کێو، کێف، شاخ یان چیا (بە ھەورامی: کاو) بەشێکە لە زەوی کە بەرزترە لە بەشەکانی دەوروبەری و شوێنێکی دیاری ھەیە کە پێی دەوترێت لوتکە.
کێو لە تەپە بەرزتر و بەرەولێژترە. لە ڕووی جیۆپۆلەتیک شاخەکان لە گرد و گردۆڵکەکان جیادەکرێنەوە بەوەی شاخەکان بەرزی و مەزنایەتیی خۆیان بەسەر گردۆڵکەکاندا دەرخستووە، هەرچی چیاکانن بەوە ناسراون کە پێوەری جیاوازیان هەیە و لە ڕووی ئاستی بەرزییەوە لە شاخەکان بەرزترن.
هەروەها لوتکەی چیاکان بەردەوام خاڵی جیاکەرەوەی نێوانیان بووە. بەرزترین لوتکە لە جیھاندا، لوتکەی کێوی ئیڤرستە.
چیا ھێما و تایبەتمەندییەکی جۆگرافیی ژیانی کوردەکانە؛ ھەر بۆیە گوتراوە: "کورد دۆستێکی نییە، جگە لە چیا"، "Kurds have no friends but the mountains". چیاکانی جوودی و ئارارات (کە لە فۆلکلۆری کوردیدا دیارن)، زاگرۆس، شینگەر، قەندیل، شاھۆ، پیرمەگروون، و حەمرین، ناسراوترین کێوەکانی کوردستانن.
ئەم «جوگرافیا» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کێو تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کێو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.