لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، ھێرشێکی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر کرا.
مووشەکەکان لە شوێنێکی نزیک ھەولێر بەرەو بنکەی ھێزە ئەمریکییەکانی نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ھاوێژران. بەھۆی ھێرشەکە کەسێک کوژرا و ھەشت کەسیش بریندار بوون. گرووپێک بە ناوی سەرایا ئەولیای دەم «سرايا أولياء الدم» بەرپرسیارەتیی ھێرشەکەی گرتەئەستۆ.
ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر ٢٠٢١ | |
---|---|
شوێن | ھەولێر |
ڕێکەوت | ١٥ی شوبات ٢١:٣٠ کگھ (٩:٣٠ی شەو بە کاتی ھەولێر) |
جۆری ھێرش | ھێرشی مووشەکی |
بریندارەکان | ٧ |
قوربانی | ٢ (مردن) |
تاوانبار | سەرایا ئەولیای دەم |
ھێرشەکە لە کاتژمێر ٩:٣٠ی شەوی ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ کرا. لە ھێرشەکە ١٤ مووشەکی کاتیۆشی ١٠٧ بەرەو بنکەی ئەمریکییەکان لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ھاوێژران. چەند مووشەکێکیان کەوتبوونە نێو گەڕەکەکانی نزیک فڕۆکەخانە. مووشەکەکان لەسەر بارھەڵگرێکەوە تەقێنراون کە لە نزیک عەلوەی ھەولێر وەستێنرا بوو.
مووشەکەکان بوونە ھۆی زیانی گیانی و ماددی. بەپێی گوتەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەڵێندەرێکی مەدەنی کوژراوە و ھەشت کەسی دیکەش بریندار بوون لەنێویان سەربازێکی ئەمریکی.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر (٢٠٢١), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.