کۆنۆر جۆن گالاگێر (لەدایکبووی ٦ی شوباتی ٢٠٠٠)یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئینگلیزییە کە وەک یاریزانی ناوەند یاری دەکات بۆ یانەی پرێمیەرلیگ چێڵسی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا.
ئەزموونی گەنجی | |||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئیپسۆن ئیگڵس | |||||||||||||||
٢٠٠٨–٢٠١٩ | چێڵسی | ||||||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | ||||||||||||
٢٠١٩- | چێڵسی | ٢ | (٠) | ||||||||||||
٢٠١٩–٢٠٢٠ | چارلتۆن ئەتلەتیک (خواستن) | ٢٦ | (٦) | ||||||||||||
٢٠٢٠ | سوانسی سیتی (خواستن) | ١٩ | (٠) | ||||||||||||
٢٠٢٠–٢٠٢١ | وێست برۆمیچ ئەلبیۆن (خواستن) | ٣٠ | (٢) | ||||||||||||
٢٠٢١–٢٠٢٢ | کریستاڵ پالاس | ٣٤ | (٨) | ||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | |||||||||||||||
٢٠١٧–٢٠١٨ | ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ١٧ ساڵان | ٤ | (٠) | ||||||||||||
٢٠١٨ | ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ١٨ ساڵان | ٦ | (٠) | ||||||||||||
٢٠١٨–٢٠١٩ | ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ١٩ ساڵان | ٩ | (٢) | ||||||||||||
٢٠١٩ | ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ٢٠ ساڵان | ٤ | (٠) | ||||||||||||
٢٠١٩–٢٠٢٠ | ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵان | ١٣ | (٢) | ||||||||||||
٢٠٢١- | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا | ٤ | (٠) | ||||||||||||
خەڵاتەکان
| |||||||||||||||
† یاری (گۆڵ). |
سەرەتای کاروانی پیشەگەری لەگەڵ چێڵسی دەستپێکرد، ماوەیەکی بە خواستن بەسەر بردووە لە چارڵتۆن ئاتلێتیک، سوانسی سیتی، وێست برۆمیچ، و کریستاڵ پاڵاس.
گالاگێر لە ئیپسۆم، ساری لە ئینگلتەرا لەدایکبووە لە لی و سامتانتا گالاگێر (دایک و باوکی) و بچووکترینیانە لە چوار کوڕەکەی. ئەو لە گرەیت بۆکھام (ئینگلتەرا) گەورە بووە و لە قوتابخانەی ھۆوارد لە ئیفینگام خوێندوویەتی. برا گەورەکانی، جەیک، جۆش و دان، یاریزانانی تۆپی پێن لە ئاستە نزمەکاندا. خێزانی گالاگێر ھاندەرانی چێڵسی بوون، و دە خولەک لە شوێنی ڕاھێنانەکانیان لە ستۆک دی ئەبەرنۆن دوور دەژیا.
دوای یاریکردن بۆ ئیپسۆم ئیگڵز، گالاگێر لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا چووە چێڵسی. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ چێڵسی واژوو کرد تا ساڵی ٢٠٢١. لەو ساڵەدا نەشتەرگەرییەکی بچووکی دڵیان بۆ ئەنجامدا. لە ئایاری ٢٠١٩ دا لەسەر کورسی یەدەگ بوو لە یاری کۆتایی خولی ئەورووپا ٢٠١٩، مەدالیای براوەی وەرگرت، ھەروەھا خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ئەکادیمیای چێڵسی بۆ وەرزی ٢٠١٨–١٩ بردەوە.
لە ئابی ٢٠١٩ گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ چێڵسی واژوو کرد و بە خواستن گواسترایەوە بۆ چارڵتۆن ئاتلێتیک. دوای یەکەم مانگ لەگەڵ چارڵتۆن سێ گۆڵی لە شەش یاری دا تۆمارکرد، خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی مانگی لە خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا بۆ مانگی ئابی بردەوە. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، ئەوە پشتڕاستکرایەوە کەگالاگێر لەلایەن چێڵسییەوە بانگکرایەوە، و ڕۆژی دواتر، بە خواستن گواسترایەوە بۆ سوانسی سیتی تا کۆتایی وەرزەکە. گالاگێر دواتر وتی کە ئەو کاتەی لە سوانسی بوو وای لێکردووە زیاتر دروستکەر بێت وەک یاریزانێک.
لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، گالاگێر گرێبەستێکی پێنج ساڵەی نوێی لەگەڵ چێڵسی واژوو کرد، و گواسترایەوە بە خواستن بۆ یانەی پریمەرلیگ وێست برۆمیچ ئەلبیۆن و بۆ وەرزی ٢٠٢٠–٢١. لە ٢٨ی تشرینی دووەمدا، گالاگێر یەکەم گۆڵی بۆ ئەلبیۆن تۆمارکرد لە بردنەوەی ١–٠ لە یاریگای خۆیان لە خولدا بەسەر شێفیڵد یونایتد.
لە تەممووزی ٢٠٢١ گالاگێر چووە پاڵ یانەی کریستاڵ پاڵەس بە گرێبەستێکی خواستن بۆ ماوەی یەک ساڵ. لە ٢٨ی ئابدا دوو گۆڵی تۆمارکرد لە یاری ٢–٢ بەرامبەر یانەی وێست ھام یونایتد، یەکەم گۆڵەکانیشی بوو بۆ یانەی پاڵاس. لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١، لە گۆڤاری تەلەگرافدا بە «یەکێک لە بەھرەمەندترین بەھرەکانی پریمەرلیگ» وەسف کرا، کە «لە ڕۆڵی بۆکس بۆ بۆکس (ناوچەی سزا بۆ ناوچەی سزای بەرامبەر) ئاستی بەرزە و بووە یاریزانێکی سەرەکی بۆ پاتریک ڤیێرا». لە ھەمان مانگدا، گالاگێر لەلایەن گرووپێک لە ھاندەرانی لید یونایتدەوە بە بانەشەی ھاوڕەگەزخوازی ھێرشی کرایە سەر؛ یانەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئیدانەی ئەمەی کرد. لە سەرەتای کانوونی یەکەمدا، شەش گۆڵ و سێ ئەسیستی ھەبوو بۆ کریستاڵ پاڵاس، زۆرترین گۆڵ لە ئاست ھەموو یاریزانانی یانەی پریمەرلیگ کە تەمەنیان ٢١ ساڵ یان کەمتر بوو. لە نیسانی ٢٠٢٢ لەلایەن یانەی چێڵسییەوە ڕێگری لێکرا لە یاریکردن دژی ئەوان لە پێش کۆتایی جامی ئێف ئەی؛ ڕاھێنەری چێڵسی تۆماس تۆخێل داوای لێبوردن کرد بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.
لە تەممووزی ٢٠٢٢، پێش وەرزی ٢٠٢٢–٢٣، گالاگێر وتی کە بڕیاری داوە لە پێکھاتەی یەکەمی چێڵسی بەشدار بێت لە ٦ی ئابی ٢٠٢٢، یەکەمین یاری خۆی لە چێڵسی ئەنجامدا، وەک یەدەگ، لە بردنەوەی ١–٠ بەرامبەر ئێڤەرتۆن لە پریمەرلیگ.
بەھۆی خێزانییەوە گالاگێر دەیتوانی یاری بکات بۆ ئینگلتەرا، سکۆتلەندا یان کۆماری ئیرلەندا تاوەکو یاریکردنی لە یەکێک لە چامپیۆنشیپەکاندا بۆ ھەر یەکێک لەوانە لە ئاستی پێشکەوتووان. نوێنەرایەتی ئینگلتەرای کرد لە ئاستی لاوانی خوار ١٧، خوار ١٨، خوار ١٩ و خوار ٢٠، جامی جیھانی خوار ١٧ ساڵانی فیفای ٢٠١٧ بردەوە لە ھیندستان.
لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، گالاگێر یەکەم بانگھێشتی بۆ تیمی ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵ پێگەیشت و لە ١١ی تشرین یەکەمی ٢٠١৯ یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا وەک یەدەگ لە یارییەکەیان دژی سلۆڤینیا لە ماریبۆر کە ٢–٢ بەرامبەر بوون.
لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، یەکەم بانگھێشتی بۆ پێکھاتەی یەکەمی ئینگلتەرا پێگەیشت. ڕۆژی دواتر، یەکەم یاری خۆی کرد، وەک یەدەگ ھاتە یاریگا لە کۆتایی نیوەی یەکەم لە بردنەوەی ئینگلتەرا بە ١٠–٠ بەسەر سان مارینۆ.
گالەھێر دەڵێت «باشترین پێگەی خۆی وەک یاریزانێکی ناوەندی بۆکس-بۆکسە[...من دەتوانم زیاتر لە دواوە یاری بکەم و ھەروەھا دەتوانم ھێرشبەریش یاری بکەم» و لەلایەن لی بۆوێرەوە، ڕاھێنەرەکەی لە چارڵتۆن لەو کاتەدا، بە «یەکێک لە یاریزانانی ھەموو ناوەندی یاریگا» وەسف کرا. ڕێژەی کارکردنی بڕوا پێنەکراوە، پێی خۆی دەخاتە بەردەم ھەموو تۆپێک و ھەروەھا دەتوانێت پاس ببینێت". پاتریک ڤیێرا شێوازی یاریکردنی گالاگێر بە شێوازی یاریزانانی پێشوو ڕەی پارلۆر و فرانک لامپارد بەراورد کردووە، کە گالاگێر سەرسام بوو بە لامپارد لە کاتی گەورە بووندا.
یانە | وەرز | خول | جامی ئێف ئەی | جامی لیگا | ئەوانی تر | کۆی گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | ||
چێڵسی خوار ٢٣ ساڵان | ٢٠١٨–١٩ | - | - | - | ٤ | ٠ | ٤ | ٠ | ||||
چێڵسی | ٢٠١٩–٢٠ | پرێمیەرلیگ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٠ | ٠ | |
٢٠٢٠–٢١ | پرێمییەرلیگ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٠ | ٠ | ||
٢٠٢١–٢٢ | پرێمییەرلیگ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٠ | ٠ | ||
٢٠٢٢–٢٣ | پرێمییەرلیگ | ٢ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٢ | ٠ | ||
کۆی گشتی | ٢ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٢ | ٠ | ||
چارڵتۆن ئەتلێتیک | ٢٠١٩–٢٠ | چامپیۆنشیپ | ٢٦ | ٦ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٢٦ | ٦ | |
سوانسی سیتی (خواستن) | ٢٠١٩–٢٠ | چامپیۆنشیپ | ١٩ | ٠ | - | - | ٢ | ٠ | ٢١ | ٠ | ||
وێست برۆمیچ ئەلبیۆن (خواستن) | ٢٠٢٠–٢١ | پرێمییەرلیگ | ٣٠ | ٢ | ١ | ٠ | ١ | ٠ | - | ٣٢ | ٢ | |
کریستاڵ پالاس (خواستن) | ٢٠٢١–٢٢ | پرێمییەرلیگ | ٣٤ | ٨ | ٤ | ٠ | ١ | ٠ | - | ٣٩ | ٨ | |
تەواوی کاروانی وەرزشی | ١١٢ | ١٦ | ٥ | ٠ | ٢ | ٠ | ٦ | ٠ | ١٢٥ | ١٦ |
تیمی نیشتیمانی | ساڵ | یارییەکان | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
ئینگلتەرا | ٢٠٢١ | ١ | ٠ |
٢٠٢٢ | ٣ | ٠ | |
کۆی گشتی | ٤ | ٠ |
چێڵسی
ئینگلتەرا خوار ١٧ ساڵان
تاکەکەسی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆنۆر گالاگێر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆنۆر گالاگێر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.