لۆژیک

لۆژیک (لە یۆنانییەوە: λογική؛ دەخوێنرێتەوە لۆگیکی) بیرسا یان ژیربێژی ھونەر و زانستی بەکارھێنانی ئاوەزە.

لۆژیک لە زۆربەی چالاکییە ژیرانەکاندا بەکار دەبردرێت، بەڵام لە پلەی یەکەمدا لە بوارەکانی فەلسەفە و ماتماتیک و زانستی کۆمپیوتەردا توێژینەوەی لەسەر دەکرێت. لۆژیک شێوازەکانی بەڵگەھێنانەوە تاوتوێ دەکات و، وەڵامی ئەوە دەداتەوە کە کام شێوازگەل دەگونجێن و کام شێوازگەل ھەڵەوێژین. دەکرێت بڵێین لۆژیک چەشنێک بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەیە.

لۆژیک

لۆژیک سەرەتاکانی لە چەندین ژیاری کەونارا وەکوو ھیندستان، چین، و یۆناندا دەبینێتەوە. بەڵام وەکوو گۆڕەپانێکی زانستی یەکەمجار ئەرەستوو لە فەلسەفەدا دایمەزراند.

زیاتر لۆژیک دەکرێتە دوو بەشەوە، ئیستیقرا و قیاس. یەکەمیان لە نموونەگەلی تاکەوە دەگات بە ئاکامێکی تێکڕایی (لە تاکەوە بەرەو تێکڕایی دەچێت)، دووەمیان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکانەوە ئاکامەکان دەردەکێشێت (لە تێکڕایییەوە بەرەو تاک دەچێت).

پێناسە

وشەی لۆژیک لە وشەی یۆنانیی لۆگۆس کەوتۆتەوە، کە گەلێ مانای جۆراوجۆری ھەیە، وەک ئاوەز، وتار، یا زمان. لۆژیک، ھەر لە کۆنەوە، ئاوەھا ناسێنراوە: کۆڵینەوە لە یاساکانی بیرکردنەوە یا بەکاربردنی ئەقڵ لە جێگای خۆیدا؛ یا بە زمانێکی تر، تاوتوێکردنی یاساکان و ڕێساکانی ئاوەزانی دروست و بێھەڵە. زۆربەی جارەکان لۆژیک لە ڕوانگەی بەڵگەھێنانەوە و ئاکامگرییەوە چاوی لێ دەکرێ. ئاوەزان جموجووڵی ئەقڵە بۆ ئاکامگری و، پاشان ڕێکوپێککردن و دەربڕینی بە بەڵگە. مەبەست لە بەڵگە کۆمەڵێ پێشەکییە وێڕای ئاکامێک کە لەو پێشەکییانە گیراوە. ئەوەی لۆژیک تامەزرۆیەتی، ئەوەیە کە بزانێ ئاخۆ بەڵگەکە یا ئاکامگرییەکە ساغ و بەبڕستە یا نا؟ یانی ئاخۆ ئاکامەکە دەتوانێ شوێنھاتی پێشەکییەکان بێ یا نا؟

لۆژیکی شێوەیی

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

لۆژیک پێناسەلۆژیک سەرچاوەکانلۆژیک بەستەرە دەرەکییەکانلۆژیکwiktionary:λογικήئاوەزبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەبەڵگەھێنانەوەزانستی کۆمپیوتەرفەلسەفەماتماتیکھەڵەوێژییۆنانی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

پەڕەسێلکەبێخودڕاستیحکوومەتفیزیکمالیکیئەبووبەکر بەغدادیسی ئێس ئێسپارێزگای سلێمانیقانعیاریگا نێتکار (ڕێزمان)قەرەداغشێرپەنجەی خوێنئەندازیاریی کۆمپیوتەردەستپێکئەحمەد جۆڵاخولی پلەیەکی کوردستاندەمارگیریدۆلەمەریزستانتیک تۆکخولی پلە دووی کوردستانخولی نایابی کوردستانئەشکەوتی شانەدەرھەڵپەڕکێی کوردیخواکاردانەوەی کیمیاییھەسارەکاربۆنتورکیالۆراکس (فیلم)پەزویلیام شێکسپیریاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆفیفتی-سیکس (ئارکانساس)سەبری بۆتانیکیمیابارانی ھەڵەبجەئەنسارولئیسلامزمانی ئینگلیزینەورۆزھزرنەورۆزی کوردەواریکۆنگرەی نەتەوەییی کوردستانوڵاتانی ئەندامی ناتۆمێژووی مرۆڤایەتیخولی پلەیەکی ھۆڵەنداوەزارەتی کاروباری پێشمەرگەمیرنشینە کوردییەکانتاڤگەی گەلیی عەلی بەگڕۆژژمێری کۆچیبەختیار عەلیڕۆژنامەوانقەڵادزێسیڤیسۆدیۆمچاکەمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانکوردستانی نوێ (ڕۆژنامە)دەروونناسیی پیشەسازیبەڕێوەبەرییارسانمەولانای ڕۆمیڕەجەب تەییب ئەردۆغاننێچیرگریخۆشناوەتیئەڵمانیاژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبمەزھەر خالقیکوردئاوێنەنوێژ لە ئیسلامسۆران (شار)🡆 More