سلۆڤاکیا: وڵات لە ناوەندی ئەورووپا

سلۆڤاکیا، بە ڕەسمی کۆماری سلۆڤاکیا (بە زمانی سلۆڤاکی: Slovenská republika) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.

پایتەخت: براتیسلاڤا گەورەترین شار: براتیسلاڤا زمانی‌ فەرمی‌: سلۆڤاکی‌ ڕژێمی‌ دەسەڵاتی‌: کۆماری‌ سەرۆک کۆمار: ئیڤان گاسبارۆڤیتچ سەرۆک وەزیران: ڕۆبێرت ڤیتچۆ سەربەخۆیی‌ : چیکسلۆفاکیا ڕووبەر: (٨.٨٤٥ )کم²چوارگۆشەیە ڕاگەیاندنی‌ کۆماری‌: ١٩٩٣ ژمارەی‌ دانیشتوان: (٥.٤٣٠.٠٣٣) ھاولاَتی‌ چڕی‌ دانیشتوان: (٣١٠) ھاولاَتی‌ لەیەک میل چوارگۆشەدا سروودی‌ نیشتیمانی‌: Nad Tatrou sa Blýska ھێمای‌ ئۆتۆمبیل: SK ھێمای‌ ئەنتەرنێت: sk. کۆدی‌ پەیوەندی‌ نێودەوڵەتی‌ : (+٤٢١) جیاوازی‌ کات: (+١ UTC) زەوی‌ کشتوکاڵی‌: (٣١،٥%)ی‌ خاکی‌ وڵات

کۆماری سلۆڤاکیا
Slovenská republika
سلۆڤاکیا: مێژوو, جوگرافیا, ئاو و ھەوا سلۆڤاکیا: مێژوو, جوگرافیا, ئاو و ھەوا
سروود: Nad Tatrou sa blýska
"Lightning Over the Tatras"
ھەڵکەوتەی  سلۆڤاکیا  (dark green) – لە ئەورووپا  (green و dark grey) – لە the یەکێتیی ئەورووپا  (green)  —  [ڕێنوێن]
ھەڵکەوتەی  سلۆڤاکیا  (dark green)

– لە ئەورووپا  (green و dark grey)
– لە the یەکێتیی ئەورووپا  (green)  —  [ڕێنوێن]

ھەڵکەوتەی  سلۆڤاکیا  (dark green)

– لە ئەورووپا  (green و dark grey)
– لە the یەکێتیی ئەورووپا  (green)  —  [ڕێنوێن]

پایتەخت
و گەورەترین شار
براتسیلاڤا
48°09′N 17°07′E / 48.150°N 17.117°E / 48.150; 17.117
زمانە فەرمییەکان سلۆڤاکی
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠٠١) ٪٨٥,٨سلۆڤاک،
٪٩,٧ هەنگاری،
٪١,٧ ڕۆمایی،
٪٢,٨ ھیتر و دیارینەکراو
ناوی هاووڵاتی سلۆڤاکی
دەوڵەت کۆماری پەڕلەمانی
 -  سەرۆک زووزانا کاپتۆڤا
 -  سەرۆک وەزیر ئیگۆر ماتۆڤیچ
سەربەخۆیی
 -  لە نەمسا–هەنگاریا
بەناوی چێکۆسلۆڤاکیا
٢٨ـی تشرینی یەکەمی ١٩١٨ 
 -  جیابونەوە لە چێکۆسلۆڤاکیا ١ـی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣1 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٤٩,٠٣٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (129th)
١٨,٩٣٢ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) negligible
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠١٠ 5,440,078 (111th)
 -  سەرژمێریی ٢٠٠١ ٥,٣٧٩,٤٤٥ 
 -  چڕی 111 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (88th)
٢٨٧کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی 2010
 -  سەرجەم $120.758 billion 
 -  سەرانە $22,267 
GDP (nominal) بەراوردی 2010
 -  سەرجەم $86.262 billion 
 -  سەرانە $15,906 
Gini (2005) 26 (low
HDI (2011) decrease 0.834 (very high) (٣٥th)
دراو یۆرۆ (€)2 (EUR2)
ناوچەی کاتی CET (UTC+1)
 -  ھاوین (DST) CEST (UTC+2)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .sk3
کۆدی تەلەفۆن +4214
1 چێکۆسلۆڤاکیا split into the Czech Republic and Slovakia; see Velvet Divorce.
2 Before 2009: Slovak Koruna
3 Also .eu, shared with other European Union member states.
4 Shared code 42 with Czech Republic until 1997.
سلۆڤاکیا: مێژوو, جوگرافیا, ئاو و ھەوا
سلۆڤاکیا: مێژوو, جوگرافیا, ئاو و ھەوا

مێژوو

سلۆڤاکیا لەنێوان سەدەی‌ یانزەھەم‌و دوانزەھەم بە بەشێک لەشانشینی‌ مەجەر دەزانرا، دوای‌ ئەوەش بوو بە بەشێک لەئیمپراتۆریەتی‌ (مەجەری‌ - نەمسایی‌) ھەتا ساڵی‌ (١٩١٨)، پاشان سلۆڤاکیا بەھاوبەشی‌ لەگەڵ ھەردوو ھەرێمی‌ (بۆھیمیا‌و مۆرافیا) وڵاتی‌ (چیکۆسلۆڤاکیا)یان پێکھێنا‌و بە(کۆماری‌ یەکەم) ناسرا، لەساڵی‌ (١٩٣٨) بەپێی‌ پەیماننامەی‌ (میونخ) چیکۆسلۆڤاکیا دابەشکرا بۆ چیک کە بەریتانیا بە(ھێتلەر)ی‌ بەخشی‌‌و ھەروەھا سلۆڤاکیاش وەک کۆمارێکی‌ سەربەخۆ کەوتە ژێردەسەڵاتێکی‌ لایەنگری‌ (ئەڵمانیای‌ نازی‌) یەوە.

جوگرافیا

سلۆڤاکیا یاخود کۆماری‌ سلۆڤاکیا ولاتێکە دەکەوێتە ئەوروپای‌ ناوەڕاستەوە‌و ھیچ سنوورێکی‌ ئاوی‌ نیە، واتە وڵاتێکی‌ داخراوە، سلۆڤاکیا لەبەر گرنگی‌ پێگە جوگرافیەکەی‌ کەوتووەتە ناوەڕاستی‌ ئەوروپاو بۆتە ئەڵقەی‌ بەیەکگەیاندنی‌ وڵاتانی‌ دەوروبەری‌، سەرەڕای‌ بوونی‌ چەندین شوێنەواری‌ دێرین‌و سەیرانگای‌ خۆش، کە ئەمەش بووەتە ھۆکاری‌ گەشتی‌ گەشتیاران بۆ ئەم وڵاتە.

سلۆڤاکیا لەباکووری‌ خۆرئاوا (٢١٥)کم سنووری‌ ھاوبەشی‌ لەگەڵ کۆماری‌ چیکدا ھەیە، لەگەڵ پۆڵەندا لەباکوور (٤٤٤)کم سنووری‌ ھاوبەشی‌ ھەیە، ھەروەھا لەخۆرھەڵات (٩٧)کم لەگەڵ ئوکراینادا ھەیە، لەباشوور (٦٦٧)کم لەگەڵ مەجەردا ھەیە، جگە لەوەی‌ کە لەباشووری‌ خۆرئاوا (٩١)کم سنووری‌ ھاوبەشی‌ لەگەڵ نەمسادا ھەیە.

سلۆڤاکیا بەسروشتی‌ شاخاوی‌ جیادەکرێتەوە، زنجیرە چیای‌ (کارباسیان) دەکەوێتە بەشی‌ خۆرئاوای‌، ئەم زنجیرە چیایە زۆر سەختە، ھەروەھا زنجیرە چیای‌ (کارباسیانی‌ بچووک) دەکەونە باکووری‌ خۆرئاواو خۆرئاوای‌ وڵات، زنجیرە چیای‌ (تاتراسی‌ بەرز) بەدرێژایی‌ سنووری‌ باکووری‌ ئەم وڵاتە دەکشێت، ڕووباری‌ (دانوب) بەباشووری‌ ئەو وڵاتەدا تێدەپەڕێت، بووەتە سنوور بۆ ئەو ھەرێمەو زەویە نزمەکانیشی دەکەونە ئەو ناوچەیەو ئەو ناوچانەشی‌ پاراو کردووە، کە بۆ کشتوکاڵ کردن زۆر بەپیتە، ئەم ڕوبارەو چەندین ڕووباری‌ تر لەسلۆڤاکیا پێچاوپێچن‌و ڕێڕەوەکانیان بەرزو نزمی‌ تێدەکەوێت، وەک ڕووباری‌ (ھۆرنادا، ھەرون‌و فاخ)، لەھەمانکاتدا ئەم ڕووبارانە جگە لەوەی‌ بۆ کشتوکاڵکردن سوودیان لێوەردەگیرێت، بوونەتە ڕێڕەو‌و دەرچەی‌ کەشتیوانی‌ وڵاتی‌ سلۆڤاکیا، چونکە ئەم وڵاتە ڕێگای‌ ئاوی‌ نیە‌و ھیچ دەریایەک ناکەوێتە سەر سنوورەکانیەوە، بەرزترین لوتکە چیا لەو وڵاتە بریتیە لەلوتکە چیای‌ (گرلانچۆفکا) کە بەرزییەکەی‌ دەگاتە (٢٦٥٥)مەتر لەسەر ئاستی‌ ڕووی‌ دەریا.

ئاو و ھەوا

ئاو‌و ھەوای‌ سلۆڤاکیا بەشێوەیەکی‌ گشتی‌ بەئاو‌و ھەوایەکی‌ مامناوەند ناودەبرێت، لەھاویناندا ئاو‌و ھەواکەی‌ ساردەو باراناویە، بەڵام لەزستاناندا زۆر ساردەو ئاسمانەکەشی‌ تەماویە، ھەروەھا زۆر بەچڕیش بەفر دەبارێت.

دانیشتوان

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی سلۆڤاکیا ٥,٤٥٤,١٥٤ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٠٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٨.٦ ساڵە. ھەروەھا ٥٥ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.

پێکھاتەکان

ھاولاَتی‌‌و پێکھاتەی‌ دانیشتوانەکەی‌ بەم شێوەیە دابەش دەبێت:

  • سلۆڤاک (٧٨%).
  • مەجەری‌ (١٢%).

ئایین

دانیشتوانی‌ سلۆڤاکیا لەڕووی‌ ئاینیەوە بەم شێوەیە دابەش دەبن: کاسۆلیکی‌ ڕۆمانی‌ (٦٨.٩%). پڕۆتستانت (١٠.٨%). کاسۆلیکی‌ یۆنانی‌ (٤.١%)‌و چەندین ئاین‌و مەزھەبی‌ تری‌ تێدایە.

لەکۆتایی‌ جەنگی‌ جیھانی‌ دووەمەوە جارێکی‌ تر (چیکۆسلۆڤاکیا) یەکخرایەوە، بەڵام ئەمجارە کەوتە ژێردەسەڵاتی‌ سۆڤیەت‌و ھەتا ساڵی‌ (١٩٨٩) بووبە وڵاتێکی‌ شیوعی‌ لەناوەڕاستی‌ ئەوروپادا، لەساڵی‌ (١٩٨٩)دا دەسەڵاتی‌ شیوعیەکانی‌ سۆڤیەت کۆتایی‌ ھات، (چیکۆسلۆڤاکیا) جارێکی‌ تر سەربەخۆیی‌ وەرگرتەوە، (چیک‌و سلۆڤاکی)یەکان لەساڵی‌ (١٩٩٣) ڕێکەوتن لەسەر جیابوونەوە لەیەکتری‌ بەڕێگەی‌ ئاشتیانە، سلۆڤاکیا لەساڵی‌ (٢٠٠٤)دا چووە ناو ھەریەک لە ھاوپەیمانێتی‌ باکووری‌ ئەتڵەسی‌ (ناتۆ)‌و یەکێتی‌ ئەوروپاوە.

ڕامیاری‌

سیستمی‌ دەسەڵات لەسلۆڤاکیا سیستمێکی‌ دیموکراتی‌ پەرلەمانییە، دەسەڵاتی‌ دەستەی‌ جێبەجێکردن لەم وڵاتەدا پێکدێت لەھەریەک لە سەرۆک کۆمار‌و سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆمار ھەر پێنجساڵ جارێک ڕاستەخۆ ھەڵدەبژێردرێت، ئەویش بەپێی‌ ئەنجامی‌ ھەڵبژاردنەکان ھەڵدەستێت بەدانانی‌ سەرۆک وەزیران لەو پارتەی‌ کە زۆرینەی‌ دەنگەکانی‌ مسۆگەر کردووە.

دەستەی‌ یاسادانان لەکۆماری‌ سلۆڤاکیا لەیەک ئەنجومەنی‌ نیشتیمانی‌ پێکدێت‌و خۆی‌ لە(١٥٠) ئەندامدا دەبینێتەوە، بەڵام دەستەی‌ دادگاکان لەم وڵاتەدا پێکدێت لە:

  • دادگای‌ باڵا: دادوەرو ئەندامانی‌ لەلایەن ئەنجومەنی‌ نیشتیمانیەوە دیاری‌ دەکرێن.
  • دادگای‌ دەستوری‌: ئەم دادگایەش دادوەرەکانی‌ لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە دادەمەزرێن کە چەند پاڵێوراوێکن بۆ ئەو شوێنە، پاش ڕازیبوونی‌ پەرلەمان.
  • دادگای‌ تایبەت: ئەم دادگایەش دادوەرەکانی‌ لەلایەن دادوەرەکان خۆیانەوە ھەڵدەبژێردرێن‌و سەرۆک کۆماریش دایاندەمەزرێنێت.

پارتە ڕامیاریەکان

پارتی‌ بزووتنەوەی‌ مەسیحی‌ دیموکراتی‌ (KDH ). پارتی‌ ئاڕاستەی‌ دیموکراتی‌ کۆمەڵایەتی‌ (Smer-SD). پارتی‌ بزووتنەوەی‌ لە پێناو سلۆڤاکیای‌ دیموکراتی‌ (HZDS-ĽS). پارتی‌ ھاوپەیمانی‌ ھاوڵاتی‌ نوێ‌ (ANO ). پارتی‌ ھاوبەندی‌ مەجەری‌ (SMK). پارتی‌ شیوعی‌ سلۆڤاکی‌ (KSS). پارتی‌ یەکێتی‌ دیموکراتی‌ مەسیحی‌ (SDKU-DS). پارتی‌ نەتەوەیی‌ سلۆڤاکی‌ (SNS). پارتی‌ کۆنگرەی‌ ئازاد (SF). پارتی‌ بزووتنەوەی‌ لەپێناو دیموکراتی‌ (HZD).

ھەرێمە فیدڕالیەکان‌و کارگێڕییەکان

سلۆڤاکیا دابەش دەبێت بەسەر ھەشت یەکەی‌ کارگێڕیدا، واتە (kraje) کە ئەمانەن:

  • بانسکا بیستریتسا، براتیسلاڤا، کۆچیتسە، نیترا، ترینچین، بریچۆف، ترناڤا‌وجیلینا .

ئابووری‌

حکومەتی‌ سلۆڤاکیا چەندین ڕێوشوێنی‌ گرتووەتەبەر بۆ باشترکردنی‌ کەرتی‌ ئابووری‌‌و باج‌و سەرانەو تەندروستی‌‌و فێرکردن. ئەم وڵاتە ھێزی‌ کاری‌ دەگاتە نزیکەی‌ سێ ملیۆن کرێکارو بەم شێوەیە دابەش دەبێت:

  • کەرتی‌ پیشەسازی‌ (٢٩.٣%).
  • کەرتی‌ کشتوکاڵ (٨.٩%).
  • کەرتی‌ بیناسازی‌ (٨%).
  • کەرتی‌ گواستنەوەو گەیاندن (٨.٢%).
  • کەرتی‌ خزمەتگوزارییەکان (٤٥.٦%).

گرنگترین پیشەسازییەکانی‌ ئەم وڵاتە بریتین لە:

  • پیشەسازی‌ مادە کانزایەکان‌و ئامێرەکان‌و ھۆکارەکانی‌ گواستنەوە.
  • پیشەسازی‌ کیمیایی‌‌و پترۆکیمایی‌‌و لاستیکیەکان.
  • پیشەسازی‌ بەرھەمھێنانی‌ کاغەزو ئامێرەکانی‌ چاپ.
  • پیشەسازی‌ چنین.
  • پیشەسازی‌ وزەی‌ کارەباو دەرھێنانی‌ غازو خەڵوزو وزەی‌ ئەتۆم.

ھەروەھا گرنگترین بەروبوومە کشتوکاڵیەکانی‌ سلۆڤاکیا بریتین لە:

  • گەنم‌و چەوەندەری‌ شەکرو میوەو پەتاتە.
  • پەروەردەکردنی‌ بەرازو پەلەوەرو باربەرەکان.
  • بەروبوومەکانی‌ دارستان.

گرنگترین ئەو وڵاتانەی‌ کە سلۆڤاکیا شتوومەکیان لێوە ھاوردەدەکات ئەمانەن:

  • ئەڵمانیا (٣٠.١%).
  • کۆماری‌ چیک (١٦.٤%).
  • نەمسا (١٠.٧%).
  • ئیتالیا (٧.٢%).
  • پۆڵەندا (٥.٧%).
  • مەجەر (٤.٦%).

ئەو وڵاتانەی‌ ئەم وڵاتە شتوومەکیان بۆ دەنێرێت بریتین لە:

  • ئەڵمانیا (٢٤.٨ %).
  • کۆماری‌ چیک (١٦%).
  • ڕووسیا (١٣.٥%).
  • نەمسا (٧%).
  • ئیتالیا (٦.٤%).
  • فەرەنسا (٤%).

ڕۆشنبیری‌‌و گەشتیاری‌

سلۆڤاکیا لەڕووی‌ ڕۆشنبیریەوە گرنگە لەئەوروپا، ئەم وڵاتە چەندین قەڵای‌ دێرینی‌ تێدایە، وەک قەڵای‌ (بۆجنیس) کە چەندین فلیمی‌ سینەمایی‌ تێدا بەرھەم ھاتووە، ھەروەھا قەڵای‌ (سیپس) کە بەیەکێک لەشوێنەوارە دێرینەکان ھەژمارکراوە لەلایەن (یۆنسکۆ)، ھەروەھا قەڵای‌ (بۆینینتسی‌) کە لەھەموو قەڵانی‌ تر گەشتیار زیاتر ڕووی‌ تێدەکەن، چونکە زۆر لەئاھەنگەکانی‌ ساڵانە لەوێ‌ سازدەکرێن‌و شێوەیەکی‌ ترسناکیشی‌ ھەیە، جگە لەوەی‌ کە باخچەی‌ ئاژەڵان‌و مۆزەخانیەکیشی‌ تێدایە، جگە لەم قەڵایانەش چەند قەڵایەکی‌ تری‌ تێدایە، وەک قەڵای‌ (ئۆرافا)و قەڵای‌ (براتیسلافا)و چەندین قەڵای‌ تر، ھەروەھا چەندین کڵێسەو شوێنی‌ ئاینی‌ دێرینی‌ تێدایە، سلۆڤاکیا ئاوازو گۆرانی‌‌و کەلەپوورو فۆلکلۆرو سەما‌و ھونەری‌ تایبەت بەخۆی‌ ھەیە، چەندین مۆزەخانەی‌ ھەیە، لەوانەش مۆزەخانەی‌ سلۆڤاکیاو گەلاری‌ مۆزەخانەی‌ (براتیسلافا).

ئەم وڵاتە ساڵانە بەھەزاران گەشتیار ڕووی‌ تێدەکەن، بەھۆی‌ بوونی‌ چەندین شوێنی‌ گەشتیاری‌، وەک شوێنەکانی‌ خلیسکانی‌ سەر بەفرو کانیاوە کانزایەکان کە خەڵک بۆ نەخۆشیەکانی‌ پێست سەردانی‌ دەکەن، شوێنەوارە دێرین‌و شارستانیەکانی‌ سلۆڤاکیا، جگە لەبوونی‌ چەندین ئەشکەوت‌و شاخ‌و دیمەنی‌ سروشتی‌ جوان کە سەرنجی‌ گەشتیاران بەلای‌ خۆیدا ڕادەکێشێت. زۆرینەی‌ ئەو گەشتیارانەی‌ لەوڵاتانەوە دێنە سلۆڤاکیا بۆ گەشت لە(کۆماری‌ چیک، پۆڵەندا‌و ئەڵمانیا) وە دێن.

سەرچاوەکان

Tags:

سلۆڤاکیا مێژووسلۆڤاکیا جوگرافیاسلۆڤاکیا ئاو و ھەواسلۆڤاکیا دانیشتوانسلۆڤاکیا ڕامیاری‌سلۆڤاکیا ئابووری‌سلۆڤاکیا ڕۆشنبیری‌‌و گەشتیاری‌سلۆڤاکیا سەرچاوەکانسلۆڤاکیائەورووپاسەرۆک وەزیران

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

سیسرۆخۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێرانگونجاندنمەسعوود بارزانیڕێواسزازاکیفەیسبووکفەتحعەلی شاعومەر کوڕی خەتتابمەولانای ڕۆمیسی ئێس ئێسنێچیرڤان بارزانیمایکرۆسۆفت ئۆفیسبیلالی حەبەشیئۆمێگامایکڵ جاکسنڕێککاری کۆمەڵایەتیپورتوگالکەنگرگۆڕەپان و مەیدانسووڕی ئاوئەبووبەکری سدیقئەفغانستانپلاندانانی شاریشەڕی براکوژیبرنجحوسێن وەلیئۆغلوسنەڕۆژژمێری ئێرانیبۆلیڤیاھەڵگوردباراک ئۆبامامادئەلفوبێکانی کوردیجنۆکەپردی دەلالکەلووی دووپشکنەخۆشیی ئەلزھایمەرئێکزیماسامسۆنگجینۆسایدمەدینەئیبراھیمبیابانمێشکمۆسیقاڕێکەوتننامەی ١١ی ئازارپۆل سێزانجوگرافیای عێراقجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠پەردەی کچێنیخشتەی خولیدڵزارئاڵای کوردستانجامی زامۆرایارسانئوسترالیاجامی شای ئیسپانیاشای ئەنگوستیلەکانتیکابحوسێن کوڕی عەلیعەلی باپیرژمارەی ڕێژەییشارستان سیروانپەندەکانی پیرەمێردسەردەمی پێغەمبەرایەتیویکیمانیائیمپراتۆریەتیی ساسانیموکریانڕۆژژمێری کوردیقەڵای ھەولێر🡆 More