ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو لەنێوان ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦ بۆ ١٠ی ئازاری ١٩٤٧.
لەماوەی حوکمڕانی حکوومەتەکەی تۆفیق سوەیدی (شووبات - حوزەیرانی ١٩٤٦)، یاسای ھەڵبژاردنی ١٩٢٤ ھەموارکرایەوە و ژمارەی کورسییەکان پەرلەمان بۆ ١٣٨ کورسی بەگوێڕەی ناوچەی جیاجیای ھەڵبژاردنەکان دابەشکرا. ئەم ھەڵبژاردنە لەلایەن حکوومەتەکەی نووری سەعید بەڕێوەدەچوو، بۆیە پێنج حیزب لەنێویاندا لیبرالەکان، یەکێتیی نەتەوەیی، ئازادی نیشتمانی، حیزبی شیوعی، و پارتی گەل بایکۆتی ھەڵبژاردنەکەیانکرد بەھۆکاری دەستێوەردانی حکوومەت لەپڕۆسەی ھەڵبژاردن.
لایەنگرانی حکوومەت ھەڵبژاردنەکەیان بردەوە. دوو حیزبی ئۆپۆزسیۆن واتە حیزبی ئازادی عێراقی و حیزبی دیموکراتی نەتەوەیی، ھەریەکەیان پێنج کورسیان بەدەستھێنا. پەرلەمانی نوێ لە ١٧ی ئازاری ١٩٤٧ کۆبوویەوە، عەبدولعەزیزی قەساب وەک سەرۆک پەرلەمان و ساڵح جابر بۆ پێکھێنانی حکوومەت ھەڵبژێردران. حکوومەتی نوێ لە ڕۆژی ٢٩ی ئازاری ١٩٤٧ پێکھات.
لەدوای ڕاپەڕینی ١٩٤٨ لەعێراق لەدژی نوێکردنەوەی ڕێککەوتننامەی عێراقی و ئەنگلۆ، ساڵح جابر لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨ دەستی لەکارکێشایەوە. محەممەد سەدر لە ٢٠ی شووباتی ١٩٤٨ حکوومەتی نونێی درووستکرد، ئەم ڕووداوە وایکرد لایەنی ئۆپۆزسیۆن بەھێزتربن. پەرلەمانی عێراق لە ٢٠ی شووباتی ١٩٤٨ جارێکیتر ھەڵوەشایەوە لەپێناو ھەڵبژاردنێکی نوێ و بەشداریکردنی حیزبی زیاتر.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ١٩٤٦-١٩٤٧, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.