پەپوولە

پەپوولە، پەپریک، پەرپریک، پرپرۆک یان فەریفۆریا (بە ئینگلیزی: Butterfly) جۆرێکە لە مێروو.

چەندین جۆری هەیە، هەریەک لەم جۆرانە خاوەن تایبەتمەندیی جیاوازن. پەپوولە هەراشەکان باڵی گەورەیان هەیە کە زۆرجار ڕەنگاوڕەنگن. فۆسیڵەکانی پەپوولە تەمەنیان دەگاتە ٥٦ ملیۆن ساڵ.

پەپوولە
پەپوولە

پەپوولە وەک مێرووەکانی دیکە، سووڕی ژیانی لە چوار قۆناغ پێکدێت. پەپولە هەراشە باڵدارەکان هێلکە لەسەر ئەو ڕووەکانە دادەنێن کە لێیاندەخۆن، کە دواتر دەبنە خۆراکی کرمۆکەکانیشیان. کرمۆکەکان گەشە دەکەن، هەندێک جار زۆر بە خێرایی، و کاتێک تەواو پەرەیان سەند، قۆزاخە درووست دەکەن. دواتر قۆزاخەکە دوو لەت دەبێ و مێرووە هەراشەکەی لەناو دێتە دەر. وە دوای ئەوەی باڵەکانی تەواو کرانەوە و وشکبوونەوە، دەست بە فڕین دەکات. هەندێک لە پەپوولەکان، بەتایبەتی ئەوانەی لە گەرمەسێر دەژین، چەند جارێک وەچە دەخەنەوە لە ساڵێک، بەڵام ئەوانەی دیکە تەنیا یەکجار وەچەدەخەنەوە. وە هەندێک جۆر لە پەپوولە لەوانەیە چەند سەڵێکیان پی بچێت بۆ ئەوەی سووڕی ژیانیان تەواو بکەن.

پەپوولە چەندین ڕێگا بۆ خۆلادان لە دڕندەکانی بەکاردەهێنێت، لەوانە: نیشاندانی ڕەنگی مەترسیدار، بەکارهێنانی دەوروبەر بۆ خۆشاردنەوە و لاساییکردنەوەی گیاندارە ژەهراوەییەکان. هەندێک جۆریان کۆچ دەکەن و ماوەی زۆر دوور دەبڕن. پەپوولەکان یەکێکن لە نێچیرەکانی بێبڕبڕەکان. هەندێک جۆری پەپوولە لەکاتی قۆناغی کرمۆکەییدا زیان بە دەغڵ ودان و دارەکان دەگەیەنن، هەندێکی دیکە ھەڵاڵەی ڕووەک دەگوازنەوە، کرمۆکەی هەندێک پەپوولەش مێرووی زیان بەخش دەخۆن.

وەسفی گشتی

پەپوولە هەراشەکان چوار باڵیان هەیە، باڵەکانیان بە پوولەکەی ڕەنگاوڕەنگ داپۆشراون. وە وەک هەر مێروویێکی دیکە، لاشەی پەپوولە دابەش بووەتە سەر سێ بەش: سەر، سینگ، ورگ. سینگ لە سێ بەش پێکهاتووە، هەر یەکەی جووتێک لاقی پێوەیە. زۆربەی پەپوولەکان لە ڕۆژدا چالاکن، وە تاڕادەیەک ڕەنگی ڕووناکیان هەیە و لەکاتی وەستاندا باڵەکانیان بە ئەستوونی لەسەرووی لاشەیان ڕادەگرن.

شوێنی ژیان و کۆچکردن

پەپوولە 
ڕێڕەوەی کۆچکردنی پەپوولەی شاهانە.

پەپوولە لە هەموو شوێنێکی جیهان هەیە جگە لە کیشوەری بەستەڵەکی باشوور. پەپوولە نزیکەی ١٨٫٥٠٠ چەشنی هەیە لە جیهان. زۆر لە پەپوولەکان وەک: پەپوولەی شاهانە، بۆ ماوەدایەکی زۆر دوور کۆچ دەکەن. کۆچکردنەکە چەند نەوەیەکی پێدەچێت تا تەواو دەبێت، و هیچ نەوەیێک تەواوی گەشتەکە نابینێت. لە زستانان پەپوولەی شاهانە لە ڕۆژئاوای ئەمریکای باکوورەوە هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن بەرەوە باشووری ڕۆژهەڵات تا دەگەنە شوێنی زستانەیان لە مەکسیک. وە لە بەهاران دەگەڕێنەوە بۆ هەمان شوێنی خۆیان. هەندێک جۆری پەپوولە بە شەش وەچە ٩٫٠٠٠ میل (١٤٫٤٤٨ کم) دەبڕن.

سووڕی ژیان

پەپوولە لە قۆناغی هەراشیدا، تەمەنی هەفتەیەک تا یەک ساڵ دەبێت، بە پێی جۆرەکەی. هەندێک جۆر ماوەیەکی درێژ لە قۆناغی کرمۆکەدا دەمێننەوە، هەندێکی دیکە تا زستان تەواو دەبێت لە ناو قۆزاخە یان هێلکەکانیان سڕ دەبن. پەپوولە دەتوانێ یەک جار یان زۆرتر لە یەکجار هێلکە دابنێ لە ساڵێکدا.

پەپوولە لە ئاسماندا هەوڵی ڕازی کردنی ڕەگەزی بەرانبەر دەدات، ئەویش بەهۆی ڕەنگییەوە. دواتر لەسەر زەوی یان درەختێک دەنیشنەوە بۆ ئەوەی جووتبن. جووتبوون چەند خولەکێک بۆ چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت.

زۆربەی جۆرەکانی پەپوولە سووڕی ژیانیان لە چوار قۆناغ پێکهاتووە: گەرا (هێلکە)، کرمۆکە، پیوپا (قۆزاخە)، پەپوولەی هەراش. هەندێک جۆری پەپوولە کاتێک مێینەیەک هەراش دەمرێت، کرمۆکەیەکی نیمچە گەشەسەندوو دێتە دەرەوە لە لاشەی.

پەپوولە 
گەرا (هێلکە)ی پەپوولە.

گەرا

کۆریۆن، کە چێنێکی ڕەقە، گەرای پەپوولە دەپارێزێت. وە هەروەها بە چینێکی تەنکی چەوریش داپۆشراوە کە ڕێگری دەکات لە وشکبوونەوەی هێلکەکە پێش ئەوەی کرمۆکەکە بەتەواوی گەشە بکات. هەریەک لە هێلکەکان دەرچەیەکی بچووکیان هەیە، ئامانجی ئەو دەرچانە ئەوەیە کە سپێرم بتوانێ بچێتە ناو هێلکەکان و هێلکەکە بپیتێنێت. هێلکەی جۆرێکی پەپوولە زۆر جیاوازە لە جۆرێکی دیکە، لە قەبارە و شێوە. هەندێک چەشن یەک یەک هێلکە دادەنێن، ئەوانەی دیکە بە کۆمەڵ. زۆر لە مێینەکان نزیکەی سەد بۆ دەسەد هێلکە بەرهەم دێنن.

گەرای پەپوولە بە گەڵایەکەوە نووسێندراون بە بەکارهێنانی چەسپێکی تایبەتی کە زۆر زوو ڕەق دەبێت. کە چەسپەکە ڕەق دەبێت، گرژدەبێت و دەچێتەوەیەک، بەمەش پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر گەراکان و شێوەیان دەگۆڕێت. ئەو چەسپە بە ئاسانی لە دەورووبەری بنکەی هێلکەکان دەبینرێت. هەندێک جۆری پەپوولە گەراکانیان بە گەڵاکانەوە قایم ناکەن، بەمەش هێلکەکان دەکەونە خوارەوە بۆ بنکەی ڕووەکەکە.

پەپوولە 
کرمۆکەی پەپوولە.
پەپوولە 
قۆزاخەی پەپوولەی شاهانە.

زۆربەی هەرەزۆری پەپوولەکان گەراکانیان لەسەر ڕووەک دادەنێن. هەر چەشنەی جۆرە ڕووەکێک بەکاردەهێنێت بۆ دانانی گەراکانی لەسەری، هەندێک چەشن تەنیا یەک جۆر ڕووەک بە شیاو دەزانێت، بەڵام هەندێک دیکە چەند گەراکانیان لەسەر چەند جۆرێک ڕووەک دادەنێن.

تروکانی گەراکان لە زۆربەی چەشنەکانی پەپوولە چەند هەفتەیەکی کەمی پێدەچێت، بەڵام لەو کاتانەی کە هێلکەکان زستانیان بەسەردادێت، هێلەکەکان سڕ دەبن و تا بەهار نێت، ناتروکێن. هەندێک جۆر پەپوولەش، لە بەهاران هێلکە دادەنێن و لە هاوینان دەتروکێن.

کرمۆکە

کرمۆکەی پەپوولە لەسەر خواردنی گەڵای ڕووەکەکان دەژیێ، زۆربەی کاتەکانی خۆی بە گەڕان بەدوای خواردن و خواردنی بەسەر دەبات. زۆربەی کرمۆکەکان گیاخۆرن، بەڵام هەندێک چەشنیان مێرووی دیکە و کرمۆکەی مێروولە دەخۆن. کرمۆکەی پەپوولە پەیوەندی بەرژەوەندی هاوبەشی هەیە لەگەڵ مێروولە، مێروولەکان کرمۆکەکان دەپارێزن. وە لەبەرەمانبەریشدا، کرمۆکەکان دوای خواردنی گەڵا، جۆرە شلەیەکی شیرین دەردەکەن کە سەرچاوەیەکی خواردنی باشە بۆ مێروولەکان. هەندێک جۆری کرمۆکە فێڵ لە مێروولەکان دەکەن و وایان لێدەکەن کە بیانبەنەوە ناو شارەکەی خۆیان. کە مێروولەکان کرمۆکەکیان بردەوە ناو شارەکەیان، لەوێدا کرمۆکەکە دەست بە خواردنی کرمۆکە و گەرای مێروولەکان دەکات.

کرمۆکە چەند چاوێکی سادەیان هەیە، دەمیشی زۆر شیاوە بۆ بۆ جوین بەهۆی شەویلگە بەهێزەکانی. وە سێ جووت لاقی ڕاستەقینەی هەیە لە ژێر سینگیدا، و لە ژێر ورگیشی شەش جووت پارچەی گۆشتنی لە شێوەی لاق هەن، کەچەند بازنەیەکی قولاپی بچووکیان پێوەیە و یارمەتی کرمۆکەکە دەدەن بۆ ئەوەی بەباشی خۆیان بە گەڵاکانەوە قایم بکەن.

قۆزاخە (پیوپا)

کاتێک کرمۆکە بە تەواوی گەشە دەکات، هەندێک هۆڕمۆن بەرهەمدێن. لەو کاتەدا کرمۆکەکە واز لە خواردن دێنێت و بەدوای شوێنێکی شیاو بۆ قۆزاخەکەی دەگەڕێت. زۆرجار لە شوێنێکی شاراوە وەک: ژێر گەڵایەک، قۆزاخەکەی درووست دەکات. هەندێک جۆری پەپوولە بەرگێکی ڕەق لەدەوری قۆزاخەکە درووست دەکەن بۆ پارێزگاری لێی. لەناو قۆزاخەدا، زۆبەی خانەکانەو شانەکانی کرمۆکەکە تێکدەشکێندرێن و دەبنە کەرەستەی خاو بۆ دووبارە درووستبوونەوەی پەپوولەکە. پێکهاتەی مێرووەکە لەدەرەوە دیارە کاتێک دەگۆڕدرێ لە کرمۆکەوە بۆ پەپوولە.

پەپوولە 
پەپوولەی ئەدمیڕاڵی سوور. (Vanessa atalanta)

هەراش (پەپوولە)

لە دواین قۆناغی سوڕی ژیانی ئەو مێرووە، پێی دەگوترێ پەپوولە. پەپوولە سەرێکی بچووکی هەیە، کە دوو چاوە گەورەکانی زۆربەی سەریان داگیرکردووە. ئەو چاوانە توانای ئەوەیان هەیە کە شێوەی گوڵەکان لە یەکتر جیا بکەنەوە و هەست بە جووڵەی دەوروبەر بکەن، بەڵام وردەکاری شتەکان لە دوورەوە زۆر باش نابینن. بەڵام ڕەنگەکان بەباشی لێک جیا دەکەنەوە. هەستەوەری تامی لەسەر قاچ و دەمی هەیە. لەم قۆناغەدا، دەمی مێرووەکە زۆرتر بۆ مژین شیاوە، شەویلگەکانی بچووک بوونەتەوە یان هەر نییەتی.

سینگی پەپوولە تایبەتە بە جووڵە. جووتێک لاق بە هەر یەک لە سێ بەشەکەی سینگی نووساوە. دووەم و سێیەم بەشی سینگیشی باڵەکانی هەڵدەگرن.

دوای ئەوەی لە قۆزاخەکەی دێتە دەرەوە پەپوولە ناتوانێت بفڕێت تا باڵەکانی دەکرێنەوە. پەپوولەی تازە هەڵهاتوو پێویستی بە هەندێک کاتە بۆ ئەوەی باڵەکانی وشک ببنەوە. لەو ماوەیەدا لە ژێر زۆرترین مەترسی دڕندەکان دایە.

ڕەفتار

پەپوولە بە زۆری لەسەر شیلەی گوڵ دەژیێت. بەڵام هەندێکیان هەڵاڵە، شلەی نێو دارەکان، میوەی گەنیو، پاشماوەی گیانداران، گۆشتی شیبووەوە، کانزای توواوە لە لمی تەڕ و قوڕ وەک سەرچاوەی خۆراک بەکار دەهێنن. پەپوولە گرنگن بۆ گواستنەوەی هەڵاڵەی هەندێک جۆری ڕووەک. بەشێوەیەکی گشتی پەپوولە ناتوانن بەقەد هەنگ هەڵاڵە هەڵگرن، بەڵام دەتوانن هەڵاڵەکان بۆ مەودایەکی دوورتر بگوازنەوە. هەندێک جۆری پەپوولە هەڵاڵەی تەنها یەک جۆری گوڵ دەگوازنەوە.

پەپوولەی هەراش تەنها شلە دەخواتەوە. ئاو لە گۆمی بچووک بچووک دەخۆنەوە و شیلەش لە گوڵەکان هەڵدەمژن، کە سەرچاوەی شەکر، سۆدیۆم و کانزا گرنگەکانی دیکەیە. هەندێک جۆری پەپوولە پێویستیان بۆ سۆدیۆم زۆترە لەو بڕەی لە شیلەی گوڵ وەرگریدەگرن. بۆیە سۆدیۆمی خوێ سەرنجیان ڕادەکێشیت. هەندێک جار لەسەر مرۆڤەکان دەنیشنەوە بۆ مژینی سۆدیۆمی ناو ئارەقەی مرۆڤ. هەندێک جۆری تری پەپوولە سەردانی پاشەڕۆی ئاژەڵ، میوەی گەنیو و لاشەی ئاژەڵی مردوو دەکەن بۆ وەرگرتنی کانزای پێویست.

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان

Tags:

پەپوولە وەسفی گشتیپەپوولە شوێنی ژیان و کۆچکردنپەپوولە سووڕی ژیانپەپوولە ڕەفتارپەپوولە پەراوێزەکانپەپوولە سەرچاوەکانپەپوولەزمانی ئینگلیزیمێروو

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

یاریگا نێتکلاسیزمشەرەفنامەگرانەتافایەق بێکەسکوردیی ناوەندیوەرتێیوونێسکۆھەولێرتیشکی گامائەلولیممار ماری ئیمانوێلوەفاییئورشەلیمئەحمەد ھەردیئازادییارسانئۆکسجینکاسبیمادئۆتیزمعەلی حەریریدڵشاد مەریوانیبرائەشق و تۆڵەگۆرانیزانیاریناحیەی قادرکەرەمجافلینوکسچالاکیی جنسیی مرۆڤشێخ نووری شێخ ساڵحکەلارزارەکانی زمانی کوردیبەھا (ئابووری)ئایینی بەھاییسینەماتەقینەوە گەورەکەمحەممەد ئەمین زەکی بەگڕۆژھەڵاتی کوردستانئیمپراتۆریەتیی بەریتانیزیرەکی بازرگانیبێخودڕۆژاوای کوردستانقەزای پێنجوێنھەوکردنی پەردەکانی مێشکئیبن خەلدوونژان پۆڵ سارترتارانزمانی عەرەبینیشتمانفەرھاد زیرەکئیدریس بارزانیکارڵ گۆستاف یۆنگعوسمان کوڕی عەفانخانزادی سۆرانمەم و زینمشەخۆریقوزئیحسان نووری پاشاڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیچەمچەماڵشۆڕشی ئەیلوولمەولەویکۆڕەوی کوردانی باشووری کوردستان (١٩٩١)ڕێواسقەزای سۆرانشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسھەورامانعومەر کوڕی خەتتابژان ژاک ڕوسۆ🡆 More