ئینتەرنێت سیستمێکی جیھانگرە پێکھاتوو لە تۆڕی کۆمپیوتەری کۆمپیوتەرییەکانی پێکەوە بەستراو کە بۆ ڕاژەگەیاندن بە ملیاردان بەکارھێنەری سەرانسەری جیھان چەپکە پرۆتۆکۆڵی ستانداردی ئینتەرنێت (TCP/IP) بەکاردەھێنێت.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئینتەرنێت ڕایەڵەیەکی پێکھاتوو لە ڕایەڵەکانی ترە کە داگری ملیۆنان ڕایەڵەی خۆماڵی و گشتی، زانستگایی، بازرگانی، و حکومەتین و لە ڕێگای ڕیزێکی بەرین لە تەکنۆلۆژیاکانی ئەلەکترۆنیکی و تیشکیی تایبەت بە ڕایەڵەوە پێکەوە بەستەرکراون. ئینتەرنێت ھەڵگری جۆراوجۆر سەرچاوەی زانیاری و ڕاژەیە. ئەوانەی کە زۆرتر لە ھەموو جێگەی ئاماژەن، یەکێک بەڵگەنامە سەروودەقەکانی پێکەوە بەستەرکراوی تەونی بەربڵاوی جیھانییە (کە سەرچاوەی زانیارین)، و ئەوی تر ئەو پێکھاتە بنەڕەتییەیە کە پاڵپشتیی پۆستی ئەلەکترۆنیکی (ئیمەیل) دەکات (کە ڕاژەیەکە).
دەرکەوتنی ئینتەرنێت یەکەمجار بۆ پڕۆژەیەک بوو بە ناوی ئارپانێت (ARPANET)، بۆ وەزارەتی ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٦٩، ئەم پڕۆژەیە بەتایبەتی دروست کرابوو بۆ یارمەتیدانی سەربازی ئەمریکایی بەھۆی تۆڕی کۆمپیوتەرەوە
لە ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت گەیشتە ١٫٣١٩ بلیۆن کەس، و وڵاتی چین لە ساڵی ٢٠٠٨ بە یەکەم وڵات دەرچوو لەڕووی زۆریی بەکارھێنەری ئینتەرنێت کە ٢٢١ میلیۆن کەس لەم وڵاتە ئینتەرنێت بەکاردەھێنن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئینتەرنێت تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئینتەرنێت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.