ئێسواتینی بە فەرمی شانشینی ئێسواتینی (بە سوازی: Umbuso weSwatini) کە ناوی پێشووی سوازیلاند بووە، وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا ھاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی مۆزامبیک لە باکووری ڕۆژھەڵات و ئەفریقای باشوور لە باکوور، ڕۆژاوا، باشوور.
درێژییەکەی زیاتر نیە لە ٢٠٠ کم لە باکوورەوە بۆ باشوور وە ١٣٠ کم لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا، ئێسواتینی یەکێکە لە بچووکترین وڵاتانی ئەفریقا، لەگەڵ ئەوەشدا ئاووھەوا و تۆپۆگرافی جیاوازی ھەیە. ڕووبەری ١٧٣٦٣ کیلۆمەترە، زمانی فەرمی زمانی سوازی و ئینگلیزییە. شاری مبابانێ پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتەکەیە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێسواتینی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئێسواتینی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.