ڕینێسانس

ڕێنێسانس بزاڤێکی فەرھەنگیی گرینگ و دەسپێکەری سەردەمێک لە شۆرشی زانستی و چاکسازیی ئایینی و پێشکەوتی ھونەری بوو لە ئەورووپادا.

ڕێنێسانس ڕۆژگاری پەڕینەوەیە لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە بۆ سەردەمی نوێ. یەکەمجار، فەڕانسەیی‌یەکان زاراوەی ڕێنێسانس (واتە لەدایکبوونەوە) -یان لە سەدەی ١٦ھەمدا بەکار ھێنا. زیاتر سەرەتای ڕۆژگاری ڕێنێسانس دەگەڕێننەوە بۆ سەدەی چواردەھەم لە باکووری ئیتالیا. ئەم بزاڤە لە سەدەی پانزدەھەمدا باکووری ئەورووپاشی گرتەوە. ڕێنێسانس بارەوباربوونێکی ٣٠٠ ساڵەیە کە لە فلۆرانسەوە دەستی پێکرد و لە ئینگلیزدا گەیشتە کۆتایی.

ڕینێسانس
پەیکەری داود لە ئاکامەکانی ھونەری سەردەمی ڕینێسانس

ڕێنێسانس لە ساڵەکانی ١٣٠٠ لە ئیتالیا دەستی پێکرد و لە ماوەی ٣٠٠ ساڵدا لە سەرتاسەری ئەورووپا بڵاو بووەوە. بەدەگمەن لە ماوەیەکەی ئەوەندە کورت لە باری مێژویییەوە ڕووداوگەلی جۆراوجۆر ڕوو دەدەن، کەچی ئەم سێ سەدەیە پڕە لە گۆڕانی بناخەیی و چالاکیی گەورە. جیھانی ئەمڕۆ ئاکامی ئەو چەشنە چالاکییانەیە، چونکو ڕێنێسانس بناخەکانی ئابووری، سیاسی، ھونەری و زانستیی ژیارەکانی ئێستای ڕۆژاوای سەرلەنوێ داڕژاندەوە.

زانست و ھونەر پێشکەوتی گەورەیان لە ئیتالیای سەدەی پازدەھەم و شازدەھەم بەدی ھێنا. زانستیاران، ھۆنەران و فەیلەسووفانێک دەرکەوتن کە بە سەرۆگری لە کەلەپووری ڕەسەنی ڕۆم و یۆنان، بە چەشنێکی تازەتر سەیری جیھانیان دەکرد. وێنەکێشان کەوتنە کۆڵینەوەی لەشی مرۆڤ و بە شێوەیەکی ڕاستەقینخوازانە ئەندامەکانی لەشیان دەکێشا. فەرمانڕەواکان ماڵگەل و بەرھەمگەلی ھونەریی گەورەیان لە تالارسازان و ھونەرمەندان داخواز دەکرد. ئەم باوەڕە تازانە بەزوویی بە سەرانسەری ئەورووپادا بڵاو بووەوە.

سەردەمی ڕێنێسانس سەردەمی ئاوەزپەرستی (ڕاشیۆنالیزم)، بیرکاری، لۆژیک و مرۆڤپەروەری‌یە. لەو سەردەمەدا کڵێسە و بیرە ئایینییەکان بە لایەکەوە دەنرێن و وەکوو ڕۆم و یۆنانی کۆن پێشکەوتی زانستی دەبێتەوە جێگەی باس و گفتوگۆ. لەو سەردەمەدا گەلەک شتی نوێ داھێنران، بۆ نموونە، چاپ، جەمسەرنوێن، تەلەسکۆپ؛ ھەروەھا بەھۆی گەشەی دەریاوانییەوە، کیشوەری ئەمریکا دۆزرایەوە.

Tags:

ئینگلیزئەورووپاسەدەکانی ناوەڕاست

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شەرەفخانی بەدلیسیلینوکسشەڕی سەفینفەیرووزسەید قوتبکارەباڕەوشتقەزای قەرەداغمشەخۆریخڕۆکەی سوورئیبن تەیمیەئاڵای کوردستانھۆلۆکۆستکازینۆی ئۆنلاینپاریسپۆڕنگورگلۆس ئانجلەس میدیا فۆندسەعید نوورسیشێرپەنجەی خوێنمێزۆپۆتامیائەفلاتوونشانۆی کوردیکەرکووکخێزانماونت ئاند بلایدکەمتیاریاسای کیمیاییمەولانای ڕۆمیدیواری چینبەقەرەزەکەریا عەبدوڵڵاپارتی کرێکارانی کوردستانچاندی کوردیکۆڕەوی کوردانی باشووری کوردستان (١٩٩١)ژمارەڕانیەکیشوەرئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیدەنگناسی (زمانەوانی)ژن، ژیان، ئازادیزیرەکی بازرگانیدێسی-ئاشتیتیۆریشانشینی یەکگرتووھاوڕەگەزخوازیچێ گیڤاراململانێی کورد و عێراق (٢٠١٧)لیۆنارد ئۆیلەردەربەندیخانباڵەکایەتیمووچەڕەپبوونی کێرشمشێرفۆسفۆرعەبدوڵڵا ئۆجەلانبێکاریڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیناڵەی جوداییجێنتەڵمان جاکڕینێسانسمێشکفەلسەفەخەلافەتی عەباسیئەلفوبێکانی کوردیئایدیۆلۆجیڕوەک🡆 More