30°E / 26°N 30°E / 26; 30
کۆماری میسری عەرەبی (بە عەرەبی:جمهورية مصر العربية) وڵاتێکی عەرەبییە لە باکووری کیشوەری ئەفریقا. بەشێکی بچووکی میسر لە کیشوەری ئاسیادایە. میسر لە وڵاتە گرنگەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوینە. ناوەندی ئەم وڵاتە شاری قاھیرەیە.
کۆماری میسری عەرەبی میسر مصر | |||||
---|---|---|---|---|---|
پایتەخت | قاھیرە | ||||
گەورەترین | قاھیرەی پایتەخت | ||||
زمانە فەرمییەکان | زمانی عەرەبی | ||||
دەوڵەت | پەرلەمانی و سەرۆک کۆمار | ||||
- | عەبدولفەتاح ئەلسیسی | ||||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی | ٩٤٬٧٩٨٬٨٢٧ | |||
دراو | جونیەی میسری |
وڵاتانی دراوسێی میسر بریتین لە: لە ڕۆژئاواوە لیبیا و باشوور سودانە و لە باکوری ڕۆژهەڵاتدا ئیسرائیل و کەرتی غەززە، و لە ڕۆژهەڵاتیشەوە دەریایی سوورە.
ڕووباری نیل درێژترین ڕووبارە لەجیھان، بۆتە شوێنێکی گرنگ بۆ کەرتی کووشتووکاڵی و داھاتی ساڵانەی ھەیە لە مەبەستی گەشت و گوزاری وێڕای بوونی ھەڕەمەکان لەمیسر و بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ بەرھەمێنانی کارەبا.
لە دوای تونس بەهاری عەرەبی گەیشتە میسر لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١١ لە دژی ئەو سیاسەتە فەسادە و خراپی بژێوی ژیانی دانیشتوان لەدژی محەمەد حوسنی موبارەک سەرۆکی میسر خەڵکی میسر ڕاپەڕین، لە ئەنجامدا حوسنی موبارەک وازی لەپۆستەکەی هێناو لە ئێستادا دادگایی دەکرێت بەهۆی سیاسەتە خراپەکەی و کوشتنی هەزاران کەس لە خۆپیشاندانەکاندا.
لە مانگی ١٢ی ٢٠١١ هەڵبژاردن کرا و پێشبینی دەکرێ لایەنە ئیسلامییەکان سەرکەون بە تایبەت لیستی برایانی موسڵمان.
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەیی دانیشتووانی وڵاتی میسر ١٠٤،٠٠٠،٠٠٠ بووە.
دانیشتوانی میسر پێکدێن لە موسڵمان و مەسیحی (گاوڕ) بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٩٧٢ لە ٩٤٪ موسڵمان و مەسیحییەکانیش ٦٪ بوون بەڵام ڕێژەکە بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٩٨٦ مەسیحییەکان بوون بە ٥.٧٨٪ بەڵام ئەوەی تریش موسڵمان.
و زیاتر لە دەیان ڕۆژ و جەژنی تر کە ساڵانە لە میسر یادی دەکرێتەوە...
لە تشرینی یەکەمی ١٩٦٧ی زاینی جەنگی عەرەب و جولەکە دەستیپێکرد، لەم جەنگەدا ئیسرائیل بە هاوکاری چەند وڵاتێکی ئەوروپا و سۆڤیەت و ئەمریکا توانیان لەم جەنگەدا سەرکەون.
لە ساڵێ ١٩٧٣دا شەڕ کەوتە نێوان میسر و ئیسرائیل ئەم جەنگە ماوەی کەمتر لە حەوتەیەکی خایاند، ئەنجامی ئەم جەنگە بریتی بوو لە داگیرکردنی بیابانی سینا لەلایەن ئیسرائیلەوە، دواتر سەرۆکی ئەو کاتەی میسر ئەنوەر سادات گەیشتە ئیسرائیل لە شاری تەلئەبیب، لەگەڵ سەرۆکی ئەوکاتی ئیسرائێل مناحیم بیجن و سەرۆکی ئەمریکایی ئەوکات جێمی کارتر، کۆبووەوە و ڕێکەوتننامەی سینایان واژۆکرد.
ئەم ڕێککەوتننامەیەش پێکھاتبوو لە چەند خاڵێک تێیدا میسر ڕازی بوو کە هیچی تر دژایەتی ئیسرائیل نەکات پشتگیری قەوارای زایۆنیش بکات، لە بەرامبەردا ئیسرائیل بیابانی سینای بۆ مئسر گەڕاندەوە، دوابەدوای ئەمە پەیوەندی نێوان میسر و ئیسرائیل بەردەوام بوو لە ڕووی بازرگانی و گواستنەوەی غاز لە نێوان میسر و ئوردن و ئیسرائیل، هەردوولا کۆنسۆڵخانەیان کردەوە لە قاهیرە وتەلئەبیب، بەڵام دوابەدوای ئەوەی لە بیابانی سینا پاسێکی نەفەر هەڵگر ڕاگیرا کە سەرجەمیان جوولەکە بوون لەلایەن کەسانی نەناسراو هێرشی کرایە سەر و سەرجەم سەرنشینەکانی کوژران و دواتر لەلایەن چەکدارانی زایۆن، ٦هاوڵاتی میسری کوژران پەیوەندی نێوان میسر و ئیسرائیل ڕووی لە خراپی کرد تا وای لێهات لە میسر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل سوتێندرا و تاڵانکرا و لە جێگایی ئاڵای ئیسرائیل ئاڵای میسر هەڵکرا دوای بەهاری عەرەبی و ئەگەری گرتنی دەسەڵات لەلایەن موسڵمانان، پەیوەندی میسر و ئیسرائیل دیار نییە.
میسر پێشکەوتووترین وڵاتی عەرەبییە لەم بارەیەوە و بە هۆی ئەو گرنگییەی کە پێی دراوە و بوونی ئەکتەری ناسراو و کۆمیدی، لە دیارترین هونەرمەندانی سینەما عومەر شەریفە، وە هەروەها دیارترین شانۆکار بریتین لە (فوئاد موهەندس، عادل ئیمام، شویکار، معەمەد صوبعی، نەجیب ڕیحانی، علی کەسار، محمد جەمال قادر، ئەحمەد حەلمی).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میسر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article میسر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.