مارتن لووتر

مارتن لووتر (بە لاتینی: Martin Luther) (١٠ی ئەیلوولی ١٤٨٣ - ١٨ی شوباتی ١٥٤٦) پیاوێکی ئایینی ئەڵمان بوو، کە بە مامۆستای چاکسازان و نوێکاریکردن دادەنرێت لە ئاینی مەسیحیدا.

لە یاسا خوێندویەتی دواتر لە ژیانی زانستی دورکەوتۆتەوە و بویتە ڕەبەن لە دێرێک لە ساڵی (١٥٠ ز) جەختی لە سەر ئەوە دەکردەوە کە ڕزگاربوون بە ھۆی باوەڕەوەیە و بە دەروازەی دانا بۆ ڕزگاربوونی مرۆڤ و چونە بەھەشت (واتا مرۆڤ لە خوا نزیک دەبێتەوە و بە باوەڕبوونی لە دلەوە بە خوا نەک بەو کارانەی کە کڵێسە لە سەری دەیسەپێنێت)، لووتر ھێرشی دەکردە سەر ئەو بۆچوونانەی کە کڵێسە (پاپا) لە توانای دا ھەیە بڕوانامەی لێخۆشبوون بۆ گوناھەکانی مرۆڤ دەربکات بەرامبەر پەخشینی سامانو مولک بۆ کڵێسە، ئەم بڕوانامانەش ناسراون بە مۆرکردنەکانی لێ خۆش بوون، ھەروەھا ڕایدەگەیاند کە کتێبی پیرۆز سەرچاوەی سەرەکی ئایینی مەسیحییەتە، داواشی کرد پیاوانی کڵێسە دەبێ بکەونە ژێر دەسەڵاتی مەدەنی ھەروەھا ڕێگەدانی قەشە بۆ ژن ھێنان.

مارتن لووتر

لووتر بەردەوام بوو لە بیروڕاکانی و بڵاوی دەکردنەوە تا وای لێھات لایەنگرانی زۆر بوو، ناوی لە کۆمەلەکەی نا ناڕەزاکان (پرۆستانت) بیروڕا نوێیەکەی لە بەشی باکوری ئەورووپا بڵاو بۆوە. ھەروەھا ئینجیلی وەڕگێڕا بۆ سەر زمانی ئەڵمانی تا وای لێھات بانگەوازەکانی بۆ چاککردنی کڵێسە بۆچونێکی نەتەوەیی وەرگرت و کڵێسەی دابەشکرد بۆ دوو بەش کە (پرۆستانت)ـی لێ بوەوە.

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان

  1. ژیاننامەی Martin Luther
  2. Horst Herrmann: Martin Luther. Ketzer und Reformator, Mönch und Ehemann; München: Orbis-Verlag, 1999

Tags:

ئاینی مەسیحیزمانی لاتینیقەشەمۆرکردنەکانی لێ خۆش بوونمەسیحییەتکتێبی پیرۆز

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئازادیی دەربڕینقەزای شنگالئێکزیماکورددەرمانھێمای کیمیاییدیجلەعەرەبRفەیسەڵی یەکەممیرنشینی بابانھەولێرنەورۆزھەسارەدەوڵەتئایبووپرۆفێنگەردەلوول (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)بەکتریاکەنەداDشەماڵ سائیبعامر خانخۆکوژیمەلا کرێکارسووڕی ئاوگرێبەستکەردەلتا (جوگرافیا)سۆشیالیزمئاومەحویخێراییی ڕووناکینەورۆزی کوردەواریخاکمارف ئاغاییمیرنشینی حەسنەویخورماشانۆچینڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆفێمینیزمباکووری کوردستانعەلائەدین سەججادیئەحمەد موختار جافئیبراھیم ئەحمەدبابلئیدریسدڵدارحەسەن زیرەکسۆدیۆمبلیمەتفەڕەنساگیانکییەتیشەڕی ناوخۆییی ئەمریکاکۆچەر بیرکارحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێرانمێژووی ئیسلامتیشکەچالاکیکوردیی باشووریڕۆژژمێری زایینیسێکسی کۆم١٩٨٨ئەمریکای باشوورکەنداوی سوێسکیبۆردی کۆمپیوتەرمەلا خەلیلی سێرتیکۆنفۆشیۆسزەریای هێمنخواردنەوەی کھوولیئەبووبەکری سدیقQدوعا خەلیل ئەسوەدمافی کارکردنوزە🡆 More