لە زیندەورناسیدا، کۆمەڵ دەستەیەک زیندەوەری کارلەیەککەرن کە بەشداریی ژینگەیەک دەکەن.
لە کۆمەڵە مرۆڤییەکاندا، لەوانەیە مەبەست، بڕوا، سەرچاوە سروشتییەکان، پێداویستییەکان، مەترسییەکان، و ژمارەیەک ھەلومەرجی تر بوونیان ھەبێت و ھاوبەش بن و کاریگەر بن لەسەر پێناسەی بەشداربووان و لەسەر پلەی یەکترگرییاندا.
کۆمەڵ | |
---|---|
لقی | گرووپی کۆمەڵایەتی |
لە کۆمەڵناسیدا، چەمکی کۆمەڵ بووەتە ھۆی مشتومڕی زۆر و کۆمەڵناسان ھێشتا خەریکن لەسەر پێناسەی زاراوەکە ڕێکدەکەون. لە ناوەڕاستی ١٩٥٠کاندا نەوەدوچوار پێناسەی جیاوازی کۆمەڵ لەئارادابوون. بە شێوەی نەریتی، "کۆمەڵ" وەکوو تاقمێک لە خەڵکان کە پێکەوە ھاوکاری و دانوستانیان ھەیە و لە شوێنیکی ھاوبەشدا دەژین پێناسە دەکرێت. زۆرجاران وشەکە بۆ ئاماژەدانە بە دەستەیەکی پێکھاتوو لە یەکەگەلی کۆمەڵایەتیی گەورەتر لە بنەماڵە، کە لە دەور بایەخگەلی ھاوبەشدا و لە شوێنیکی جوگرافیی ھاوبەشدا خڕبوونەتەوە.
پاش دەرکەوتنی ئینتەرنێت، ئیتر چەمکی کۆمەڵ سنووری جوگرافیی نییە، چونکە خەڵک دەتوانن بە شێوەی ڕواڵەتی لە کۆمەڵێکی سەرھێڵدا کۆببنەوە و بەبێ لەبەرچاوگرتنی شوێنی فیزیکی ھۆگرێتییە ھاوبەشەکانیان بەشبکەن.
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Community»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆمەڵ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆمەڵ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.