یۆڤانتۆس یانەیەکی ئیتالیە بەشداربووی خولی تۆپی پێی ئیتالیا لە ساڵی ١٨٩٧ شاری تۆرینۆی باکوری رۆژئاوای ئیتاڵیا لەسەر دەستی خوێندکارانی خوێندنگەی (ماسیمۆ دازیلیۆ لیچیۆم) دامەزراوە، لە ئێستادا خاوەنی یانەکە خێزانی ئەنگێلە
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ناوی تەواو | Juventus Football Club (یانەی تۆپی پێی یوڤێنتوس) | |||
---|---|---|---|---|
نازناو | خانمە پیرەکە، بیانکۆنێری (ھەواداران) | |||
ناوی کورتکراوە | Juve, JFC, JUV | |||
دامەزراندن | ١ی تشرینی دووەم ساڵ ١٨٩٧ (١٢١ساڵ) | |||
زەوی | (ئالیانز ستادیۆم) ،تۆرینۆ، ئیتاڵیا | |||
خاوەن یانە | خێزانی ئانیێلی | |||
سەرۆک | ئاندرێ ئانیێلی | |||
خول | Serie A (خولی تۆپی پێی ئیتالیا) | |||
2020-2021 | چوارەم | |||
| ||||
وەرزی ئەمساڵ |
دێلی ئەلپی یاریکای سەرەکی یۆڤانتۆسە، لەساڵی ١٩٩٠ دروست کراوە بۆ یاریەکانی مۆندیالی ئیتاڵیا. ئەم یاریگایە جێگای ٧٣ ھەزار ھاندەر لە خۆ دەگرێت بەڵام ئێستا کاری چاک کردنەوەی بۆ دەکرێتو کورسیەکانی کەم دەکرێتەوە بۆ ٤٠ ھەزار ھاندەر و دەکرێتە یاریگایەکی مۆدرێن. کار چاک کردنەوە ماوەی چەند ساڵێکە بەردەوامە وا بڕیارە ئەمساڵ تەواوبێت، لەماوەی چەند ساڵی رابردودا یانەکە بەشێوەیەکی کاتی لە یاریگای ئۆڵمپی تۆرینۆ یاریان کردوە.
لە وەرزی ٢٠٠٥ - ٢٠٠٦ یانەی یۆڤۆنتۆس پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا بەڵام بەھۆی تێوە گلانەوە بە ئەنجامی یاریەکان پلەی یەکەم درایە یانەی یانەی ئینتەرناسیۆنالێ و یانەی یۆڤۆنتۆس دوورخرایەوە بۆ پلە دووەکانی ئیتالیا کە ئەمەش یەکەم جار بوو یانەکە بچێتە پلە دووەکان بەمەش دوورخرایەوە لە چالاکی خوولەکانی ئەوڕووپا بەتایبەتی چامپیۆنس لیگ و یۆڕۆپا لیگ
یاریکەرانی یانەکە سەرەتا درێسی پەمەییان لەبەر دەکرد. درێسی ئەوکاتەی یانەکە کێشەیەکی ھەبوو کە دوای شتن رەنگەکەی کاڵ دەبویەوە، بۆیە یەکێک لە ئەندامانی یانەکە داوای لە ھاوڕێیەکی کرد لە ئینگلتەرا کە درێسێکی زۆر باشی پەمەییان بۆ بنێرێت، ئەم ئینگلیزیە ناوی (جۆن سافاج) بوەو ھاندەری یانەی نوتس کاونتی ئینگلیزی بوە، جۆن درێسی ئەوی یانەیەیان بۆ دەنێرێت کە خۆی ھاندەرێتی ئەو درێسەش رەشو سپی بوو. کاتێک ئەم درێسان دەگاتە یانەی یۆڤانتۆس یانەکە توشی شۆک دەبێت، بەڵام دواجار بڕیار دەدەن ئەو درێسانە بە شێوەیەکی فەرمی بپۆشن، بەڵام لەساڵی ٢٠١١ بەھۆی دووبارە ئارەزووکردن بۆ درێسە کۆنەکە دووبارە درێسێکی پەیەییان وەک درێسی یەدەگ دنا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یانەی تۆپی پێی یوڤێنتوس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یانەی تۆپی پێی یوڤێنتوس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.