ڕایەن ڕۆدنی ڕێینۆڵدز (لەدایکبووی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٦) ئەکتەر، کۆمیدیان، و بەرھەمھێنەرێکی فیلمی ئەمریکییە.
ئەمە ژیاننامەی کەسایەتییەکە کە زیندووە و پێویستی بە سەرچاوەی زیاترە بۆ سەلماندنیبوون. (ئەیلوول ٢٠٢١) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
یەکەم کاری بریتی بوو لە ڕۆڵی سەرەکی لە ئۆپێرای سابوونی ھەرزەکاریی ھیڵساید (١٩٩١–١٩٩٣)، و چەند ڕۆڵێکی بچووکی ھەبوو پێش ڕۆڵی سەرەکی ۆە سیتکەمی دوو کوڕ و کچێک لەنێوان ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠٠. ڕێینۆڵز لە چەند فیلمێکدا بەشداریی کردووە، وەک فیلمە کۆمێدییەکانی ڤان وایڵدەری فڕنامەی دەوڵەتی (٢٠٠٣)، لە چاوەڕوانیدا... (٢٠٠٥)، و داخوازییەکە (٢٠٠٩). ڕۆڵی درامیشی ھەبووە لە نێژراو (٢٠١٠)، ژن لە زێڕدا (٢٠١٥)، و ژیان (٢٠١٧)، ڕۆڵی سەرەکیی ھەبووە لە فیلمە ئەکشنەکانی وەک بڵەید: سیانەکە (٢٠٠٤)، گرین لانتێرن (٢٠١١)، ٦ لەژێر زەوی (٢٠١٩) و پێاوی ئازاد (٢٠٢١)، و ڕۆڵی دەنگیی ھەبووە لە ئەنیمەیشنەکانی کروودەکان (٢٠١٣)، توربۆ (٢٠١٣)، پۆکیمۆن: لێکۆڵەر پیکاچوو (٢٠١٩) و کروودەکان: سەردەمێکی نوێ (٢٠٢٠).
ڕایەن ڕێینۆڵدز | |
---|---|
لەدایکبوون | ڤانکوڤەر، بریتش کۆلۆمبیا, کەنەدا | ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٦
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٩١–ئێستا |
کارە ناودارەکان | پێڕستی تەواو |
ھاوسەر |
|
مناڵ(ەکان) | ٣ |
خزمەکان | چێستەر ڕێینۆڵدز (باپیر) |
خەڵاتەکان | پێڕستی تەواو |
گەورەترین سەرکەوتنی بازرگانیی ڕێینۆڵدز لە فیلمی سووپەرھیرۆکانی دێدپووڵ (٢٠١٦) و دێدپووڵ ٢ (٢٠١٨) بوو، کە تێیدا ڕۆڵی کەسایەتیی سەرەکی دەگێڕێت. بەشی یەکەم چەند تۆمارێکی شکاند لەکاتی بڵاوکردنەوەیدا بۆ کۆمیدییەکی ئاڕ ڕەیتد و نواندنەکەی کردیە خاوەنی پاڵاوتن بۆ خەڵاتەکانی فیلمی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران و خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب.
ڕێینۆڵدز ئەستێرەیەکی وەرگرت لە پیادەڕێی ناوبانگی ھۆڵیوود لە ٢٠١٧. دوو جار ھاوسەرگیریی کردووە: لەگەڵ خانمەئەکتەر سکارلێت جۆھانسن لە ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١١، و لە ٢٠١٢وە لەگەڵ خانمەئەکتەر بلەیک لیڤلی، کە لەگەڵیدا سێ کچی ھەیە.
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە ڕایەن ڕێینۆڵدز تێدایە. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕایەن ڕێینۆڵدز تێدایە. |
ئەم ئەکتەر وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕایەن ڕێینۆڵدز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.