ھێرشێکی سەربازی بزووتنەوەی تاڵیبان و ھاوپەیمانەکانی وەکوو ڕێکخراوەی ئەلقاعیدە، دژی حکوومەتی ئەفغانستان بوو.
ھێرشەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ دەستی پێکرد و ھەتا ڕووخانی کابول لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ بەردەوام بوو، ئەم ھێرشە ھاوکات لەگەڵ کشانەوەی زۆربەی ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو. تاوەکوو ئێستا لەلایەن تاڵیبان و ھاوپەیمانەکانی لە کۆی ٣٤ ویلایەت، ناوەندی ٣٣ ویلایەتی ئەفغانستان کۆنتڕۆڵکراوە.
ھێرشی تاڵیبان | |
---|---|
بەشێکە لە | شەڕ_لە_ئەفغانستان_(٢٠٠١-٢٠٢١) |
وڵات | Islamic Republic of Afghanistan، میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان |
جێ | ئەفغانستان |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی ئایاری ٢٠٢١ |
سەردەم | contemporary history |
بەشداربوو | تاڵیبان، ئەلقاعیدە، Afghan National Security Forces، ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ھۆکار | 2020–2021 U.S. troop withdrawal from Afghanistan |
دەبێتە ھۆکاری | 2021 Kabul Airlift |
Target | Islamic Republic of Afghanistan |
لە مانگی ئایاردا تاڵیبان دەستی بە ١٥ ناوچەدا گرت کە گرنگترینیان پارێزگای وەردەک بوو. لەو شەرانەی کە لەو مانگەدا کران ٤٠٥ سەربازی ئەفغانستان و ٢٦٠ ھاووڵاتی و ٢١٤٦ چەکداری تاڵیبان کوژراون.
لە مانگی حوزەیراندا لە بەردەوامی ھێرشێکەدا، ٦٩ ناوچەی تر کەوتنە دەست ھێزەکانی تاڵیبان و مەزار شەریف کە چوارەم گەورەترین شارە لە ئەفغانستان و پایتەختی پارێزگای بەلخ گەمارودرا. لە ماوەی ئەم مانگەدا ٧٠٣ چەکداری حکومی ئەفغانستان و ٢٠٨ ھاووڵاتی و ١٥٣٥ چەکداری تاڵیبان کوژراون، بە سەدان ھامڤی و کامیونی سەربازی کەوتنە دەست تاڵیبان.
لە مانگی تەممووزدا ٦٤ ناوچەی تر کەوتنە دەست ھێزەکانی تاڵیبان وەھەروەھا ھێزەکانیان چونە ناو ھەر دوو شاری ھێرات و قەندەھار لە پارێزگای ھێرات و پارێزگای قەندەھار کە دووەم و سیێەم گەورەترین شارن لە ئەفغانستان. لە ماوەی ئەم مانگەدا ٣٣٥ چەکداری حکومی ئەفغانستان و ١٨٩ ھاووڵاتی و ٣١٥٩ چەکداری تاڵیبان کوژراون.
لە یەکەم ڕۆژەکانی مانگی ئابدا لە کۆی ٣٤ پارێزگا، ٢٦ بە تەواوی کۆنتڕۆڵکران لەلاێەن تاڵیبانەوە. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١، لە دوای ھەڵاتنی ئەشڕەف غەنی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە و ڕۆشتنەوەی ھێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ وڵاتەکەیان، کابول ڕووخا و تاڵیبان توانی ٣٣ پارێزگای ئەم وڵاتە بگرێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێرشی تاڵیبان (٢٠٢١) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھێرشی تاڵیبان (٢٠٢١), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.