داری گوێز (بە فارسی: درخت گردو) فیلمی ئیرانی لە دەرھێنانی محەممەد حسێن مەھدەویان سالی ٢٠١٩ گێڕانەوەیەک لە بوردۆمانی کیمیابارانی سەردەشت لە زنجیرە نمایشی فیلمەکانی سی و ھەشتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فەجر نمایش کرا.
ئەم فیلمە کە بەپێی ڕووداوێکی ڕاستەقینە داڕێژراوە، بەسەرھاتی کەسێک بە ناوی قادر (بە دەورگێڕانی پەیمان مەعادی) دەگێڕێتەوە کە لە کاتی ھێرش فرۆکە عێراقییەکان لە دەرەوەی شاری سەردەشت بووە و ژن و منداڵەکەی لە گوندا کەوتوونەتە بەر شاڵاوی بۆردومانی کیمیایی. داری گوێز لە شاری بانەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان وێنەگرەتنی دیمەنەکانی کراوە.
داری گوێز | |
---|---|
دەرھێنەر | محەممەد حسێن مەھدەویان |
بەرھەمھێنەر | مستەفا ئەحمەدی |
نووسەر | ئیبراھیم ئەمینی حوسێن حەسەنی |
ئەکتەران | پەیمان مەعادی میھران مودیری |
وڵات | ئێران |
زمان | کوردی ،فارسی، ئازەری |
بابەت | دەستنیشان | ئەنجام |
---|---|---|
باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو | پەیمان مەعادی | براوە |
باشترین دەرھێنان | محەممەد حسێن مەھدەویان | براوە |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دارگوێز (فیلم), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.