تەرانە عەلیدۆستی (بە فارسی: ترانە علیدوستی، لەدایکبووی ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤) خانمەکتەرێکی ئێرانییە.
لە ئەنجامدانی ڕاپرسییەک لەلایەن گۆڤاری سانەیت سینەما لەنێو ١٣٠ ڕەخنەگری فیلم، دەنگدرایە ئەو وەک باشترین خانمەکتەری سینەمای ئێرانیی دە ساڵە. پێشنیارکرابوو کە ببێت بە یەک لە باشترین خانمەکتەرەکان لە ئێران. لە ٢٠١٢، لە ڕاپرسییەکی ھاوشێوە لەلایەن گۆڤاری مانگانەی فیلم دیسان وەک باشترین خانمەکتەری سینەمای ئێرانیی دە ساڵە ھەڵبژێردرایەوە.
تەرانە عەلیدۆستی | |
---|---|
ترانه علیدوستی | |
لەدایکبوون | ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤ (تەمەن ٤٠ ساڵ) تاران |
پیشە | ئەکتەر، وەرگەڕ، ئەکتەری فیلم |
باوان | |
خەڵاتەکان |
باوکی، حەمید عەلیدۆستی، یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێ بوو و ئێستایش ڕاھێنەرێکی پیشەگەری تۆپی پێیە. بۆ چەندین ساڵ یاریی بۆ تیمی نێونەتەوەییی ئێران کردووە و بووبووە یەکەم ئێرانی کە چالاکانە یاری بۆ تیمێکی بیانی، ئێف ئێس ڤی سالمرۆڕ، بۆندز لیگا، ئەڵمانی بکات. دایکی، نادرە حەکیمیلاھی پەیکەرتاش و مامۆستای تایبەتی ھونەرە. عەلیدۆستی لە ٢٠٠١ شووی کردووە و کچێکی بەناوی حەنا ھەیە. پویان عەلیدۆستی، برا تاقانەکەی لە تەمەنێکی مناڵیدا بەھۆی ڕووداوێک لە چوارشەممەسوور (کە جەژنی ساڵی نوێیە لە ئێران) مرد.
تەرانە عەلیدۆستی ڕای گەیاند کە دووچاری نەخۆشیی «کلاسترۆفۆبیا» یان «ترس لە شوێنی داخراو و تەنگ»یە و لەبەرئەوە ناتوانێت پاس یان میترۆ بەکاربھێنێت. تەرانە پشتگیریکەرێکی فێمینیزمە.
لە تەمەنی ١٧ ساڵی بە ڕۆڵی سەرەکی لە من تەرانە، ١٥ ساڵم (ڕەسووڵ سەدر عامیلی، ٢٠٠٢) دەستی بە پیشەی نواندن کرد. ڕەخنەگران ستایشی توانای ئەویان کرد وەکوو کچێکی ١٥ ساڵی بەرەنگار کە لەدوای شکستھێنانی پەیوەندییەکەی، سووربوو لەسەر پەروەردەکردنی مناڵێکی خۆی، لەکاتی تێکۆشان لەگەڵ ھەژاری و لەکەی کۆمەڵایەتی. لە ٢٠٠٢، لە فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی لۆکارنۆ خەڵاتی لیۆپاردی برۆنزی بۆ باشترین خانمەکتەر بردەوە، ھەروەھا لە بیستەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر خەڵاتی سیمرغی بلووری بۆ باشترین خانمەکتەر بردەوە، بەمەش دەبێتە گەنجترین کەس تائێستا ئەوەندەی کردبێت. بەکورتی لەدوای خستنەسەری ڕیکۆردێکی تر، سێ جاری یەک لەدوای یەک پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین خانمەکتەر لە فێستیڤاڵی فیلمی فەیر بۆ سێ سەرەتاترین فیلمی.
لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، عەلیدۆستی ڕای گەیاند کە ویستوویەتی مانبگرێت لە ٨٩یەمین خەڵاتی ئۆسکار کە فرۆشیار پاڵێورابوو بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی بەھۆی سنووردارکردنی توندی سەفەری ڤیزا کە ئیدارەی ترەمپ داینا تا بەسەر ئێرانییەکان بیسەپێنێت.
ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | دەزگا |
---|---|---|---|
٢٠١٥–٢٠١٨ | شەھرزاد | شەھرزاد سەعادەت | فیلیمو، نماوا |
ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠٠٢ | من تەرانە، ١٥ ساڵم | تەرانە پارنیان | |
٢٠٠٣ | شارە جوانەکە | فیرووزە | |
٢٠٠٥ | جەمشید و خۆرشید | خۆرشید | دۆبلێری فارسیی خۆرشید |
٢٠٠٦ | چوارشەممەسوور | ڕوھی | |
٢٠٠٧ | کەنعان | مینا | |
٢٠٠٨ | شیرین | تەرانە عەلیدۆستی | |
گومان | مەھتاب | ||
ژیان بە چاوە داخراوەکانەوە | پەرەستوو | ||
دەربارەی ئێلی | ئێلی | ||
٢٠٠٩ | The Secret Of Taran Plain | نورسی | |
٢٠١٠ | ھەرچی خودا دەیەوێت | پەرمیدە | |
لە کۆتاییی شەقامی ٨ەم | نیلووفار | ||
٢٠١٢ | Modest Reception | لەیلا | |
ھاوسەرێتی | ساناز | ||
٢٠١٣ | The Shallow Yellow Sky | غەزال | |
٢٠١٤ | حەسانەوەی ڕەھا | سەمیرە | |
Atom Heart Mother | ئارینە | ||
٢٠١٦ | فرۆشیار | ڕانا |
ساڵ | خەڵات | جۆر | کارە پاڵێوراوەکان | ئەنجام |
---|---|---|---|---|
٢٠٠٢ | فێستیڤاڵی فیلمی فەجر | باشترین خانمەکتەر | من تەرانە، ١٥ ساڵم | براوە |
فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی لۆکارنۆ | باشترین خانمەکتەر | من تەرانە، ١٥ ساڵم | براوە | |
٢٠٠٤ | فێستیڤاڵی فیلمی فەجر | باشترین خانمەکتەر | شارە جوانەکە | پاڵێوراو |
٢٠١٢ | Cinefan Festival of Asian and Arab Cinema | Competition Award | Modest Reception | براوە |
٢٠١٣ | Vesoul International Film Festival | Special Mention of the International Jury | Modest Reception | براوە |
فێستیڤاڵی فیلمی فەجر | باشترین خانمەکتەر | The Shallow Yellow Sky | پاڵێوراو | |
٢٠١٦ | 16th Hafez Award | باشترین خانمەکتەر | شەھرزاد | پاڵێوراو |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەرانە عەلیدۆستی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تەرانە عەلیدۆستی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.