ھەورکردنی پەردەکانی مێشک یان شلەی مێشک لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە لێگیراوەکانەوە دەبێت.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەو ھەڵئاوسانەی کە لە ئەنجامی ھەوکردنی پەردەکانی مێشکەوە دروست دەبێت چەند نیشانەیەکی لێدەکەوێتەوە کە بەگشتی بریتین لە ژانەسەر و تا و ڕەقبوونی مل.
زۆربەی بارەکانی ھەوکردنی پەردەکانی مێشک لە ئەنجامی تووشبوون بە ڤایرۆسەوە دەبێت، بەڵام ھەندێک جار لە ئەنجامی بەکتریا و کەڕووشەوە دەبێت. ئەگەر تۆ گومانت کرد کە خۆت یاخود یەکێک تووشی ھەوکردنی پەردەکانی مێشک بووە، پێویستە کت و پڕ سەردانی نەخۆشخانە بکرێت، چارەسەری زوویی دەبێتە ھۆی ڕێگرتن لە ئاڵۆزیەکانی ئەم نەخۆشیە.
زۆر جار نیشانە زووەکانی ئەم نەخۆشیە تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ نیشانەکانی ھەڵامەت. نیشانەکانی نەخۆشی ھەوکردنی پەردەکانی مێشک ڕوودەدات لە ماوەی ڕۆژێک یاخود دوو ڕۆژ، بەشێوەیەکی نموونەیی نیشانەکان بریتین لە؛
ئەگەر خۆت یاخود کەسێکی تر لە ئەندامانی خێزانەکەت نیشانەکانی نەخۆشی ھەوکردنی پەردەکانی مێشکی ھەبوو، وەک تا و ژانەسەرێکی تووند و گێژ بوون و ھێلنج و ڕشانەوە و مل ڕەقی – ئەوا پێویستە کت و پڕ سەردانی پزیشک یاخود نەخۆشخانە بکرێت، ناتواندرێت بزاندرێت کە کام جۆر لە ھەوکردنی پەردەکانی مێشکیت ھەیە تەنھا بە بەسەردانی پزیشک نەبێت. liuy
ئەو ھۆکارانەی کەوا دەکات کەسێک لەکەسێکی تر ڕێژەی تووشبوونی بە نەخۆشییەکە ھەبێت، ئەمانەن؛
ئالۆزیەکانی نەخۆشی ھەوکردنی پەردەکانی مێشک سەختە، ھەرچەند ماوەی درێژ نەخۆشیەکە بەبێ چارەسەری بمێنێتەوە ئەوەند مەترسی گەشکە یاخود تێکچوونی نەگەڕاوەی دەماری زیاترە وەک "لەدەستانی بیستن و بینین و قسەکردن و فێربوون و ھەڵسوکەوت".
ھەوکردنی پەردەکانی مێشک لە ئەنجامی تووشبوونی بەربڵاوەوە دەبێت. بەزۆری بەکتریا و ڤایرۆس کە دەبنە ھۆی تووشبوونی ھەوکردنی پەردەکانی مێشک لە ئەنجامی بڵاوبوونەوە بە ھۆی پژمین یاخود کۆخیین یاخود گۆڕینەوەی کەل و پەلی خۆراک یاخود ھەر کەل و پەلێکی تایبەت "وەک فلچەی ددان" دەبێت. ھەروەھا ژیان لەگەڵ کەسێک کە نەخۆشیەکەی ھەبێت یاخود لە شوێنێک کە نەخۆشیەکە بەربڵاوە ئەوا مەترسی تووشبوون زیاد دەبێت.
شووشتنی دەستەکان بە جوانی پێش خواردن یاخود دوای دەست بە ئاو گەیاندن، پێویستە منداڵان فێر بکرێن بۆ ئەم خاڵە.
لە کاتی پژمین یاخود کۆخین دەم و کەپووت داپۆشە.
لە کاتی دووگیانی پێویستە گرنگی تەواو بە خۆراک بدرێت، گۆشت جوان بکوڵێت، پەنیر نەخورێت، ھەروەھا شیر.
سایتی پژیشک بۆ ھەمووان وەرگیراوە لە ٢٧ی فیبریوەری ٢٠١١، کاتژمێر ١١:١٥ پ. ن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەوکردنی پەردەکانی مێشک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەوکردنی پەردەکانی مێشک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.