ئەستێرەناسی

ئەستێرەناسی یان ئەسترۆنۆمی (بە یۆنانی: ἀστρονομία، بە ئینگلیزی: Astronomy، ئەسترۆنمی) زانستێکی سروشتییە کە لە تەنە ئاسمانییەکان و دیاردەکانیان دەکۆڵێتەوە.

بیرکاری و فیزیک و کیمیا وەک ھەوڵێک بەکاردەھێنرێن بۆ لێکۆڵینەوە لەو تەنە ئاسمانیانە و دیاردەکانیان و گەشەسەندنیان. تەنە ئاسمانیەکانی وەکو ھەسارەکان و مانگەکان و ئەستێرەکان وکاکێشانەکان و ھەروەھا ئەستێرەکلکدارەکان؛ و دیاردەکان لەنێویاندا تەقینەوەی سوپەرنۆڤاکان و تەقینەوەکانی تیشکی گاما و وردە شەپۆلی گەردوونی تیشکدانی پێشینەیی. بە شێوەیەکی گشتی، ھەموو ئەو دیاردانەی لە دەرەوەی بەرگەھەوای زەوی پێکھاتوون لە چوارچێوەی پسپۆڕیەتی ئەستێرەناسییە. ھاوبەش بەڵام بابەتێکی سەربەخۆ (فیزیای گەردوونی)ە کە تایبەتمەندە بە لێکۆڵینەوە لە کۆی گەردوون.

ئەستێرەناسی
بەشێکی گەردوون

ئەستێرەناسە پرۆفیشناڵەکان دابەشبوونە بۆ ھەردوو لقی چاودێریکەر و بیردۆزگەر. ئەستێرەناسی چاودێریکەر جەختەکاتە سەر بەدەستھێنانی زانیاری لە چاودێریکردنی تەنە ئاسمانیەکان، کە لە دوایدا شیدەکرێتەوە بە بەکارھێنانی بنەما سەرەکیەکانی فیزیا.  ئەستێرەناسی بیردۆزی ڕوودەکاتە پەرەپێدانی کۆمپیوتەر و مۆدێلەکانی شیکاری بۆ وەسفکردنی تەنە ئاسمانیەکان و دیاردەکانیان. ھەردوو بوارەکە (لقەکە) یەکتری تەواودەکەن، بواری بیردۆزی ھەوڵی شیکردنەوەی دەرئەنجامە بینراوەکان دەدات و بواری چاودێریش ھەوڵی سەلماندنی دەرئەنجامە بیردۆزیەکان دەدات.

ئەستێرەناسی یەکێکە لەو زانستە کەمانەی کە تائێستا ھەواداران ڕۆڵێکی گرنگی تێدادەگێڕن، بەتایبەتی لە دۆزینەوە و چاودێریکردنی دیاردە زوو گوزەرەکان. ئەستێرەناسە ھەوادارەکان دەستیان ھەبووە لە زۆر دۆزنەوەی ئەستێرەناسی گرنگدا، وەکو دۆزینەوەی ئەستێرەکلکدارە تازەکان.

سەرچاوەکان

Tags:

بیرکاریبەرگەھەواتیشکی گامازانستزمانی ئینگلیزیزمانی یۆنانیزەویفیزیکمانگەکانکیمیاگەردوون

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کیبۆردی کۆمپیوتەرتووڕەییگیرفانئێکزیماسەڵاحەددینی ئەییووبیچیلیئیسپانیائایینمێژووی سلێمانیترمزیقەزای کۆیەشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانبەھاریانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدفرانتس کافکاوێرانکردنی ھێرۆشیمامەولانای ڕۆمیباکووری کوردستانموعتەزیلەکوردستانی سوورئۆمێگادراگۆن بۆڵ زێد٢ی نیسانبەلۆچیی ڕۆژاوابەرزنجەپێشمەرگەکوردیی ناوەندیدامەزراوەی ویکیمیدیاسووڕی ئاومیرنشینی شەدادیقەڵای کەرکووکڕوەکپاڵنەرپیسبوونی ژینگەڕەزا عەتارانمایکرۆسۆفت ئەکسێس١٩٨٨کۆمەڵگە٣٠ی تشرینی دووەمعومەر کوڕی خەتتابشەڕی براکوژینیشتیمانپەروەریماددەمەلا عەبدولکەریم مودەریسڕێژەئاکرێیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانجێژنی ڕەمەزانزازاکیشەڕی ئێران و عێراقیۆنانمالیک کوڕی ئەنەسئەحمەد موختار جافپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانخانزادی سۆرانبرایانی کارامازۆڤئەی ڕەقیب١٩٨٥خولی کۆنفرانسی ئەورووپیبزووتنەوەی گۆڕانپانپانۆکێکۆندۆممەزھەر خالقیدەستپەڕکفریتیکابتۆپی سەبەتەمەولەویحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانپۆڕنڤیتینیا🡆 More