یۆنان یەکێکە لەو وڵاتانەی لە ھەموو خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بەشداری کردووە، ھەروەھا جگە لە ساڵی ١٩٦٠، بەشداری سەرجەم خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کرد.
یۆنان دوو جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە، کە ھەردووکیان لە ئەتینای پایتەخت بووە. وەک وڵاتی دەستپێکردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوچەرخ دەستنیشانکرا بۆ بەڕێوەچوونی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦، ھەروەھا ساڵی ٢٠٠٤ بۆجارێکی دیکە میوانداری یارییەکانی ھاوینە کردەوە. شاندی یۆنان ھەمیشە وەک یەکەم وڵات دەچنە ناو یاریگاوە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد، جگە لە ساڵی ٢٠٠٤ کە یۆنان لە کۆتاییدا وەک وڵاتی خانەخوێ ھاتە ناو یاریگاکە. وەرزشوانانی یۆنان بە کۆی گشتی ١٢١ مەدالیایان بەدەستھێناوە.
ئەم «وەرزش» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یۆنان لە ئۆڵۆمپیاد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یۆنان لە ئۆڵۆمپیاد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.