تایتانیک فیلمێکی درامی و رۆمانسیە لایەن دەرھێنەری بەناوبانگ جەیمز کامیرۆنەوە کاری دەھێنانی بۆ کراوە، لە ناوەڕۆکدا باسی کارەساتی نوقومبونی کەشتیە مەزنەکە (تایتانیک) دەکات لە یەکەم گەشتیدا لەڕێگەی ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، لیوناردۆ دیکاپریۆ و کەیت وینسلێت بە ڕۆڵی سەرەکی بەشداربوونە بە کەسایەتیەکانی جاک داوسن و روز دیویت بوکاتر، کە لە دوو چینی کۆمەڵایەتی جیاوازن و دەکەونە ناو خۆشەویستیەوە لە گەشتەکەدا ساڵی ١٩١٢ لەناو کەشتی ئاڕ ئێس تایتانیک، وە بیڵی زین بەشداکردوە کە دەوری دەزگیرانی بوکات دەبینیێ، وەفرانسیس فیشر وەک دایکی بوکاتر، و دانی نوتشی وەک ھاوڕێییەکی دڵسۆزی داوسن، تایتانیک لە ساڵی ١٩٩٧ خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت لە خەڵاتی ئۆسکار دا، فیلمی تایتانیک دووەمە لە پڕ داھاتترینی فیلمی جیھان کەتوانی $٢٬١٨٦٬٧٧٢٬٣٠٢ کۆبکاتەوە
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
تایتانیک Titanic | |
دەرھێنەر | جەیمز کامیرۆن |
---|---|
بەرھەمھێنەر | جەیمز کامیرۆن جۆن لاندو |
نووسین | جەیمز کامیرۆن |
کاست | لیوناردۆ دیکاپریۆ کەیت وینسلێت بیڵی زین کاثی بەیتس بێرنارد ھیڵ فرانسیس فیشر ڤیکتۆر گاربێر |
مۆسیقا | جەیمز ھۆرنەر |
وێنەگری سینەمایی | روسێڵ کارپێنتەر |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١ی تشرینی دووەم١٩٩٧ |
ماوەی فیلم | ١٩٤ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٢٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠ $ |
ساڵی ٢٠١٢ و ٢٠١٧ تایتانیک ٦٥٩،٤ ملیۆن دۆلاری لە ئەمریکای باکوور و ١،٥٢٨ ملیار دۆلار لە وڵاتانی تر کردوە، کە کۆی گشتیان ٢،١٨٧ ملیار دۆلارە، لە ساڵی ١٩٩٨ پڕ بەرهەمترین فیلم بوو، تا دوانزە ساڵ وا مایەوە، تا فیلمی دووەمی جەیمز کامیرۆن بە ناوی ئاڤاتار بڵاوکرایەوە.
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تایتانیک (فیلمی ١٩٩٧) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تایتانیک (فیلمی ١٩٩٧), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.