ھەڵاوسانی ئابووری،یەکێکە لە زاراوە ئابوورییە باوەکان، بەڵام سەرەڕای بەکارھێنانی بەربڵاوی ئەم دەستەواژەیە، ھیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان ئابوریناساندا نییە سەبارەت بە پێناسەکردنی، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دابەشبوونی بیرووڕا لەسەر پێناسەکردنی چەمکی ھەڵاوسان، ئەم دەستەواژەیە بەکاردێت بۆ وەسفکردنی کۆمەڵێک دۆخی جیاواز وەک:
پێویست ناکات ئەم دیاردە جیاوازانە لە یەک کاتدا ڕووبدەن، بەو واتایەی کە ئەگەری ھەیە بەرزبوونەوەی نرخەکان ڕووبدات بەبێ ئەوەی لەگەڵ زیادبوونی داھاتی نەختیینەدا بێت، ھەروەھا ئەگەری ھەیە تێچووەکانیش بەرزببێتەوە، بەبێ ئەوەی لەگەڵ زیادبوونی قازانجدا بێت، و ئەگەری ھەیە زیادەڕۆیی لە دروستکردنی پارەی زیادە بەرزبوونەوەی نرخەکان یان داھاتی پارە ڕووبدات.
بە واتایەکی تر دیاردە جیاوازەکان کە ھەریەکەیان دەتوانین بە "ھەڵاوسان" ناویان بھێنرێت، تا ڕادەیەک دیاردەی سەربەخۆن لە یەکتری و ھەر ئەم سەربەخۆیییەیە کە سەرلێشێواوی لە پێناسەکردنی چەمکی ھەڵاوساندا دروست کردووە.
زاراوەی ھەڵاوسان بەو دیاردەیەی کە پێی دەوترێت جیا دەکرێتەوە و بەم شێوەیە کۆمەڵێک زاراوە دروست دەبن کە بریتین لە:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵاوسانی ئابووری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەڵاوسانی ئابووری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.