ئابوورناسی

ئابوورناسی یان زانستی ئابووری (بە ئینگلیزی: Economics) ئەو زانستە کۆمەڵایەتییەیە کە لە چالاکییە ئابوورییەکان دەکۆڵێتەوە تا بەڵکوو بتوانێت لەو پرۆسانەی کە بەسەر بەرھەمھێنان و بەشینەوە و بەکاربردنی کاڵا و خزمەتدا زاڵن تێبگات.

سەرەتا پێی دەگوترا «ئابووری سیاسی»، بەڵام ئابوورناسانی کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەیەم «ئابوورناسی»یان وەکوو ناوێکی کورتتر بۆ «زانستی ئابووری» پێشنیار کرد. بۆ ئەوەی بیکەن بە بوارێکی زانستیی جیا لە دەرەوەی زانستی سیاسی و زانستە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە.

ئابوورناسی سەرنج دەخاتە سەر ھەڵسوکەوتی بریکارانی ئابووری و چۆنییەتیی کارکردنیان پێکەوە و شوێنەواریان لەسەر یەکتر. دەیەوێت بزانێت ئابوور چۆن کار دەکات.

ھاوھەنگاو لەگەڵ ئەم سەرنجە، وانەنامە سەرەکییەکان لە نێوان ئابوورناسیی ورد (microeconomics) و ئابوورناسیی زل (macroeconomics) جیاوازی دادەنێن. لە وردئابوورناسیدا ئەوەی کە تاوتوێ دەکرێتەوە ھێمانەکان و بەشە پێکھێنەرەکانی ئابوورە وەکوو بازاڕ، کڕیار، فرۆشیار و زۆر شتی تر؛ بەڵام، لە درشتابوورزانیدا گشت ئابوور (واتە کۆی بەرھەمھێنان و بەرخۆری، کۆی پاشەکەوت و وەگەڕخستنی سەرمایە) شی دەبێتەوە و تاوتوێ و کۆڵینەوە لەسەر گشت ئابوور دەکرێت نەک پارچە و بەشەکانی.

سەرچاوەکان

Tags:

ئابووربەرخۆریبەرھەمھێنیزانستە کۆمەڵایەتییەکانزمانی ئینگلیزیشتومەکڕاژە (ئابوورناسی)

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

پارتی دیموکراتی کوردستانزاگرۆسئۆرتەلیوس١٦ی شوباتئیسحاقحەجتیۆریسوننەسەرژمێریی دانیشتووانپارێزگای سلێمانیڕێکەوتننامەی ١١ی ئازارجگەرەژیریی دەستکرد٢٢ی تەممووزکامەران موکریئەفریقاشیعەموعاویە کوڕی ئەبووسوفیاننەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنپاراسایکۆلۆژیزانستی کۆمپیوتەرڕەوشەن بەدرخانئادەمنوێژی عەسرقانعئیلۆن مەسکوەفاییمیرنشینە کوردییەکانسەرمایەداریمەلا مەحموودی بایەزیدیکیشوەرخولی کۆنفرانسی ئەورووپیگۆڕەپان و مەیدانشێرپەنجەجاک نیکڵسنئینتەرنێتھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠٢٤یارانی ئەشکەوت (زنجیرە)٢ی نیسانئاوێنەڕێباز (فیقھ)خلە دەرزیشافعیعومەر کوڕی خەتتابناحیەی شۆڕشئاشتینامیعەلی خامنەییشامئیمام شافعیمەھابادتایکواندۆنوێژ لە ئیسلامپەندی پێشینانمایکڵ جاکسنچینئایینزیگمۆند فرۆیدئاوگیرفاندەنیز ئونداڤڕێژەلۆژیکمحەممەد ئەمین زەکی بەگنەوید محەممەدزادەزەکاتگونجاندنلوڕدەستپەڕشەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)🡆 More