ئۆرگازم (بە یۆنانی: ὀργασμός؛ ئۆرگازمۆس، بە واتای «ورووژان» یاخود «ئاوسان») پێکھاتووە لە بەتاڵبوونەوەیەکی لەپڕی ورووژانی سێکسی لەکاتی سووڕی سێکسیدا، کە دەرەنجام دەبێتە ھۆی چوونەیەکێکی کێشمەندی ماسولکەکان لە لەگەنەدا، کۆتا قۆناغی تاودانی سێکسییە کە زۆرترین ڕاحەت دەبەخشێت.
ئۆرگازم لە ھەردوو ڕەگەزی مێ و نێریش ھەیە، و لەلایەن کۆئەندامی دەماری خۆییەوە کۆنترۆڵ دەکرێت، واتە مرۆڤ ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات. ھەندێک جار ئۆرگازم ھەندێک کاردانەوەی تریش دروست دەکات کە دیسان کۆنترۆڵ ناکرێن، وەک لەرزینی ماسولکە لە ھەندێک شوێنی جەستە، شاگەشکەیی یاخود شادی، لەگەڵ جووڵەی جەستە و دەرکردنی دەنگ. ماوەی دوای ئۆرگازم، زۆرینەی کات ماوەیەکی ئارامکەرەوەیە، ئەمەش بەھۆی ڕژانی نیورۆھۆرمۆنی وەک ئۆکسیتۆسن، پرۆلاکتن، لەگەڵ ئیندۆرفین.
ئۆرگازم بەھۆی خستنەگوڕی سێکسیی کێر لە ڕەگەزی نێردا و میتکە لە ڕەگەزی مێدا دێتە ئاراوە، کە دەکرێت لەڕێی دەسپەڕ یاخود سێکسکردنەوە بێت. لە نێردا، لە شێوەی ئاوھاتنەوەیە. ئۆرگازم بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کار لە کۆئەندامی دەماریی ناوەندی دەکات، بۆ نموونە، کەمبوونەوەی چالاکیی مێتابۆلیزم لە بەشێکی زۆری توێکڵی مێشکدا و دروستبوونی دۆخێکی ئاسوودەیی بەھۆی ڕژانی پرۆلاکتن. ڕەنگە ھەندێک لە شێوانە سێکسییەکان ببنە ڕێگر لەبەردەمی ئۆرگازم، وەک ئەنۆرگازمیا، کە کەسی تووشبوو ناتوانێت بگات بە دۆخی ئۆرگازم ئەگەر چی خستنەگوڕ بەپێی پێویستیش ئەنجام درابێ.
https://www.healthline.com/health/healthy-sex/types-of-orgasms https://www.plannedparenthood.org/learn/sex-pleasure-and-sexual-dysfunction/sex-and-pleasure/orgasms#:~:text=What's%20an%20orgasm%3F,body%20and%20genitals%20is%20released.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆرگازم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئۆرگازم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.