کاترین ئێلیز بلانشێت ناسراو بە کێیت بلانشێت (لە دایک بووی ١٤ی ئایاری ١٩٦٩) خانمەکتەری سینەما و شانۆی ئوسترالیە.
ئەو بە درێژایی تەمەنی ھونەری دا توانی سەرنجی زۆرێک لە ڕەخنەگران بۆلای خۆی ڕاکێشێ و ھەروەھا خەڵاتگەلێکی زۆر بباتەوە لەوانە: دوو جار خەڵاتی ئۆسکار، سێ جار خەڵاتی ئەنجومەنی ئەکتەرانی فیلم، سێ جار گۆڵدن گڵۆب و ھەروەھا سێ جار خەڵاتی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی.
لەدایکبوون | کاترین ئێلیس بڵانشێت ١٤ی ئایاری ١٩٦٩ |
---|---|
شارۆمەندێتی | ئوسترالی |
خوێندنگە | ئینیستیتۆی نیشتیمانی ھونەرە دراماتیکەکان زانکۆی مێلبۆرن |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٨٩ تاکوو ئێستا |
ھاوسەر | ئەندریو ئەپتن (ھاوسەرگیری ١٩٩٧) |
مناڵ(ەکان) | ٤ |
کەیت لە ساڵی ١٩٩٦، لە کورتە فیلمێک بەناوی پارکلاندز (Parklands) دەرکەوت. لە ساڵی دواتر، واتە لە ساڵی ١٩٩٧ لە یەکەم فیلمی درێژدا بەناوی ڕێگای بەھەشت دەرکەوت. دواتر بە نواندنی لە فیلمی ئێلیزابێت و ڕۆڵگێرانی ئێلیزابێتی یەکەم توانی ئاوازەی جیھانی بەدەست بێنێت، ھەر بەھۆی فیلمەکەوە خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و بافتای وەرگرت، ھەروەھا یەکەم پاڵێوراوبوونی لەکۆی حەوت پاڵێوراوبوونی خەڵاتی ئۆسکار بەدەستھێنا. لە ساڵی ٢٠١٤، لە فیلمی ئەڤیەیتەر دەرکەوت، بەھۆی بەشداریکردنییەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت وەرگرت. لە ساڵی ٢٠١٣، بەشداریکرد لە فیلمی جاسمینی شین، ئەم فیلمە لە چەشنی کۆمێدی-درامییە و لە دەرھێنانی وودی ئاڵنە، بەھۆی فیلمەکەوە کەیت خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.
لە ساڵی ٢٠٠١ و ٢٠١٧، لەلایەن حکوومەتی ئوسترالیا خەڵاتی مێدالیای ڕێزلێنانی پێدرا لەمەڕ کارەکانی. کەیت لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان ناوی ھات. لە ساڵی ٢٠١٨، ئەو بەیەکێک لە گرانترین خانمە ئەکتەرەکانی جیھان دانرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەیت بلانشێت تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کەیت بلانشێت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.