نەخۆشیی ئێبۆلا

نەخۆشی ڤایرۆسی ئیبۆلا (EVD) یان بە تایی ئیبۆلای خوێنبەربوون (EHF) ناسراوە، نەخۆشییەکی مەترسیدارە، زۆر جاریش کوشندەیە، پاش تووشبوون رێژەی مردن دەگاتە ٩٠%، ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵی کێوی تووشبوو بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، ھەروەھا لە مرۆڤیشەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

واتا نەخۆشییەکی درمییە. بە شێوەیەکی سروشتی ئەم ڤایرۆسە لە ئەفریقادا لە لەشی ھەندێک جۆری شەمشەمەکوێرەی میوەدا Fruit bats دەژی، ھەروەھا لە لەشی چامپانزی و گۆرێلا و جۆری تری مەیمووندا.

نەخۆشی ڤایرۆسی ئیبۆلا
نەخۆشیی ئێبۆلا
وێنەی دوو پەرستار لەگەڵ کەسێکی نەخۆش بە ڤایرۆس ئیبۆلا ساڵی ١٩٧٦
ICD-10A98.4
ICD-9065.8
بنکەدراوەی نەخۆشییەکان١٨٠٤٣
مێدلاین پلەس٠٠١٣٣٩
ئی مێدیسینmed/٦٢٦
MeSHD019142

نیشانەکان

نەخۆشیی ئێبۆلا 
نیشانەکانی ئیبۆڵا

نەخۆشی ڤایرۆسی ئیبۆلا ھەوکردنێکی تیژ و توندە، پاش گەیشتنی ڤایرۆسی ئیبۆلا بە لەش، لە ماوەی ٢-٢١ رۆژدا نیشانە سەرەتاییەکان دەردەکەون کە بریتین لە: بەرزبوونەوەیەکی خێرای پلەی گەرمی لەش، سەرئێشە، بێھێزی و ھیلاکی لەش، ئازاری ماسوولکە، دەرکەوتنی پنتی سوور لە پێستدا، سووربوونەوەی چاوەکان، کڕانەوە، یان ھەوکردنی قوڕگ، پاشان رشانەوە، سکچوون، تێکچوونی فرمانی گورچیلە و جگەر، ھەندێک جاریش خوێنبەربوون لە ناوەوەی لەشدا Internal bleeding، پاشان نیشانەی تر لە تووشبوودا دەر دەکەون بە شێوەی دابەزینی پەستانی خوێن، خێرابوونی ھەناسە، لەھۆشچوون. ئەم نەخۆشییە تەنیا بە چەند پشکنینێکی تاقیگەی پزیشکی دەستنیشان دەکرێت، لە پشکنینی خوێندا دابەزینی ژمارەی خڕۆکە سپییەکان و خەپڵەکانی خوێن لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئەنزیمەکانی جەرگ بەدی دەکرێت. تووشبووان تا خوێن و دەردراوەکانی لەشیان ڤایرۆسەکەی تێدا بێت، نەخۆشییەکە دەگوازنەوە.

نەخۆشیی ئێبۆلا 
وێنەیەکی گەورەکرایی ڤایرۆسی ئیبۆلا

چارەسەر

تا ئێستا دەرمانێکی تایبەت نییە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی ئیبۆلا، بەڵام دەرمانی ریباڤیرین (Ribavirin) و ئینتەرفیرۆن بێتا (Interferon beta) سوودێکی سنوورداریان ھەیە، ھەروەھا تا ئێستا ھیچ ماکوتە، یان ڤاکسینێک دژی ڤایرۆسی ئیبۆلا لەبەردەستدا نییە.

نەخۆشیی ئێبۆلا 
سووڕى ژيانى ڤایرۆسی ئیبۆلا

Tags:

ئەفریقامەیموونڤایرۆس

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

خانزادی سۆرانئەحمەدی خانیپارتی دیموکراتی کوردستانئیدریس بارزانیئیبن قەییمجێندەرحەسەن سیساوەییپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانپشیلەدەوڵەتی ئەییووبیڕیالیزمی ئەدەبیدەروونناسیی کۆمەڵایەتیفەڕەنساتاجیکستاننەخۆشی غودەتورکیاناوی زانستیڤایرۆسی کۆرۆناھزرسۆسیالیزمپارێزگای ھەڵەبجەقازی محەممەدئاسیادیواری خانەقەزای شنگالچارەسەری دەروونیشێوازی وانەگوتنەوەکۆمەڵی دادگەریی کوردستانکیمیای ئەندامیبانەئەحمەد شەماڵڕوەکلێبوردەییسەید سادقمولازم تەحسین و شتی تریشڕیالیزمقەزای دەربەندیخانڕۆژژمێری زایینیکۆمپیوتەرگووگڵ کرۆمکتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامدالۆژیککوردستانھەڵگوردکتێبخانەی گشتیی سلێمانینوێژ لە ئیسلامپیرباڵ مەحموودمەلا کرێکارھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقحەسەن زیرەکگورگخوێندنی مێژووی ھونەرئۆگست کۆنتپێڕستی شارەکانی کوردستانسایکۆپاتیپەڕەسێلکەخانای قوبادیگوڵی ڕەشسەرۆکایەتیی دۆناڵد ترامپمانگە کوردییەکانئەبووبەکری سدیقپێرستی ڕاپەڕینی کوردانکۆماری کوردستانگازی سروشتیبوخاریشێخ وەسانپەڕەشووتمێکوتەکۆمپانیاکەلارپێشمەرگەکیمیاسەددام حوسێنکوردستان (ڕۆژنامە)قەرەداغ🡆 More