مەغریب: وڵاتێک لە باکووری ئەفریقیا

مەغریب، بە فەرمی شانشینی مەغریب (بە عەرەبی: المملکة المغربیة) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا.

پایتەختی ئەم وڵاتە شاری ڕەباتە.

Kingdom of Morocco
المملكة المغربية (عەرەبی)
مەغریب: ئایین, ناونان, مێژوو مەغریب: ئایین, ناونان, مێژوو
دروشم: الله، الوطن، الملك
Allāh, al-Waṭan, al-Malik
"God, Homeland, King"
سروود: 

النشيد الوطني المغربي
"Cherifian Anthem"
مەغریب: ئایین, ناونان, مێژوو
پایتەختڕەبات
34°02′N 6°51′W / 34.033°N 6.850°W / 34.033; -6.850
گەورەترین شار کازابلانکا
زمانە فەرمییەکان عەرەبی
گرووپە ڕەگەزییەکان  99.1% عەرەب
0.7% ئەوانی تر
0.2% یەھوود
دەوڵەت دەولەتا ئونیتەر، دەمۆکراسیا نوونەری، پادیشاهیا دەستووری
 -  پادشا محەممەد شەشەم
 -  سەرۆک وەزیران عز الدين العثماني
پاشایەتی
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٧١٦،٥٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
١٧٢،٤٨٧ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) 250 km² (0,056%)
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی 2021 37،208،000 
 -  سەرژمێریی 2004 29،680،069 
 -  چڕی 71.6 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (122nd)
١٨٥٫٥کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی 2011
 -  سەرجەم $163.181 billion 
 -  سەرانە $5,069.783 
GDP (nominal) بەراوردی 2011
 -  سەرجەم $101.767 billion 
 -  سەرانە $3,161.728 
HDI (2010) increase 0.567 (medium) (١١٤th)
دراو Moroccan dirham (MAD)
ناوچەی کاتی WET (UTC+0)
 -  ھاوین (DST) WEST (UTC+1)
لای لێخوڕین right
پاوانی ئینتەرنێت .ma
کۆدی تەلەفۆن +212

ئایین

ئایینەکان لە مەغریب
ئایینەکان ڕێژە
سوننە
  
٩٩٫٥٪
ئەوانی تر
  
٠٫٥٪

ناونان

لە سەدەی یەکەمی پێش زایین، بەربەرەکان شانشینێکیان لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست دامەزراند، کە بە شانشینی مۆریس ناسرابوو، لە پێوەندی لەگەڵ وشەی ماورۆس ( بە یۆنانی : Μαύρος)، کە بە واتای ڕەش دێت. ئەم شانشیینە ساڵی ٤٠ دابەش بوو بەسەر تانجەری مۆریتانیا لە باکووری مەغریب و مۆریتانیای قەیسەری لە باکووری جەزائیر، ئێستا ئەم ناوە بۆ کۆماری ئیسلامی مۆریتانیا بەکاردەھێنرێت.

مەغریب: ئایین, ناونان, مێژوو 
ناوی "دەوڵەتی مەغریب" شانبەشانی ناوی "ئیمپراتۆریەتی بەڕێز-الإمبراطورية الشريفة" وەک لە ٢٥ سانتیمی مەغریبیدا بۆ ساڵی ١٩٢٤.

دواتر ئەم وڵاتە بە عەرەبی بە مەغریبی ئەقسا ناونرا چونکە خەڵکی جیهانی کۆن پێیان وابوو خۆر لە ژاپۆنەوە هەڵدێت ( بە زمانی چینی نیهۆن: شوێنی خۆرهەڵاتن ) و لە شانشینی مەغریب ئاوا دەبێت ( بە عەرەبی بەناوی المغریب واتە: شوێنی خۆرئاوابوون ). لە کاتێکدا وڵاتەکە ناوەکەی بە زمانە ئەورووپییەکان لە وشەی لاتینی Morroch ( بە لاتینی : Morroch) وەرگرتووە، کە وەرگێڕانی ناوی Marrakesh.

ھەندێک جار بە ناوێکی پەیوەست بە پایتەختەکەیەوە ئاماژە بە وڵاتەکە دەکرا: وەک “ تەنجەری مۆریتانیا ”، کە پایتەختەکەی تەنجەر بووە, هەروەها “شانشینی مەراکش” و “شانشینی فەز” لە پەیوەندی لەگەڵ پایتەختە ناسراوەکانی ئەو کاتەدا, و پەیماننامە و بەیاننامە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن سوڵتانەکانی مەغریبەوە واژۆ دەکران، ھەندێکجار بە ناوی سوڵتانی مەراکش و ھەندێکجاریش بە ناوی سوڵتانی فەز.

هاوتەریب لەگەڵ ئەوەدا و بۆ ئاماژەدان بە ناوچەی مەغریب بە گشتی، مێژوونووسانی عەرەب لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دەستەواژەی “ وڵاتانی مەغریب ”یان بەکارهێناوە لە کاتێکدا ئەوروپییەکان دەستەواژەی “ کەناری بەربەری ”یان بەکارهێناوە بۆ ئاماژەدان بە سێ ناوچە: مەغریبی خوارەوە ( ئیفریقییە یان تونسی ئێستا)، مەغریب ئەلئەوسەت ( جەزائیری ئێستا)، و مەغریب ئەقسا (شانشینی مەغریبی ئێستایە).

مێژوو

زۆرێک لە پاشماوەی مرۆڤ لە ساڵی ١٩٩١ لە چیای ئیگود دۆزرایەوە، و دوای ئەوەی مێژووەکەیان بە بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە ساڵی ٢٠١٧ دۆزرایەوە، کە تەمەنیان بە لانیکەم ٣٠٠ ھەزار ساڵە، ئەمەش وایکردووە کە کۆنترین شوێنەواری دۆزراوی ھۆمۆ ساپیێنس بن لە جیھاندا.

پێش مێژوو

مەغریب لە سەردەمی پێش مێژوودا (ئەو سەردەمەی پێش داھێنانی نووسین) یەک لە دوای یەکبوونی چەند شارستانیەتێکی زانیبوو، کە بەم شێوەیەن: شارستانیەتی ئەچێولی (٧٠٠ ھەزار ساڵ پێش زایین)، شارستانیەتی مۆستێری (١٢٠ ھەزار ساڵ پێش زایین)، شارستانیەتی ئاتێریا (٤٠ ھەزار ساڵ پێش زایین)، شارستانیەتی ئێبەرمۆری (٢١ ھەزار ساڵ پێش زایین).

مەغریب: ئایین, ناونان, مێژوو 
ناوچەکانی بڵاوبوونەوەی کولتوری ئیبرۆ-مۆریس لە مەغریب و بیابانی گەورە لە باکووری ئەفریقا

لە سەردەمی بەردی ناوەڕاستدا لە نێوان ساڵانی ٢٠ ھەزار بۆ ٥ ھەزار پێش زایین، جوگرافیای مەغریب زیاتر لە ساڤانا دەچوو نەک سروشتی وشکی ئەمڕۆ. لە کاتێکدا زۆر شت لەبارەی نیشینگەکان لە مەغریب لەو ماوەیەدا نازانرێت، ھەڵکۆڵینەکان لە شوێنەکانی دیکەی مەغریب ئاماژەن بۆ زۆری دارستانەکان، کە گونجاون بۆ ڕاوچییەکان و کۆکەرەوەکانی بەرووبووم لە سەردەمی بەردی ناوەڕاست، وەک کولتوری قیبتییەکان.

لە سەردەمی بەردینی نوێدا لە ساڤانا نیشتەجێ بوو و کولتوری ڕاوچی و شوانەکان گەشەی کرد تا ناوچەکە لە ساڵی ٥٠٠٠ پێش زایین لە ئەنجامی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا دەستی بە وشکبوونەوە کرد. ناوچە کەنارییەکانی مەغریب لە سەردەمی بەردینی نوێدا بەشداربوون لە دروستکردنی گۆزە، کە لەو کاتەدا لە سەرانسەری دەریای ناوەڕاستدا باو بوو. ھەڵکۆڵینە شوێنەوارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ماڵیکردنی مانگا و کشتوکاڵ و ھەروەھا دروێنەکردن لەم ماوەیەدا دەستیپێکردووە.

بوومەلەرزەی ٨ی ئەیلوول

بوومەلەرزەی بەھێزی شەوی ھەینی ٨ی٩ی ٢٠٢٣ بە گوڕی ٦.٨‒٧ کە ناوەڕاستی مەغریبی ھەژاند و بووە جێی پرسیار چونکە لە ناوچەیەکدا ڕوویدا کە لە دەیەکانی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەکی وا بەھێزی بەخۆیەوە نەبینیبوو، ھەروەھا ئەو زیانە زۆرە مرۆیی و ماددیانەی کە یەک لە دوای یەک ڕوویاندا ئاماژەن بۆ بەھێزی ئەم بوومەلەرزەیە لە ناوچەی مەغریبی کە ناسراوە بەوەی دوورە لە پشتێنەی بوومەلەرزە.

ئێوارەی یەکشەممە ١٠ی ٩ی ٢٠٢٣ وەزارەتی ناوخۆیی مەغریب ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە وڵاتەکەی ھەژاندووە بۆ ٢١٢٢ کوژراو و ٢٤٢١ بریندار بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا تیمەکانی فریاگوزاری لە پێشبڕکێدان لەگەڵ کاتدا بۆ گەڕان بەدوای ئەگەری ڕزگاربووان.

بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لەو ناوچانەی کە بەھۆی بوومەلەرزەکەوە ڕوویانداوە، بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەکان و دوورەدەستەکان. سروشتی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کارەکانی تیمەکانی فریاگوزاری قورس کرد بەھۆی دووری و سەختی گەیاندنی ئامێرە پێویستەکان.

ئەو بوومەلەرزەیەی کە درەنگانی شەوی ھەینی بەشێکی مەغریبی گرتەوە، وێرانکارییەکی بەرفراوانی لە شارۆچکە و گوندەکانی شانشینی مەغریبدا بەجێھێشت و دیمەنی داروپەروو و درز لە ماڵ و شەقامەکاندا دەرکەوتن لەکاتێکدا تیمەکانی فریاگوزاری بە ئەگەری دۆزینەوەی ڕزگاربوواندا دەگەڕێن.

ڕووانگەی بومەلەرزەزانی یۆرۆ-دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاند، یەکشەممە کە دەکاتە ١٠ی ٩ی ٢٠٢٣ لە دووری ٧٧ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژاوای شاری مەراکشەوە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر تۆمار کراوە.

سەرچاوەکان



Tags:

مەغریب ئایینمەغریب ناونانمەغریب مێژوومەغریب بوومەلەرزەی ٨ی ئەیلوولمەغریب سەرچاوەکانمەغریبئەفریقاوڵاتڕەبات

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بیابانمادلوبناندایک و باوکنەخۆشییەکانی مەمکڕادیۆی کوردیی بەغداپارێزگای دھۆکسەگمەسعوود محەممەدئێزیدی (ئایین)ھێڵی قەدەغەکراو (تۆپی پێ)یورانیۆمشێرکۆ بێکەسدیکتاتۆریەتی سەربازیئەنجام شەوالیئیفلیجیی خەودۆلەمەریمەلا عەبدولکەریم مودەریسئایزک نیوتنماددەیۆنانمیرنشینی بەدلیسڕۆژژمێری ئێرانیمیا خەلیفەیەکەکانی وزەئایینئایدززاخۆسێکسی خێرادەوڵەتی ئەییووبیڕۆژژمێری کوردیمارکۆ پۆلۆزانکۆی سلێمانیچێشتی مجێورزێدان ئیقبالئازادیی دەربڕیننەمسامیقداد میدحەد بەدرخانپێشمەرگەحکوومەتخۆشەویستینوێژ لە ئیسلامسیلیکۆنبەھارگواستنەوەحوزەیرانشەڕی بەدرمیکانیکی کوانتۆمیاساتەقتەقبالەقوزئیدارەی گەرمیانکۆمپیوتەرشەرەفخانی بەدلیسیدابەشکردن (ئابوورناسی)ئێل کلاسیکۆپەرکەمبانکچێ گیڤارائەشکەوتی شانەدەرئەحمەدی خانیڕاستیمارکسیزممانگ٢٠٢٤جوود بێلینگھامسووریاوزەمرۆڤجەلال تاڵەبانیمەولانا خالیدی نەقشبەندیئاوات بۆکانیبەنداوی بێخمەعەبدوڵڵا ئۆجەلانئیڤان پاڤلۆڤ🡆 More