کەریم-داڤید ئادەیەمی (لەدایکبووی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢)یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەڵمانییە کە یاری دەکات وەک ھێرشبەر بۆ یانەی بۆندسلیگا بۆروسیا دۆرتمۆند و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا.
ئەزموونی گەنجی | ||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
٢٠٠٨–٢٠١٠ | فۆرستن ڕید | |||||||||||
٢٠١٠–٢٠١٢ | تیمی لاوانی بایەرن میونشن | |||||||||||
٢٠١٢–٢٠١٨ | ئەنتەرھاچینگ | |||||||||||
٢٠١٨–٢٠٢٠ | ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ | |||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | ||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | |||||||||
٢٠١٨–٢٠٢٢ | ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ | ٦٨ | (٢٧) | |||||||||
٢٠١٨–٢٠٢٠ | لیفێرینگ (خواستن) | ٣٥ | (١٥) | |||||||||
٢٠٢٢- | بۆروسیا دۆرتمۆند | ١ | (٠) | |||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | ||||||||||||
٢٠١٨ | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی ئەڵمانیا | ٦ | (٢) | |||||||||
٢٠١٨–٢٠١٩ | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی ئەڵمانیا خوار ١٧ ساڵان | ٧ | (٣) | |||||||||
٢٠٢١- | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی ئەڵمانیا خوار ٢١ ساڵان | ٣ | (٠) | |||||||||
٢٠٢١- | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا | ٤ | (١) | |||||||||
خەڵاتەکان
| ||||||||||||
† یاری (گۆڵ). |
ئادەیەمی وەک لاوێک یاری بۆ تی ئێس یڤ فۆرستێنریت دەکرد، و لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا لە ساڵی ٢٠١٠ چووە یانەی ناوخۆی وڵاتەکەی و بۆندسلیگا یانەی بایەرن میونشن. بەھۆی ناکۆکی لە دانوستانەکانی بەردەوامبوونی لە یانەکە، لە کۆتاییدا ئادەیەمی ناچار بوو یانەکە بە جێبھێڵێت، کە لە ساڵی ٢٠١٢ چووە یانەی ئەنتەرگھاچین دوای بەرەوپێشچوون لە بەشی لاوانی، لە ئازاری ٢٠١٨ یەکەمین یاری خۆی بۆ تیمی خوار ١٩ ساڵان ئەنجامدا لە پاڵەوانێتی لاوانی بۆندسلیگا (بۆندسلیگای خوار ١٩ ساڵان). یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لەم خولەدا لە نیسانی ٢٠١٨ لە دۆڕاندنیان ٣–٢ لە بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرتی خوار ١٩ ساڵان. لەگەڵ ئەنتەرھاچین، دابەزین بۆ خولی خوارتری بۆندسلیگای خوار ١٩ ساڵان.
بەر لە دەستپێکردنی وەرزی ٢٠١٨–١٩ ئادەیەمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی نەمسایی ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ واژوو کرد بە گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ ساڵ. دواتر بە خواستن درا بە یانەی لێفێرینگ بۆ ئەو وەرزە. ئادەیەمی یەکەم یاری خۆی لە خولی پلە دووی نەمسا ئەنجامدا لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بەرامبەر ئۆستریا لوستێنۆ، کە تەواوی یارییەکەی ئەنجامدا و لیفێرینگ ١–٠ دۆڕا.
لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢دا، ئادەیەمی بە گرێبەستێک ڕاگەیەندرا کە پەیوەندی دەکات بە یانەی بۆندسلیگا بۆروسیا دۆرتمۆند ھەتا ھاوینی ٢٠٢٧.
ئادەیەمی لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، باوکی نایجیری و دایکی ڕۆمانییە. یاریزانێکی لاوانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیایە، یاری بۆ ھەڵبژاردەکانی ئەڵمانیای خوار ١٦ ساڵان، خوار ١٧ ساڵان و خوار ٢١ ساڵان کردووە. یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەمی ئەڵمانیا ئەنجامدا لە یاری پاڵاوتنی جامی جیھانی فیفا ٢٠٢٢ بەرامبەر ئەرمینیا لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ کە ٦–٠ بردیانەوە، وەک یەدەگ لە کاتە درەنگەکانی یارییەکە ھاتە یاریگا و شەشەم گۆڵی تیپەکەی تۆمارکرد لە خولەکی یەکەمی کاتی زیادکراوی نیوەی دووەم. لەبەر ئەوەی ئادەیەمی یاریزانی ساڵزبۆرگ بوو لەو کاتەدا، ئەمە یەکەم جار بوو لە ماوەی دوای جەنگدا کە یاریزانی یانەیەکی نەمسا یاری بۆ پێکھاتەی یەکەمی ئەڵمانیا بکات.
یانە | وەرز | خول | جامی نیشتیمانی | کیشوەرەکان | کۆی گشتی | |||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | ||
لیفێرینگ (خواستن) | ٢٠١٨–١٩ | ٢. لیگا | ٢٠ | ٦ | - | - | ٢٠ | ٦ | ||
٢٠١٩–٢٠ | ١٤ | ٩ | - | - | ١٤ | ٩ | ||||
٢٠٢٠–٢١ | ١ | ٠ | - | - | ١ | ٠ | ||||
کۆی گشتی | ٣٥ | ١٥ | - | - | ٣٥ | ١٥ | ||||
ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ | ٢٠١٩–٢٠ | بۆندسلیگای نەمسا | ١٠ | ١ | ١ | ٠ | ١ | ٠ | ١٢ | ١ |
٢٠٢٠–٢١ | ٢٩ | ٧ | ٤ | ١ | ٥ | ١ | ٣٨ | ٩ | ||
٢٠٢١–٢٢ | ٢٩ | ١٩ | ٥ | ٠ | ١٠ | ٤ | ٤٤ | ٢٣ | ||
کۆی گشتی | ٦٨ | ٢٧ | ١٠ | ١ | ١٦ | ٥ | ٩٤ | ٣٣ | ||
بۆروسیا دۆرتمۆند | ٢٠٢٢–٢٣ | بۆندسلیگا | ١ | ٠ | ١ | ١ | ٠ | ٠ | ٢ | ١ |
تەواوی کاروانی وەرزشی | ١٠٤ | ٤٢ | ١١ | ٢ | ١٦ | ٥ | ١٣١ | ٤٩ |
تیمی نیشتیمانی | ساڵ | یارییەکان | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
ئەڵمانیا | |||
٢٠٢١ | ٤ | ١ | |
کۆی گشتی | ٤ | ١ |
ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگ
ئەڵمانیا خوار ٢١ ساڵان
تاکەکەسی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەریم ئادەیەمی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کەریم ئادەیەمی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.