دۆناڵد جۆن ترامپ (بە ئینگلیزی: Donald John Trump) (لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦) کەسایەتی سەرمایەدار و بازرگانێکی ئەمریکییە کە ٤٥مین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشوو بوو لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بۆ ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لەسەر حیزبی کۆماری.
ئەو لە کوینز، شاری نیویۆرکدا لەدایکبووە و گەورەبووە. لە ١٩٦٨ دا بڕوانامەی ئابووری لە زانکۆی پێنسیلڤانیا بەدەستھێناوە، ھاوکات لەگەڵ خوێندنەکەیدا لە کۆمپانیاکەی باوکیدا کاری کردووە. ترامپ سەرۆک و بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی ترامپە، تاوەر و وەبەرھەمھێنانەکانی ترامپ لەچەندین ناوچەی ئەمریکا دیارە لەسەرووی ھەموویانەوە شاری نیویۆرک و لاس ڤێگاس و ئەتلەنیک سیتی. دۆناڵد ترامپ لەدەیان فیلمدا وەکوو کەسێتییە سەرمایەدارییەکەی دەرکەوتووە لەوانە (Home Alone 2: Lost in New York). ھاوکات دۆناڵد سێ جار ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ (ئیڤانا زاڵنیکۆڤا ١٩٧٧–١٩٩٢) و (مارڵا مەیپلز ١٩٩٣–١٩٩٢) و (مەڵانیا کناوس ٢٠٠٥- ئێستا).
Donald Trump دۆناڵد تڕەمپ | |
---|---|
٤٥مین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان | |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی کانوونی دووەمی، ٢٠١٧ – ٢٠ی کانوونی دووەمی، ٢٠٢١ | |
جێگری سەرۆک | مایک پێنس |
پێشینە | باراک ئۆباما |
پاشینە | جۆ بایدن |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | دۆناڵد جۆن ترامپ ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦ شاری نیویۆرک |
پارتی سیاسی | کۆماری (٢٠١٢– ئێستا) |
لایەنگیری سیاسی تر |
|
ھاوسەر(ەکان) |
|
منداڵ(ەکان) | |
نیشتەجێ | |
پەروەردە |
|
پیشە |
|
واژوو | |
ماڵپەڕ |
ترامپ لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦. کەسێکی سەرمایەدار و بازرگانێکی ئەمریکییە لە کوینز، شاری نیویۆرکدا لەدایکبووە و گەورەبووە. لە ١٩٦٨ دا بڕوانامەی ئابووری لە زانکۆی پێنسیلڤانیا بەدەستھێناوە؛ و چوارەم کوڕی فرێد ترامپە. ڕەچەڵەکیان لە باوکیانەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانی و لە دایکیانەوە بۆ سکۆتلەندی. دوای ئەوەی برا گەورەکەی بڕیاردەدات ببێتە فڕۆکەوان، ئەمیش دەبێتە جێگرەوەی باوکی و کۆمپانیاکانی بەڕێوەئەبات. برا گەورەکەی لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا بەھۆی زۆر خواردنەوەی کحول گیان لەدەستدەدات، ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی تەرمپ واز لە خواردنەوەی کحول و کێشانی جگەرەش بھێنێت. ترەمپ لە سەرەتادا یەک ملیۆن دۆلاری لە باوکی وەرگرت و کاری پێوەکرد و لە پاشاندا بووە جێگرەوەی باوکی و دەبێتە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ترامپ لە ساڵی ١٩٧١. کارەکانی ترەمپ زیاتر لە نیویۆرکن و لە دروستکردنی باڵەخانەی ھەوربڕ و ھۆتێل و یانەی قومار خۆیان دەبیننەوە و بەناوبانگترین باڵەخانەشی لە مانھاتن دروست کردوە کە ٦٨ نھۆمە.
ترامپ لەگەڵ کاری بازرگانیدا، لە بواری ڕاگەیاندن و بەرنامەی کاتبەسەربردنی تەلەڤیزیۆنیشدا ناوبانگی زۆری پەیدا کردوە و لە ساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠١٥ چەندین بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی بەرھەمھێناوە و بەناوبانگترینیان پڕۆگرامی (ئەبرانتیس) بوو کە لەسەر شاشەی تۆڕی ھەواڵی ئێن بی سی پەخشەکرا، ھەروەھا پڕۆگرامەکانی شاجوانی گەردوون و پێشبڕکێی شاجوانی کچانی ئەمریکای بەرھەمھێناوە، زنجیرەیەک فرۆشگای بە ناوەکانی ترامپ ھەیە کە کاری فرۆشتنی کەلوپەلە جۆراوجۆرەکان دەکەن، گۆڤاری فۆربیس ترامپی دیاری کرد وەک ٣٢٤ەین ملیاردێر لە جیھاندا و ١١٣ەمینیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە سامانەکەی بە ٤٫٥ ملیارد دۆلار ەخەمڵێنرێت.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دۆناڵد ترامپ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دۆناڵد ترامپ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.