنبنەماڵەی بارزانیحیزبی ھیواڕێفراندۆمزەکاتعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبمستەفا دادارژیلا حوسێنیشەقڵاوەجەنگی جیھانیی دووەمترسدیموکراسیپیسبوونی ژینگەمۆسیقادەریای مردووجلی کوردیجێژنی ڕەمەزانمحەممەدشێرپەنجەقەزای ماوەتسەرەنجامتۆربەنەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنزمانەوانیگورگئوردنمافی مەدەنی و سیاسیڕۆژژمێری کوردیڤایرۆسناسر ڕەزازیئیدریس بارزانیڕەواندزمانگزمانڕەیحانە پارساپەیمانی سیڤەرکۆرتیزۆڵسەحیحی بوخاریھەولێرگومبەزی ئاسنینقورئانسەرمایەداریدرۆ🡆 More