ھانیباڵ: جەنەراڵ و دوژمنی کۆماری ڕۆم

ھانیباڵ (٢٤٧ پ.ز - ١٨١ پ.ز) ، دەوڵەتمەدار و ژەنەڕاڵی کارسجی بوو و گەورەترین دوژمنی کۆماری ڕۆم بوو.

ھانیباڵ زیاتر لە ھەر شتێک بەناوبانگە بۆ ئەو توانایەی پیشانی دا لە دووەم جەنگی پونیکدا. ھانیباڵ پێشەوایی سوپایەکی کرد لە ئیبریاوە و بەسەر چیاکانی پیرینێس و چیاکانی ئەڵپدا سەرکەوت بەرەو باکووری ئیتالیا و لە زنجیرە جەنگێکدا ڕۆمانییەکانی بەزاند. لە جەنگی کانی ھانیباڵ توانی گەورەترین سوپای ڕۆم ببەزێنێت کە ڕۆما توانیبێتی پێکەوەی بنێت. سوپای ڕۆم بە ١٦ فەیلەق و بە گشتی ٨٦ ھەزار پیاو مەزەندە دەکرا، لە جەنگەکەدا زیاتر لە ٨٠٪ی سوپای ڕۆم کوژران یان بەدیل گیردران، لەنێوانیاندا فەرماندەکەیان.

ھانیباڵ
ھانیباڵ: جەنەراڵ و دوژمنی کۆماری ڕۆم
پەیکەرێک، کە باوەڕ وایە ھی ھانیباڵ بێت، دۆزراوەتەوە لە ئیتالیا
لەدایکبوون٢٤٧ پ.ز
کارسج
مردن١٨٣-١٨١ پ.ز
لیبیشا
دڵسۆزی
پلەفەرماندەی باڵای سوپای کارسج
ھاوسەر(ەکان)ئیمیلس

ھانیباڵ چەندین ساڵ سوپاکەی لە ئیتالیا ھێشتەوە تاوەکو لە کۆتاییدا داگیرکارییەکی ڕۆمەکان لە باکووری ئەفریقا ناچاری کرد بگەڕێتەوە بۆ کارسج. ھانیباڵ جەنگەکەی دۆڕاند و رۆمانەکان ناچاریان کرد کە کارسج جێبھێڵێت و بچێت بۆ وڵاتی ئێران. لەوێ ئیمپراتۆریەتیی سلووکیی قایل کرد کە شەڕی دژ بە ڕۆم بکەن، ھانیباڵ ھەڵات دوای ئەوەی لە جەنگێکی دەریایی دۆڕا، کاتێک ڕۆمەکان داوایان لێ کرد کۆڵ بدات، ھانیباڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

ھانیباڵ بە یەکێک لە گەورەترین فەرماندە سەربازییەکانی مێژوو دادەنرێت. مێژوونووسی سەربازی تیۆدۆر ئەیرۆلت دۆج جارێک ھانیباڵی بە «باوکی ستراتیجی» ناوزەند کرد چونکە تەنانەت گەورەترین دوژمنیشی کە ڕۆمەکان بوون بیرۆکە سەربازییەکانی ئەویان بەکاردەھێنا.

سەرچاوەکان

Tags:

ئەڵپنیمچەدوورگەی ئیبیریانەبەرد

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

دارستانی ئەمازۆنگورگدەرمانپاڵنەرپانتێیزمزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزمەخموورمەدینەکۆنفۆشیۆسخەیاڵتسۆنامیکچمووسڵمنارەی چۆلیئەورووپای ناوەندیمافی ئاژەڵئەپڵتیشکی سەروو وەنەوشەییپابلۆ پیکاسۆ١٩٨٨مەم و زینئادەممەولەویترسڕۆژی دایک.axگەردەلوول (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)کیمیابارانی ھەڵەبجەکتێبخانەی گشتیی سلێمانیVماتماتیکبیل گەیتسپەروەردەکارڵ گۆستاف یۆنگجوگرافیای عێراقھەرزەکاریکیشوەروەفاییئاکرێوزەی نەرێنیGئەیووبمووساسێ بە چوارڕۆماندرۆئایدزئامێدیتەکنۆلۆژیاگەردیلە ژمارەخەلافەتی ڕاشدینسەنحاریبتیشکی ئێکسبنەماڵەی بارزانیشێخ مەحموودی حەفیدنۆکەندکۆریای باشوورنۆکەندی سوێزتوندوتیژی دژی ژنانحەسەن کوڕی عەلیھێمای کیمیاییمەلەوانیئیدریسکۆمپیوتەرخێزاننەشتەرگەریی گشتیکۆئەندامی دەمارخواردنەوەی کھوولیئیدریسی بەدلیسیبەڕازیلپەیوەندییە گشتییەکانOخەواریج🡆 More