ناوی زانستی لە دوو وشە پێک دێت.
وشەی یەکەم ئاماژەیە بۆ ناوی توخم Genus name وشەی دووەم ئاماژەیە بۆ ناوی جۆر Specie name. بەمەش مرۆڤ دەناسرێت بە مرۆڤی ژیر Homo sapiens وشەی یەکەم توخمەکان دیاری دەکات، وشەی دووەم جۆرەکەمان بۆ دیاری دەکات و بە ژیر وەسفی دەکات. ئەم سیستمەی ناولێنان بە سیستمی ناونانی دووانی Binomial nomenclature دەناسرێت. ناوی توخم بە پیتی گەورە دەستپێدەکات و ھێڵێک لەژێر ھەردوو ناوەکەدا پێکەوە دەکێشرێت، یان بە پیتی لار دەنووسرێت. زانا کارلۆس لینایۆس Carlus linnaeus(1707-1778) ئەم سیستمەی داھێنا و ھەزاران زیندەوەرانی پۆلێنکرد و تاکو ئێستا سیستمی لینایۆس بۆ پۆلێنکردن و ناونانی دووانی بەکار دێت. لەبەر ئەوەی ناوی زانستی پشت بە زمانی لاتینی دەبەستێت دەربڕینەکە باوە لە زمانە جیاوازەکاندا. زاناکان لە ھەموو جیھانداوا لێدەکات کە بتوانن ھەمان ناو بۆ زیندەوەران دیاری بکەن و بیانناسن. دەکرێت ناوی زانستی ببێتە وەسفێک بۆ زیندەوەرەکە وەک لە ئەمیبادا Chaos chaos ناوەکەی ئاماژە بەوە دەکات کە بە بەردەوامی شێوەکەی دەگۆڕێت. دەکرێت ناوی زانستی ھەڵبژێردرێت بۆ ڕێزلێنانی کەسێکی دیاریکراو. ھەروەھا دەکرێت ئاماژە بە شوێنی جوگرافی زیندەوەرەکە بکرێت. ناوی جۆری گوڵەکان Linnae borealis ئاماژە بۆ ناوچەی باکوور دەکات کە ئەم جووڵەی تێدا گەشە دەکات؛ کە ناوچەیەکی جیاکردەوە بوو لای لینایۆس) Borealisمانای باکوور). ناوی زانستی پشیلە (Felis domesticus)ناوی زانستی پڵنگ(Felis tigarus) ناوی زانستی گەنمەشامی(Zea maize). .
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناوی زانستی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ناوی زانستی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.