بیابانی مەزن یان سەحارا (بە عەرەبی: الصحراء الكبرى) کە بە مانای (بیابانی زۆر گەورە یاخود بیابانی مەزن) دێت.
ئەو بیابانەیە کە بەشێکی زۆری خاکی باکووری ئەفریقا پێک دەھێنێت و بە گەورەترین بیابان دادەنرێت لە جیھاندا کە ڕووبەرەکەی زیاتر لە ٩ میلیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، وە بوونی مێرگەبانێکی یەکجار زۆری تێدا بەدی دەکرێت نمونە لەسەر ئەو مێرگەبانانە وەک مێرگربانەکانی (دەرەوە و ناوەوە و فرافرە و سێوە و ھەروەھا ئەو مێرگەبانانەی دەکەونە کەناراوەکانی میسرەوە و مێرگربانی کوفرە لە لیبیا و مێرگەبانی عەین سالح و توتجەرت لە جەزائیر)، ھەروەھا بیری نەوتی زۆری لێیە وەک (علمین و ڕەزاق و مەلیحە و ئوم بەڕەکە و ئەبوو غرادیق لە میسر) و (مەبڕوک و زڵیتن و جالو و حوفڕە لە لیبیا) و (عەھانە و عەقڕەب قاسی و حاسی مەسعوود و تونجەرتین و زرازتین لە جەزائیر).
ھەروەھا لەم بیابانەدا زنجیرە چیای ئەتڵەس ھەڵکەوتووە کە بریتییە لە دوو زنجیرە چیای بەرز کە گەمارۆی ناوچەیەکی زورگاوی (گردۆڵکەیی) دەدەن کە دەکەوێتە نێوان ھەردووکیانەوە و بەناوبانگترین بەرزایی لەو ناوچەیە زورگی شەتوتەیە لە جەزائیر. ئەم زنجیرە چیایە لە دوو بەشی باکوور و باشوور پێکدێت کە بریتییە لە زنجیرە چیای ئەتڵەس تەللی لە باکوور و زنجیرە چیای ئەتڵەس سەحراوی لە باشوور. زنجیرە چیای ئەتڵەس دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای بیابانی مەزن کە جگە لەم زنجیرە چیایەش چەندین چیای ھەمەجۆری تێدایە وەک (جەبەل ئەخزەر لە لیبیا) و (چیاکانی کۆردۆفان و دارفۆر لە ڕۆژئاوای سودان). ئەم بیابانە یانزە دەوڵەت دەگرێتە خۆ کە ئەمانەن: میسر و سودان و لیبیا و تونس و جەزائیر و مۆریتانیا و چاد و مالی و نەیجەر و ئەریتریا. ھەروەھا ئەم بیابانە درێژترین ڕووباری جیھانی پێدا تێپەڕ دەبێت کە ڕووباری نیلە و جگە لەوێش ڕووباری سێنیگالیشی پێدا تێپەڕ دەبێت.
بیابانی مەزن ڕووبەرێکی زۆر بەرفراوانی ئەم دەوڵەتانە دادەپۆشێت:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بیابانی مەزن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بیابانی مەزن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.